Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

 چۆن لەسایەی خێرایی ئینتاجدا قازانجی خەیاڵی لەهێزی کرێکار دەدزدرێت؟    ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکردن بۆ دۆخی کار لەکارگەکان لەهەرێمی کوردستان

 چۆن لەسایەی خێرایی ئینتاجدا قازانجی خەیاڵی لەهێزی کرێکار دەدزدرێت؟

   ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکردن بۆ دۆخی کار لەکارگەکان لەهەرێمی کوردستان

   دەنگی کرێکار

 

دەردەشەی دەنگی کرێکار لەگەڵ چەندین کرێکاردا

لەسیستەمی سەرمایەداری و کارگەکانی بەرهەمهێناندا، قازانجهەرگیز بەرهەمی ڕەنجی دادپەروەرانە نییە، بەڵکو لەسەر ماندووبوون و زەوتکردنی ڕەنج و خوێنی کرێکاران بونیاد دەنرێت. خاوەنکارەکان هەمیشە هەوڵئەدەن بەکەمترین خەرجی و لەڕێگەی زۆرترین فشارو خێراییەوە لەسەر هێزیکاری کرێکار، گیرفانی خۆیان پڕ بکەنبەبێئەوەی کەمترین ئاوڕ لەدۆخی ژیان و بژێویی کرێکاران بدەنەوە. بۆ دەرخستنی ئەم ڕاستییە تاڵە، لێرەدا شیکارییەکی ژمێرکاریی لەسەر قەبارەی بەرهەمهێنان و تێچوون تەنها لەسەر يەک خەتی ئینتاجی کارگەی چپسی عێراق دەخەینە ڕوو.

 

شیکاریی ماتماتیکیی بەرهەمهێنان و تێچوون (لەسەر بنەمای تەنها يەک خەت):

بۆ ئەوەی حسابەکە سەد لەسەد زانستی و حاشاهەڵنەگر بێت، با بڕوانینە داتای ڕۆژانەی کارکردن:

ئەگەر لەماوەی ٨ سەعاتدا کرێکاران لە هەر سەعاتێکدا ٢٠ دەقە پشوویان هەبێت، ئەوا کۆی گشتی پشوو لە ٨ سەعاتدا دەبێتە ١٦٠ دەقە یان ٢ سەعات و ٤٠ دەقە)، کەواتە کاری ڕاستەقینە لەڕۆژێکدا تەنها ٥ سەعات و ٢٠ دەقەیە هەروەها گریمان لەمانگێکدا ٢٨ ڕۆژ کار دەکەن بەڕەچاوکردنی ڕۆژانی پشوو و مۆڵەتەکان

١/قەبارەی بەرهەمی ڕاستەقینە (بۆ يەک خەت بەگریمانەی ٢٨ ڕۆژی کارکردن):

خێرایی ئینتاج: لەخەتێکی ئاساییدا هەر ٨سانیەیەک کارتۆنێک پڕ دەکرێت، کەدەکاتە ٤٥٠کارتۆن لەکاتژمێرێکدا بۆ یەک خەت.لەماوەی ٥سەعات و ٢٠ دەقیقەی کاری ڕاستەقینەدا، خەتەکە لەڕۆژێکدا: ٢,٣٩٨ کەبەنزیکەیی  دەکاتە ٢,٤٠٠کارتۆنبەرهەم دەهێنێت. هەروەها بەگریمانەی ٢٨ ڕۆژی کارکردن لەمانگێکدا دەکاتە:٦٧,٢٠٠کارتۆن لەمانگێکدا بۆ تەنها یەک خەتی ئینتاج

٢/داهاتی فرۆشتن:

نرخی هەر کارتۆنێک بە کۆ = ١٠,٠٠٠دینار

داهاتی مانگانەی فرۆشتی بەرهەمی ئەم يەک خەتە: ٦٧٢,٠٠٠,٠٠٠دینار (شەش سەدو حەفت و دوو ملیۆن دینار)

٣/ مەسرەفەکان: بۆئەوەی هیچ دەرچەیەک بۆ خاوەنکار نەهێڵینەوە، سەرجەم تێچوو و مەسرەفە بنەڕەتییەکان پێکەوە کۆ دەکەینەوە (پەتاتە، تام و بۆن، خواردن، ئاو، کیسەو کارتۆن، کارەبا، نەقڵ و گواستنەوە، پاسی هاتوچۆو مووچە و ضمان..و..تاد )و بەزۆرترین قەبارە دایدەنێین بە ٤٧٥,٠٠٠,٠٠٠دینار (چوار سەدو حەفتاو پێنج ملیۆن دینار)

قازانجی صافی و ڕاستەقینە (پاش دەرکردنی هەموو مەسرەفەکان):

١٩٧,٠٠٠,٠٠٠دینار (سەدو نەوەدو حەوت ملیۆن دینار) قازانجی صافی کە لە یەک خەتەدا دەمێنێتەوە بۆ خاوەنکار لەمانگێکدا.

