Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

کرێکاری بەڕێز.. ئێستا دەتوانیت تەنها بەیەک کلیک یان بەسکانکردنی ئەم کیو ئاڕ کۆدە، ڕاستەوخۆ بگەیتە ناو سایتی دەنگی کرێکارەوە!

کرێکاری بەڕێز.. ئێستا دەتوانیت تەنها بەیەک کلیک یان بەسکانکردنی ئەم کیو ئاڕ کۆدە، ڕاستەوخۆ بگەیتە ناو سایتی دەنگی کرێکارەوە!

 

.ئەم کەناڵە، سەکۆیەکە کە بۆ تۆو لەپێناوی تۆدا کار دەکات.. لێرەوە دەتوانیت:

– بەردەوام ئاگاداری سەرجەم بابەت، نووسراوو ئەو ڕێنماییە یاساییانە بیت کەپەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەماف، خواست و کێشە پیشەییەکانی خۆتەوە هەیە لەبەرامبەر خاوەنکاردا.

– ئەم کەناڵە، دروستکردنی تۆڕێکی هاوپشتیی بەهێزە بۆ ئەوەی سەرجەم کرێکارانی شار و شارۆچکە جیاوازەکان لەدەنگوباس، دۆخیکار، ئازارو سەرکەوتنی یەکتری ئاگادابن.

– ئەم کەناڵە، ڕەخساندنی پردێکی ڕاستەوخۆیە بۆ پەیوەندیکردن بەئێمەوە، بۆ هەر کارێک، هەر پرسێک، یان هەر ڕاوێژێک کەپێویستتان بێت لەژیانی ڕۆژانەی کارکردنتاندا.

لێرەشەوە بەفەرمی پێتان ڕادەگەیەنین، ئەگەر هەوڵبدەن ئەو زوڵمو زۆرو ناحەقییانەی کە لەشوێنی کارەکەتاندا لێتان دەکرێت بینووسن، یان بەڤیدیۆ تۆماریبکەن و بۆمانی بنێرن، یان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن، ئێمە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە دەبینە دەنگی ڕاستەقینەتان.. لەم پێناوەشدا کات و شوێن نابنە ڕێگر:

+ ئەگەر هەوڵبدەن داوای چاوپێکەوتنمان لێبکەن، چ ئێوە خۆتان بێنە لامان یان ئێمە دێین بۆ هەر شوێن و جێگایەک کەخۆتان پێتان باش و گونجاو بێتو لەنزیکەوە چاوپێکەوتنتان لەگەڵدەکەین لەسەر هەر کێشەو گرفتتێک، لەسەر خواست و مافەکانتان.. لێرەشەوە ئەم خاڵانە بەجددیەوە وەربگرن:

+ بۆ ئەوەی هیچ جۆرە ترس و دڵەڕاوکێیەکتان لەدەرکەوتن و ناسینەوە یان کێشەی دەرکردن لەسەر کار نەبێت، ئێمە لەڕێگەی کامێراو سایتەکەوە بەهیچ شێوەیەک ڕووخسارتان پیشاننادەین و لەڕێگەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی زیرەکی دەستکردەوە دەنگتان دەگۆڕین هەتا هەرگیز نەناسرێنەوە..

+ ئەگەر بەهەر هۆکارێک کاتی نووسینتان نییە، لانیکەم خۆتان بەڤۆیس (نامەی دەنگی) چیتان هەیەو چی لەدڵتاندایە بۆمانی بنێرن، ئێمە پاش گۆڕینی تەواوی شێوازی دەنگەکەتان، دەیکەین بەبابەت یان بەچاوپێکەوتن و بڵاوی دەکەینەوە بەبێئەوەی یەک کەس لەم جیهانەدا بزانێت کەتۆیت، هەتا ترسی کەشفبوونتان بەتەواوی بڕەوێتەوە.

دەنگی کرێکار، ماڵی دووەم و سەنگەری ڕاستەقینەی خۆتانە، بەناردنی بابەت، ڕاپۆرت و هاوبەشیکردنی کێشەکانتان دەوڵەمەندی بکەن، دەستاودەستی پێبکەن و بیگەیەننە دەستی سەرجەم هاوڕێیان، هاوکاران و کەسوکارتان لەهەر شوێنێکی ئەم هەرێمەدا.

ژمارە تەلەفۆنەکانی دەنگی کرێکار: ٠٧٧٠٧٧٩٧١١١  یان ٠٧٥٠١٩٠٩٦٧٥

  

Related posts

The oppressed people of Syria need our help and solidarity. Freedom-loving people

Dangi Krekar

ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ ئاشتی ودیموکراسی لە ژاپۆن پشتگیری لە داواکاریەکانی مامۆستایان دەکەن

Dangi Krekar

کێشەی مووچەخۆرانی کوردستان لەناوگەمەی سیاسی هەولێر و بەغداددا

Dangi Krekar

Leave a Comment