Dangikrekar.com
وتار

کرێکارانی وەرزی، پێویستیان بەڕێکخراوبوونە!

کرێکارانی وەرزی، پێویستیان بەڕێکخراوبوونە!

     دەنگی کرێکار 

لەهەرێمی کوردستانی عێراق بەشێکی بەرچاو لە کرێکارانی وەرزی هەن لەوانە بەشیکیان لەکێڵگەو باخو بەروبومە کشتوکاڵیەکاندا کاردەکەن و بەشێکیتریان پیشە سازن، ئەم بەشە لە کرێکاران ژیان وگوزەرانیان بەندە بەو کارەوە کە لەوەرزەکاندا بەشێوەیەکی کاتی ئەنجام دەدرێ  وکرێکاران دەتوانن بۆ ماوەیەکی کاتی لەو وەرزانەدا کار بکەن و کاریان دەست بکەوێت. بەتایبەتی لەو کارانەدا کەشارەزاییان تێدا هەیە  و دوای کۆتایی ئەو وەرزە ئیتر ئەبێ تا وەزری ئایندە چاوەڕی بکات و لەسەر ئەو بڕە پارەیە بژی  کەپەیدای کردووە.  ئەمە بۆ پیشەسازەکان بەڵام کرێکارانی تر کە تەنها دەتوانن هاوکار بن بۆ تەواو کردنی هەر کارێک ئەمان هەموکات وەک هێزێکی یەدەگی ئامادە لە مەیدانەکانی شارەکاندا رادەوەستن بۆ ئەوەی کەسێک بێتو بیانباتە سەرکار جا ئیتر گرنگ نییە ئەو کارە هەرچیەک بێت گرنگ ئەوەیە کارێکی دەست بکەوێت، ئەم بەشە لەکرێکاران لە هەرێمی کوردستان لە یاساو رێساکانی تایبەت بە کرێکار هیچ جێگاو رێگایەکیان نییە و ئەگەر هەندێ جاریش ناویان بێت بە پیشەساز ئەژماردەکرێن بۆنمونە وەستای سپلیت، وەستای سەلاجە، وەستای کاشی و….هتد. بەگوێرەی ئەو پیشەیەی کە دەیکات، کریکارش تەنها دەڵێن بچۆرە مەیدان و کرێکارێک یان دوان بهێنە ئەوانەی پیشەسازن تەنها بەیەک رێگا دەتوانن ئەو پیشەیەی کەشارەزان تیایدا بەردەوامیان هەبێت و بتوانن ژیانێکی کولەمەرگی پێ بەرێبکەن، ئەویش شارەزایی وپسپۆری و لێهاتوییە لەو پیشەیەدا کە هەڵیان بژاردوە دوەم ناوبانگە و سێهەم مامەڵەی موناسب و وەرگرتنی حەق دەستی موناسب ئەگەر ئەم خاڵانەیان تێدا نەبێت ئەوە سەرکەوتونابن و ئەبێ بەردەوام جێگۆرکێ لەکارو شوێنکارەکەیان بکەن یان وەک باقی کرێکارانی مەیدان بچن چاوەروانی کارێک بکەن.

دۆخەکە بۆ کرێکارانی کشتوکاڵی کەوەرزاو وەرز لەگەڵ پێگەیشتنی بەروبومەکاندا کاردەکەن، هەمان شتە، ئەمانیش دەبێ چاوەڕێ بکەن تا بەروبومی کێڵگە کشتوکاڵیەکان، کێڵگەکانی پەلەوەر وماسی، ڕەزوباغداری وشتی لەم جۆرە پێدەگات و ئامادەدەبن تا بخرێنە بازارەوە، ئەوجا کاریان دەستدەکەوێت. ئەم کرێکارانەش لەسەر ئەو بڕە لەهەقدەست دەژین کە لەوماوەیەدا دەستیان دەکەوێت.. بەمجۆرەش ئەمە وەزعی بەشێکی بەرچاو لەکرێکارانی کوردستانە کە لە کۆتایی تەمەنیاندا دەبێ ببنە بار بەسەر کەسوکار و تەنانەت کۆمەڵگەشەوە، بەڵام تۆ بیهێنە بەرچاوت ئەگەر ئەم بەشە لەکرێکار رێکخراوبێت لانیکەم دەتوانێت فشار بۆ حکومەت بهێنێت لەحاڵەتی بێکاریدا بیمەی بێکارییان پێبدات و کاتێکیش دەچنە سەرکار برێک لەحەقدەستەکەیان وەرگیرێت و بچێتە ناو سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ئیتر ئەم بەشەش لەکرێکاران یاساو ڕێساکان بیان گرێتەوەو چیتر بێماف نەبن لەدابینکردنی لانیکەمی ژیان هەروەک ئەوەی لە زۆربەی وڵاتانی دنیا هەیە. بەڵام ئەمە کاری کرێکاران خۆیانە، دەوڵەت وحکومەت و دامودەزگاکانی، ناچنە ژێر باری تەنانەت ئەو دەستورو یاساو رێسایەش کەخۆیان بەفەرمی دانیان پێداناوە ئەگەر کرێکاران خۆیان داوانەکەن و زۆر نەهێنن بۆ دەسەڵات. ئەمە تایبەتمەندی دەسەڵات و حکومەتی سەرمایەدارانە و تا دەسەڵات بەدەست ئەم چینەوە بێت کرێکارانیش پێویستە خەبات بکەن بۆ دابینکردنی لانیکەمی ژیانیان.

Related posts

یەکیتی خەباتی کرێکارانی فەلەستینی پشتیوانی خۆیان بۆ بۆ نارەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان ڕاگەیاند!

Dangi Krekar

ووتەی مستەفا ئەحەمه د سکرتێری ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەمەراسیمی ئایاردا

Dangi Krekar

هەڵمەتی دەرکردنی کرێکاران و خەڵکی عەرەب و غەیرە کورد ڕاگرن!!

Dangi Krekar

Leave a Comment