Dangikrekar.com
وتار

 قازانج لەخەزێنەی دەستەبەریدا، چۆن کەمترین مووچەی خانەنشینی زیان لەمافی کرێکار ئەدات!

 قازانج لەخەزێنەی دەستەبەریدا، چۆن کەمترین مووچەی خانەنشینی زیان لەمافی کرێکار ئەدات!

 

  مەحمود حەلاق

 

 

بەپێی ڕێنوێنیی دارایی ژمارەی (٦)ی ساڵی ٢٠٢٦ (کە لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٩٧) لە ٢٠٢٦/٦/٢٤ و نووسراوی دارایی ژمارە (٩٠٠٧) لە ٢٠٢٦/٧/٢٧، پاشان پەسەندکردنی لەکۆنووسی لیژنەی دارایی ژمارە (١٦٧) لە ٢٠٢٦/٩/٦ دەرچووە)، کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی بۆ کرێکاران بەپێنج سەد هەزار دیناری عێراقی دیاریکراوە. هەرچەندە دانانی ئەم بڕە وەک کەمترین مووچە لەیەکەم نیگادا وەک دەستکەوتێک دەردەکەوێت کەناهێڵێت مووچەی خانەنشینیی کرێکار لەپێنجسەد هەزار دینار کەمتر بێت، بەڵام لەژێرەوەو لەڕوانگەیەکی چینایەتی کرێکارەوە، ئەم یاسایە چەندین لایەنی زیانبەخش و قازانجی دووجارە بۆ حکومەت و خاوەنکار بەرهەمدەهێنێت.

لەبڕگەی دووەمی هەمان ڕێنوێنییدا، مەرجەکانی خانەنشینی بەپێی تەمەن و خزمەت دیاریکراوون بەمشێوەیە: بۆ پیاو گەیشتن بەتەمەنی (٦٠) ساڵی و (٢٠) ساڵ خزمەتی دەستەبەری،  بۆ ژنیش گەیشتن بەتەمەنی (٥٥) ساڵی و (٢٠) ساڵ خزمەت، یان (هەر یەکێکیان بەبوونی ٣٠ ساڵ خزمەتی بێمەرجی تەمەن).

لێرەدا پرسیار لەوەزارەتی کارو بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری ئەوەیە:

ئەو هەزاران کرێکارەی کەتەمەنیان گەیشتووەتە ٦٠ ساڵی و هەتا ئێستا لەکارگەو کۆمپانیاکاندا بەهەمان هیلاکی و ماندووبوونی قورسەوە کار دەکەن، لەسایەی نەبوونی بیمەی تەندروستی و پاشەکەوتدا چی بکەن؟بۆچی ئەو بەندو بڕگانەی یاسایکار کە باس لەپاراستنی مافەکانیان دەکەن، ساڵانێکی درێژە بێدەنگییان لێکرابوو و خێرە ئێستا ئەم ڕێنوێنییە دەردەچێت؟

چۆن کرێکار لەم یاسایەدا زەرەر دەکات؟ (فێڵی گرێبەست و سیستەمی ضمان)

سەڕەڕای ئەوەی بڕی ٥٠٠ هەزار دینارەکە وەک بنەما دانراوە، بەڵام کرێکار لەم پڕۆسەیەدا بەمشێوازانەی خوارەوە ڕووبەڕووی زەرەرو زیانی گەورە دەبێتەوە:

فێڵی خاوەنکار لەمووچەی بنەڕەتی: خاوەنکارەکان بەئاشکرا فێڵ لەسەر فۆرم و ناوەرۆکی کۆنتراکتی کار دەکەن. ئەوان لەجیاتی ئەوەی دەستەبەری و بیمە لەسەر بنەمای ”کۆی گشتیی مووچە”هەژمار بکەن، تەنها دەستەواژەی ”مووچەی بنەڕەتی”بەکار دەهێنن کەبڕەکەی زۆر کەمترە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەکاتی خانەنشینیدا پشک و شایستەی دارایی کرێکار بەڕێژەیەکی لەبەرچاو داببەزێت و مافە ڕاستەقینەکانی بفەوتێت.

قازانجی دووجارەی حکومەت: حکومەت و سیستەمەکەی لەم ڕێگەیەوە دووجار سوودمەند دەبێت:

یەکەم: کۆی گشتی داهاتی دەستەبەریی کرێکاران کەملیار ملیار دینار تێپەڕ دەکات، دەچێتە ناو سوڕانەوەی مالی و بانکی حکومەتەوەو سوودی زەبەلاحی لێدروستدەبێت نەک خزمەتگوزاریی بنەڕەتی بۆ کرێکاران.

دووەم:  حکومەت لەڕێگەی ئەو ڕێژەیەی (١٢٪) کە وەک بەشداریی خاوەنکار دەچێتە فەرمانگەی ضمانەوە، دیسانەوە داهاتێکی گەورە بۆ خەزێنەی خۆی کۆ دەکاتەوە.

فەرمانگەکانی کارو دەستەبەری، لێپرسراویەتی گەورەیان لەسەرشانە بۆ چاودێری جددی لەپێناوی مافی کرێکاردا. ئەرکیسەرەکی ئەوەیە کەفەرمانگەیەکی بەهێزتر بن لەسەر فرت وفێڵەکانی خاوەنکار دەرحەق بەکەرامەت و ژیانی کرێکاران.دەبێت بەدواداچوونی مەیدانیی توندو هەمیشەییانهەبێت لەسەر کارگەو کۆمپانیاکان،  داواکاریی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە ئەم فەرمانگانە ببنە چاودێرێکی جددی ترو بەرپرسیارتر لەبەرامبەر سەرپێچیی خاوەنکاراندا.

Related posts

ڕووداوی شوێنیکار دەنگی کرێکار-هەولێر

Dangi Krekar

ئوسترالیا؛  کرێکارانی دیلیڤەری سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

Dangi Krekar

دوزخورماتوو ئە ندا زیارێک توو شی روداوی کار بوو.

Dangi Krekar

Leave a Comment