لەبارەی ئێمەوە
له‌نێو ڕێزیکی فراوان له‌ده‌زگایی میدیاییدا، که‌ڕۆژانه له‌هه‌وڵدان بۆ په‌رده‌پۆش کردنی جیاوازی وناکۆکیه چینایه‌تیه‌کا
نی نێوان کرێکاران وسه‌رمایه‌داران و لێره‌شه‌وه پایه‌کانی نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر سه‌ری کرێکارانه‌وه ڕاگرن.. ده‌نگی کرێکار ئه‌و پێگه ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌یه، که‌هه‌وڵده‌دات ڕاستیه‌کانی ژیان و کاری کرێکارانی کوردستان و خواست وناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان بڵاو بکاته‌وه و له‌ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وتنی کرێکاران و بەرژه‌وه‌ندیه‌کانی وه‌ک چینێک له‌به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌و ده‌سه‌لاته‌که‌یدا، له‌کۆمه‌ڵگادا به‌رجه‌سته‌بکاته‌وه.
ده‌نگی کرێکار له‌پێداویستی خه‌بات بۆ هوشیارکردنه‌وه ویه‌کگرتووکردنی کرێکاران و ئاسوۆدارکردنی جولانه‌وه‌ی کرێکاری کوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وله‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵده‌دات بۆ ئاشناکردنی کرێکاران به‌خواسته‌کاناینو بردنه‌سه‌ری ته‌وه‌قوعاتیان له‌ڕیگای بره‌ودان به خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی چینی کرێکاره‌وه.
ده‌نگی کرێکار پڕۆژه‌و هه‌وڵیکه تا ڕابه‌ران و هه‌ڵسوراوانی کرێکاری و کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کانیان هه‌رچی زیاتر په‌ره‌بگرێ وله تۆڕیکی خه‌باتکارانه‌دا پێکه‌وه گرێبدرێنه‌وه وله‌ئاکامدا کۆمه‌ک بکات به پرسی ڕیکخراوبوونی جه‌ماوه‌ریی کرێکاریی.. ده‌نگی کرێکار له‌راستای بردنه‌پیشه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانیدا به‌رامبه‌ر به‌کریکاران وجوڵانه‌وه‌که‌یان هیچ شه‌رت ومه‌رجێکی ئایدیۆلۆژی وفکری به‌ڕه‌سمی نانسێ و ده‌رگای واڵایه له‌به‌رده‌م هه‌موو ڕابه‌ران و هه‌ڵسوراوانی مه‌یله جۆراو جۆره‌کانی نێو جولانه‌وه‌ی کرێکاریدا بۆ کارکردنی هاوبه‌ش ویه‌کگرتوانه له‌پێناو به‌هیزکردنی جوڵانه‌وه‌که‌دا. له‌یه‌ک وته‌دا ده‌نگی کرێکار پێگه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ریه بۆ هه‌موو کرێکاران وبه‌م مانه‌یه‌ش ئامرازی ده‌ستی خه‌باتی ئه‌وانه.
دەنگی کرێکار لەلایەن دەستەیەک لەهەڵسوراوانی کرێکاریی‌و لایەنگرانی بزوتنەوەکەەیانەوە خۆبەخشانە ئامادەو بەچاپ دەگەیەندرێت ولەشارەکانی کوردستان هەموو سەری مانگێک بڵاودەکرێتەوە.
ده‌نگی کرێکار بەدەستەوەبگرن هیچ جۆره پێشنیار وکۆمه‌که و ڕه‌خنه‌وسه‌رنجێک به‌که‌م مه‌گرن و له‌گه‌ڵ ئێمه په‌یوه‌ندی بگرن..
بۆ پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ ئێمە:
سەرنوسەر: وەستا مەهدی ڕەسوڵ
ئیمەیڵ: mmahdirasool59@yahoo.com
موبایل: 07702237250
شاباز مەحەمود: بەشی ڕوداوەکانی شوێنیکار
ئیمەیڵ: shabazmestafas@gmail.com
مۆبایل: 07702138025
مەحمود حەلاق: بەشی بەدواداچون وبلاوکردنەوە:
ئیمەیڵ: mhalaqvevo@gmail.com
مۆبایل: 07501909675
خەسرەو سایە: یاریدەدەری سەرنوسەر:
ئیمێل: saye.xasraw@yahoo.co.uk
موبایل: 07701511043