Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

کاریگەرییەکانی زیادە کاری (ئیزافەکاری) لەسەر کرێکاران!

کاریگەرییەکانی زیادە کاری (ئیزافەکاری) لەسەر کرێکاران!

 دەنگی کرێکار:

کاری زیادە، واتە ئەوکارەی دوای ٨سەعار کار ئەنجام ئەدرێت،  کۆمەڵێك کاریگەری جەستەیی وعەقڵی وکۆمەڵاتیشی لەسەر کرێکار هەیە، لەوانە ماندویەتی وتوڕەیی، تێکچوونی ژیانی لەنێوان کاتەکانی حەوانەوەو کارکردندا. سەرەڕای ئەوەی کەتوشی هەندێک کێشەی تەندورستیش ئەبنەوە. ئەم کاریگەرییانە بەپێی زۆروکەمی ئەو سەعاتکارە زیادانە جیاوازی پەیدا ئەکات. بەپێی لێکۆڵینەوەیەك کەگروپێك ئەنجامیانداوە لەمانگی ٨ ساڵی ٢٠١٦، دەریدەخات ئەوکارگەریانەی کەئاماژەمان پێدان لەسەر ئەوکرێکارانەی کەکاری زیادە ئەکەن لە٣٨٪ بۆ ٤٦٪یان کاتی ئیسراحەتیان کەمە. ٦٠٪ هیچ هاوسەنگیەك نییە لەنێوان کاتەکانی کارکردن وحەوانەوەدا.

بەپێی تاقیکردنەوەیەك لەسەر ٣٧٣٠ کرێکاری ژن وپیاو سەبارەت بەکاریگەرییەکانی کاری زیادە، دەرکەوتووە کەزیادەکاری لەسەرکرێکاری ژن زیاترە وەك لەسەر پیاو. ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر ئەوکرێکارانە کراوە کەتەمەنیان لەنێوان ٢٥بۆ٤٥ساڵدایەو ئەوانەن کە هەفتانە ٣٥سەعات یان زیاتر کاریانکردووە. لەنێوان ساڵەکانی ١٩٩٤بۆ١٩٩٧ئەم تاقیکردنەوەیە ئەنجامێکی ووردی دەرخست لەسەر کاریگەری زیادەکاری لەسەر ژنان. کاری زیادەی بەردەوام بەبێ بوونی کاتێك بۆ حەوانەوە لەڕۆژدا، هاوکات بەبێ بوونی ڕۆژێك پشوی هەفتانە، بێگومان کاریگەریشی لەجۆرو ڕێژەی بەرهەمهێنانیش دەبێت.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەندورستی لەزانکۆی تەکساس لەشاری هیۆستن لەلێکۆڵینەوەیەکیدا سەبارەت بەئاسەوارە درێژخایەنە خراپەکانی پەیوەندیدار بەسەعاتکاری زیادەو کاردانەوەی لەسەر بەرزونزمی لێدانی دڵ، بەو ئەنجامە گەیشتن کە ئەوانەی لانیکەم بۆماوەی ١٠ساڵ کاری زیادەیان کردووە، کاریگەری خراپ لەسەر تێکچوونی لێدانی دڵیان دووهێندە دەکات،  ئەوانەش ڕێژەیان ١٪. .. لەپێناوی دانانی سنورێك بۆ کاریگەرییەکانی کاری زیادە لەسەر دۆخی کرێکار بەگشتی، ئەبێت بەرنامەی کاری ناوخۆی کارگەکان بەجۆرێك ڕێكبخرێت کە بەهیچ جۆرێك کاری زیادە بەکریکار نەکرێت و کاتەکانی پشوو حەوانەوەی کرێکاران وکاتی نانخواردنیان تێكنەدرێت و ئەبێت کاتی حەوانەوەیان هەبێت هەتا بتوانن لەگەڵ منداڵ و هاوسەرەکانیان کاتەکانیان بەسەری بەرن .

 

Related posts

 ناچارکردنی کرێکاران، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانەوە، بەوەی دەست لەکار بکێشێتەوە، کارێکی نایاساییە

Dangi Krekar

ڕێگری لەگردبوونەوەی دەستفرۆشانی بازاڕی ڕانیە دەکرێت

Dangi Krekar

سلێمانی/ زەڕایان: بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیان لەدەستدەدات!

Dangi Krekar

Leave a Comment