Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

دوزخورماتوو ئە ندا زیارێک توو شی روداوی کار بوو.

دوزخورماتوو

ئە ندا زیارێک توو شی روداوی کار بوو.

رۆژی ٢٤/٧/٢٠٢٣

ئەندازیار سەعید مەجید خەڵکی دوزخورماتووەو ئەمڕۆ لەکاتی کارکردندا لەپڕۆژەیەکدا،  دەچێتە پشتەوەی حەفارەیەک و بەهۆی ئەوەی کەشۆفێری حەفارەکە ئاگاداری نابێت لەکاتی هاتنە دواوەوەیدا ، دەکەوێتە ژێرییەوە .. بەڵام وەک لەکامێرای چاودێریەوە دیارە ،خۆشبەختانە تەنها قاچی بەر دەکەوێت .. کەسێکای نزیکی ئەندازیارەکە بە دەنگی کرێکاری ڕاگەیاند :” ئێستاکە دۆخی جێگیرەو تەنها قاچێکی درزی بردووەو چارەسەری وەرگرتووە.. هەروەها گوتیشی : دوای ڕووداوەکە شۆفێری حەفارەکە گوتویەتی کەئاگاداری نەبووەو نەشیبینیوە ، تەنانەت وەستانەکەشی لەبەر ئەوە نەبووە کەئاگاداری بوبێت..”

Related posts

لەشاری هەولێر کرێکارێک بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

ژمارە ٨١ ی رۆژنامەی دە نگی کرێکار

Dangi Krekar

پەیامی سەرنووسەری دەنگی کرێکار بەبۆنەی یەکی ئـــــایـــارەوە

Dangi Krekar

Leave a Comment