Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

دۆخی ناسەلامەتی لەکوردستاندا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

دۆخی ناسەلامەتی لەکوردستاندا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
ئامادەبووانی بەڕێز..
دەزگا بەڕێزەکانی ڕاگەیاندن..
ئەمڕۆ ٢٨ی نیسانە، ڕۆژێکە کە لەساڵی ١٩٩٦ەوە لەلایەن بزووتنەوە سەندیکاییەکانەوە ڕێکخراوەکرێکاریەکانەوە وەک ڕۆژی یادی کرێکاران دیاریکراو دواتر ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO) کردی بەڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی..
ئەمڕۆ تەنها یادکردنەوەیەکی سیمبولی نییە، بەڵکو ڕۆژی هاواری ئەو دەنگانەیە کەلەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان و لەنێو کارگە ساردەکاندا کپکران.. ئێمە لێرەدا لەبەردەم ئەم پەیکەرە وەستاوین.. ئەم پەیکەرەی لێرە دەیبینن، تەنها یادگارییەک نییە بەڵکو بەرهەمی پڕۆژەو خەمخۆریی ڕۆژنامەی هاوپشتی کرێکاریی بوو…
ئەم پەیکەرەی کەلێرەدا دانراوە تا ببێتە شایەتێکی زیندوو لەسەر ئەو خوێن و ئارەقەیەی کەڕژاوە… دانانی ئەم یادگارییە پەیامێک بوو بۆ ئەوەی بڵێین: ئێمە قوربانییەکانمان فەرامۆش ناکەین و ڕێگەش نادەین مەرگی کرێکار ببێتە هەواڵێکی ئاسایی..
بەڕێزان..
دۆخی ناسەلامەتی لەکوردستاندا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.. ئەوەی لەکوردستان ڕوودەدات، تەنها ڕووداوی کار نین، بەڵکو زۆرجار کەمتەرخەمییەکی تاوانکارییە..
کاتێک کرێکارێک لەبەرزاییەکەوە دەکەوێتە خوارەوە تەنها لەبەر نەبوونی پشتێنێکی سەلامەتی.. کاتێک گەنجێک لەکارگەیەکدا دەبێتە قوربانی تەنها لەبەر نەبوونی ڕێنمایی.. ئەمە کارەساتە!
ساڵانە دەیان کرێکار دەبنە قوربانی و سەدان کرێکاری تریش بۆ هەمیشە کەمئەندام دەبن و لەکایەی ژیان دەردەکرێن بەبێ ئەوەی یاسایەک هەر ئەوەندەی نوزەیەکی ئینسانی هەبێت ژیانی خێزانەکانیان بپارێزێت..
ناکرێت لەکوردستان باڵەخانەکان بەرزتر بکرێنەوەو شکۆی کرێکارەکانمان نزمتر.. ناکرێت تەلاری بازرگانەکان ڕوو لەئاسمان بکات و ژیانی ئەو کرێکارەش کەدروستی کردووە لەژێر زەویدا بێت…
لەکۆتاییدا، سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی هەموو ئەو کرێکارانەی کەلەپێناوی نانێکی سەربەرزانەدا گیانیان سپارد..
🔻
🔻
ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا
​لە چوار مانگی ڕابردوودا بەمشێوەیەی خوارەوە بوو:
کۆی گشتی: ٢٤ قوربانی
​سلێمانی: ١٠ قوربانی
​هەولێر: ٦ قوربانی
​دهۆک: ٣ قوربانی
​گەرمیان: ٢ قوربانی
​زاخۆ: ٢ قوربانی
​هەڵەبجە: ١ قوربانی
​شایانی باسە، لەکۆی ئەم ٢٤ قوربانییە ٨ کرێکاریان لە کرێکارانی هاتوو (بیانی)ن. یەک کرێکارش ئافرەت بووە
کۆمیتەی یەکی ئایار ‌٢٠٢٦/٢٨

Related posts

لێدوانی وەستا مەهدی ڕەسوڵ هەروەها ڕاگەیاندنی کات شوێنی مەراسیمی یەکی ئایار/ڤیدۆ

Dangi Krekar

“لەترسی لەسەرکار دەرکردن، ناوێرین باسی ئاوی خواردنەوە و خۆشتن بکەین”

Dangi Krekar

مەراسیمی یەکی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکار ،کە لەشاری کۆلن لە ئەلمانیا بەرێوەچوو،

Dangi Krekar

Leave a Comment