 

ئەژماری قازانجی هەر کرێکارێک لەسەر يەک خەت:

قازانجی صافی تەنها يەک خەت لەمانگێکدا ١٩٧,٠٠٠,٠٠٠ دینار (سەد و نۆوە حەوت ملیۆن دینار)ـە.

ئەگەر ١٠کرێکار لەسەر ئەو خەتە کار بکەن، پشکی قازانجی صافی هەر کرێکارێک لەسەر ئەو خەتە دەبێتە:

١٩,٧٠٠,٠٠٠دینار (نۆزدە ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار) قازانجی صافی هەر کرێکارێک لەمانگێکدا. واتە:سەرەڕای هەژمارکردنی پشووی ناو کارگە بە دوو ڕۆژ( کە سی سەعاتە) سەرەڕای گریمانەکردنی ٢٨ ڕۆژی کارکردن و دەرکردنی سەرجەم مەسرەفەکانی کارگە، هەر کرێکارێک لەسەر يەک خەت مانگانە بەهۆی ئینتاجەوە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دینار قازانجی صافی بۆ خاوەنکار دروست دەکات.

 

بەراوردی قازانجی خاوەنکار لەگەڵ مووچەو مافی کرێکار:

ئێستا بابزانین لەبەرامبەر ئەو نزیکەی ٢٠ ملیۆن دینار قازانجەصافیە کەهەر کرێکارێک مانگانە دەیخاتە گیرفانی خاوەنکارەوە، خۆی چەند وەردەگرێت؟

مووچەی بنەڕەتیی کرێکار ٦٥٠هەزار دینارە کە ٥٪ـی (٣٢,٥٠٠ دینار) بۆ دەستەبەری/ضمان لێدەبڕدرێت و تەنها ٦٢٠هەزار دیناری صافی بۆ کرێکار دەمێنێتەوە (جگە لەئیزافەی ناڕێک و گۆڕاو)، ئەمە لەکاتێکدایە کەکرێکاری تر هەیە بۆ هەمان ئیش موچەکەی تەنها ٥ سەد بۆ ٥٥٠ هەزارەو نزیکەی ٣٠ هەزاری لێدەبڕن بۆ دەستەبەرییەکەی.

 

تاڵانی، ترسی خاوەنکارو پێویستیی ڕێکخراوبوون:

ئەمە تەنها شیکارییەکی گریمانەیی بوو بۆ يەک خەتی ئینتاج لەکارگەیەکدا، داهات و قازانجی تەنها ئەم يەک خەتە گەیشتە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دینار قازانجی صافی، داخۆ ئەگەر باسی کۆی گشتیی خەتەکانی ئەم کارگانە بکەین، قازانجی صافی خاوەنکار چەند بەرابەر زەبەلاحتریش دەبێتەوە؟ لەم خاڵەوە دەردەکەوێت کە چ زوڵم و ناحەقییەک بەکرێکار دەکرێت و چ ستەمکارییەک لەبەرامبەر خوێن و ڕەنجی کرێکاراندا ئەنجامدەدرێت.

ئەو هەموو قازانج و تاڵانیە بەژیان و گوزەرانی کرێکارەوە دەکرێت، ئەو هەموو کۆیلەکاری و پێشێلکاری و ستەمەیان لێدەکرێت، کەچی خاوەنکارو بەڕێوەبەران ترسی کرێکاریان هەیە کەپێکەوە مانبگرن لەسەر ماف و خواستێک کەهەیان بێت، چونکە ئەوان لەپێناوی ئەم قازانجە زەبەللاحانەدا، سەدان پاساویان هەیە بۆ دەرکردنی کرێکاران، چونکە ترسیان لەلەدەستدانی ئەو قازانجە هەیە کەلەخوێنی کرێکاراندا بەرهەمدەهێنرێت..بۆیە هوشیاری کرێکاران و پەیوەستبوونیان بەیەکەوە لەڕێکخاوێکی واقیعی کرێکارانەی خۆیاندا، مەرجێکی سەرەکییە بۆ گۆڕانی ڕیشەیی لەپێناوی ژیانێکی باشتر لەئێستایان..

 

Related posts

باڵەخانەیەک لەسلێمانی بەسەر چەند کرێکارێکدا ڕوخا

Dangi Krekar

 یەکی ئایاری ئەمساڵ و کرێکارانی ژینگە پارێزی دەڤەری ڕاپەرین؟

Dangi Krekar

هەنگاوێکی تری دەسەڵات بۆکردنەوەی دەرگاکانی خوێندن شکستی پێهێنرا.

Dangi Krekar

Leave a Comment