ناسریە: کرێکارانی نەوت خۆپیشاندانێکی فراوان سازدەکەن و هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەش دەست بۆ سەرکوت دەبەن!
دەنگی کرێکار
بەرواری٢/٦/٢٠٢٤، لەئەنجامی خۆپیشاندانی گەورەی مەدەنیانەی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان کەبەشێوەی کاتی دامەزراوون وداوای بەهەمیشەیی کردنی کۆنتراکتی دامەزراندنەکەیان دەکرد لەکۆمپانیای نەوتی زیقارلەباشوری عێراقدا، کەووتنە بەر جنیۆی ناشیرین و پەلاماری دڕندانەی هێزەکانی ئاسایش لەبەردەم بینایەی کۆمپانیاکانی نەوتی ئەو شارەداو دەیان کەسیان لێبریندارکراو لەئەنجامدا ٣ کرێکاریانگرت و ڕاپێچی بەشی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ئەو شارەیانکرد. خۆپیشاندەران هەڕەشەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکەیان دەکەن ئەگەر ئەو کرێکارەی هاوڕێێان بەرنەدەن و خواستەکانیان جێبەجێ نەکەن. هەربۆیە داوا لەلایەنە کرێکاری و ئازادیخوازەکان دەکەن کەپشتگیرییان بکەن و بەڕیزەکانی ئەوانەوە پەیوەست بن.