Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنێک لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە بۆ سەرجەم کرێکاران

سەبارەت بە: سکاڵا و بەدواچوونی کێشە
یاساییەکانی کرێکاران لەدادگای کاردا

بەمەبەستی یەکلای کردنەوەی سکاڵا وکێشە یاساییەکانی کرێکاران و گێڕاندنەوەی ماف و شایستە داراییەکانی
کرێکاران لەدادگای کاردا، بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەهاوکاری لەگەڵ ڕاوێژکاری یاسایی و پارێزەرانێکی
خۆبەخش، ئامادەیی بۆ لەئەستۆگرتنی هەرجۆرە کەیسێکی کرێکاران بێ بەرامبەر ڕادەگەیەنێت.
*/ ئەو کرێکارانەی کە شکاتیان لە خاوەنکار هەیە وپێیان وایە زوڵمیان لێکراوەو دەکرێ.
*/ ئەو کرێکارانەی کە بەنایاسایی ڕوبەڕووی سزای خاوەنکار بونەتەوە، لەوانە سزای لەسەرکار دەرکردن،
سزای بڕین لە کرێ و موچەی مانگانە، سزای کارپێکردنی زیادە..
*/ ئەو کرێکارانەی کێشەی خانەنشینی ونەدان ولێگرتنەوە لەموچەکانیان هەیە.
*/ ئەو کرێکارانەی کە لەگرێبەستەکانیاندا لەڕووی یاساییەوە مافەکانیان پێشێل کراوە.
*/ ئەو کرێکارانەی کەلەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەڵگەنامەی کارکردنیان پێنادرێت.
دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن تا بەشێوەیەکی یاسایی پەیگریی وبەدواداچونی یاسایی بۆ کەیسەکانیان بکەین. لەم
ڕاستایەشدا بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەهاوبەشی لەگەڵ ڕاوێژکاری یاسایی وپارێزەرانێکی خۆبەخشدا، ئەم
خزمەتگوزاریانە بەخۆڕایی و بێبەرامبەر پێشکەش بەکرێکاران دەکات:
١/ ڕێنمایی یاسایی.
٢/ پێشکەشکردنی سکاڵا لەسەر خاوەنکار، لەدادگادا.
٣/ کردنەوەی وەکالەت بۆ کرێکاران ونوێنەرایەتی کردنی کرێکاران لەدادگادا.
٤/ لەئەستۆ گرتنی مەسروفاتی کاروباری دادگا.
بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەگەڵ ئەوەدا کە باشکردنی دۆخی کارو ژیانی کرێکاران، بەخەبات وتێکۆشانی
یەکگرتوانە وڕێکخراوی کرێکاران وکۆبوونەوەیان لەدەوری داخوازیەکانیان دەزانێ، هاوکات بۆ بەدەستهێنان
وجێگیرکردنی ئەو مافە یاسایانەی کەلە یاسای کاردا بۆ کرێکاران بەڕەسمی ناسراوە، بەتەواوی تواناوە

تێدەکۆشێت.
بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەڕێگای ئەم ژمارە تەلەفونانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
07501909675
07702138025
07702237250

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار
٢٥/٧/٢٠٢٣

Related posts

بۆ سەلماندنی مافەکانیان، کرێکاران پێویستە گرێبەستی کاریان هەبێت

Dangi Krekar

کفری خۆپیشاندان مانگرتنی خە ڵک دە ستی پێکرد

Dangi Krekar

سەرکەوتنی ئێوە، سەرکەوتنی ئێمەشە..  نامەیەک بۆ کرێکارانی ئۆتۆمۆبیل سازی لە ئەمەریکا (UAW)

Dangi Krekar

Leave a Comment