Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

ڕووداوەکانی شوێنی کار تە نها لە یەک مانگدا ١١ قوربانی 

رووداوەکانی شوینی کار تە نها لە یەک مانگدا ١١ قوربانی 

کەلار:

ڕۆژی ٢٠٢٦/٩/٤ کارەباچییەک بەناوی حەمید فەرەج، لەگەڕەکی سەرکەوتنی شاری کەلار، لەکاتی کارکردندا لەپەیژە دەکەوێتە خوارەوە  و گیان لەدەستئەدات.

سلێمانی- ناحیەی شۆڕش:

ڕۆژی ٢٠٢٦/٩/٥ کرێکارێکی تەمەن ٦٠  ساڵ بەناوی خلیل ئەحمد، لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، لەکاتی کارکردندا، دەکەوێتە ژێر بلدۆزەرێکەوەو  گیانی لەدەست ئەدات.

هەولێر:

کرێکارێکی فەرمانگەی کارەبای هەولێر بەناوی (نیعمەت هادی قادر) لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی فەرمیی خۆیدا، بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە، گیان لەدەستئەدات.

: سلێمانی

ڕۆژی ٢٠٢٦/٩/١٠ لەپڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا لەشاری سلێمانی، کرێکارێکی بەڕەگەز عەرەبی خەڵکی ناوچەی مەخمور، لەدایکبووی ١٩٩٤ بەناوی ”ناظم مظهر فرحان”، خێزاندارو خاوەنی دوو منداڵە، لەکاتی کارکردنداو بەهۆی کەوتنەخوارەوەیەوە لەنهۆمی ١٤ باڵەخانەیەکەوە، دەستەبەجێ گیان لەدەستئەدات.

ڕانیە:

ڕۆژی ٢٦/٩/١٧ کرێکارێکی هۆبەی چاککردنەوەی تۆڕەکانی کارەبای ڕانیە بەناوی (جمعە رفیق محمود) لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەکەیدا، تەزووی کارەبا لێی ئەدات و بەداخەوە گیان لەدەستئەدات.

هەڵەبجە:

ڕۆژی ٢٠٢٦/٩/١٨  کرێکارێکی تەمەن ٢٨ ساڵان بەناوی فاضل جیهانگیر ئاغا، خەڵکی شارۆچکەی جوانڕۆ، لەپێناوی بژێوی خانەوادەکەیدا، لە کاتی کۆکردنەوەو گوێزتەکاندندا لەشاخی شنروێ دەکەوێتە خوارەوەو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستئەدات.

هەولێر:

​ڕۆژی ٢٠٢٦/٩/٢٣ کرێکارێکی بەڕەگەز عەرەب، تەمەن٢١ ساڵ بەناوی عەلی محمد خدر، خەڵکی گوندی قۆریتانی سەر بەشاری هەولێر لەکاتی کارکردندا ئەکەوێتە ناو حەوزێکی ماسییەوەو ئەخنکێت.

پێنجوێن:

ڕۆژی ٢٠٢٦/٩/٢٥ دوو گەنجی گازفرۆش، یەکێکیان بەناوی نەبەرد جبار خەڵکی پێنجوێنەو ئەویدیکەیان خەڵکی ئێرانە، بەهۆی تەقینی تانکی سووتەمەنییەوە لەسەر ڕێگای باشماخ، بەهۆی دووکەڵی زۆرەوەو بەهۆی خراپی شوێنەکەوە نەیانتوانبوو خۆیان ڕزگار بکەن، بەداخەوە دەخنکێن

پشدەر:

کرێکارێکی کاشیکار بەناوی ئاوات کریم احمد، تەمەن ٣٦ ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەڵادزێ، لەناحیەی ژاراوە ​لەکاتی کارکردندا، بەهۆی تەزوی کارەباوە بەداخەوە گیان لەدەست ئەدات

Related posts

لەمێزگردێکدا، هاوکارانی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، پرسەکانی کرێکاران دەخەنەبەرباسەوە.

Dangi Krekar

یەکێتی سەراسەری کرێکارانی شەمەندەفەر و دەریایی و گواستنەوە پەیامێکی هاوپشتی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان کرد

Dangi Krekar

لە کاتی کارکردندا کرێکارێکی هاتوو بە جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment