Dangikrekar.com
هەواڵ

لەژێر فشاری بایکۆتدا، حکومەت مۆڵەتی کۆتایی پێدەدرێت و ٧٠ هەزار گرێبەست هێشتا بێمووچەن

لەژێر فشاری بایکۆتدا، حکومەت مۆڵەتی کۆتایی پێدەدرێت و ٧٠ هەزار گرێبەست هێشتا بێمووچەن

​دەنگی کرێکار / تایبەت

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٢ ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەمیشەیی، کێشەی پێنەدانی شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوەو ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی نوێنەرایەتی مامۆستایانی گرێبەست، سەرەڕای بڕیارو بەڵێنەکانی پێشوو کە دەبوو ئەم توێژە هاوشانی فەرمانبەرانی هەمیشەیی مووچە وەربگرن، بەڵام هەتا ئێستا بێبەشکراوون و بەرپرسیارێتی ئەم دواکەوتنەش ڕاستەوخۆ لەئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە… ئەم دۆخە ناڕەزایەتییەکی توندی لێکەوتووەتەوە، بەجۆرێک کەمامۆستایانی گرێبەست هۆشداری دەدەن و ڕایدەگەیەنن ئەگەر تا ١٥ی ئەم مانگە کێشەکەیان چارەسەر نەکرێت و مووچەکانیان پێنەدرێت، پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بەتەواوی بایکۆت دەکەن و ناچنە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەوە.

​ئەم قەیرانە داراییە ڕاستەوخۆ ژیان و گوزەرانی نزیکەی ٧٠ هەزار خێزانی لەهەرێمدا خستووەتە ژێر مەترسییەوە، کەپێکهاتوون لە ٣٨ هەزار مامۆستای گرێبەست لەوەزارەتی پەروەردە، ٤ هەزار و ١٠٠ مامۆستای گرێبەست لەوەزارەتی خوێندنی باڵا، و ٢٥ هەزار فەرمانبەری شارەوانی و کارمەندی کەرتی تەندروستی.

لەکاردانەوەی ئەم بێبەشکردنەشدا، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی نوێی گردبوونەوەو ناڕەزایەتی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. هاوکات لەگەڵ ئەم فشارە مەیدانییانەدا، نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست بەنیازن لەچەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بەغداد بکەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ نووسراوە فەرمییەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی بنەڕەتی بۆ جێگیرکردنی شایستەکانیان لەبودجەی گشتیدا..

ماڵپەڕی دەنگی کرێکار وەک هەمیشە داکۆکیکار لەمافە ڕەواکانی کرێکاران، فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست بەبەشێک لەکارنامەی هەمیشەیی خۆی دەزانێت بۆ ئەوەی ببێتە ڕەنگدانەوەی دەنگی ڕاستەقینەی شەقام و داواکارییە یاساییەکانیان.

Related posts

ژینگەپارێزانی کۆیە بەردەوامن لەبایکۆتکردنی کار!

Dangi Krekar

سەرووتاری دە نگی کرێکار

Dangi Krekar

ڕێنمایی بۆ کرێکاران هەرگیز دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەیاد مەکەن .

Dangi Krekar

Leave a Comment