Dangikrekar.com
هەواڵ

پەیامی ژینگەپارێزانی دەڤەری ڕانـــیە دەگاتە وەزیری کار!

پەیامی ژینگەپارێزانی دەڤەری ڕانـــیە دەگاتە وەزیری کار!

ڕۆژی ٢٢/١٠/٢٠٢٥، دەنگی کرێکار، وەزیری کار ئاگادار ئەکاتەوە بەپەیامی کرێکارانی ژینگەپارێزانی کۆمپانیای بیڤان لەڕانیە.. کرێکارانی ژینگە پارێز داوا لەدەنگی کرێکارو ئەکاوونت و پەیج و سایتەکەی دەکات، دەنگیان بگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بانگەوازکەیان بۆ ڕای گشتیش بڵاوبکرێتەوە..موچەو نیوێکیان ماوەو هەتا ئێستا وەریان نەگرتووە بەبیانووی ئەوەی کە کۆمپانیا بودجەی وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا ئەم کۆمپانیایە تەندەرەکەی تەواو بووەو تەندەرێکی تازە وەردەگرێت، ئینجا تمویلیش نەکرێت لەلایەن حکومەتەوە، کەچی سەیرو سەمەرەکە لەوێدایە کەهەتا ئێستاش کۆمپانیاکە بەردەوامبێت و ئەو مووچە کۆنەش کەنەیانداوە بەژینگەپارێزان وەکو خۆی کەماوەتەوە نەک هەر بێدەنگەی لێبـــــــکرێت و پاساوی پووچی بۆ بهێنرێــــــتەوە، بەڵکو هێشتاش ڕێگری لەکرێکاران بکرێت کەخۆپیشاندان نەکەن و داوای مافەکانی خۆیان نەکەن.. دەقی پەیامەکەی ژینگەپارێزانی کۆمپانیای بیـــــڤان: ژینگە پارێزانی کۆمپانیای بیڤان کە کار دەکەن بۆ پاکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەسنوری سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی سەر بەئیدارەی ڕاپەرین، لەخەمی فەوتاندنی موچەو نیوێکیاندا بێئۆقرە ماوون کە هی بەرواری ١٦/٩/٢٠٢٤ هەتا ٣١/١٠/٢٠٢٤ .. ئەمە لەکاتێکدایە ئەم موچەیە هی تەندەری پێشووی کۆمپانیای ناوبراوەو لەئیستادا کۆمپانیای ناوبراو بەتەندەری تازە کە لەبەرواری ١/١١/٢٠٢٤ بۆ ماوەی (٣)سێ ساڵ بۆ دەرچۆتەوە لەسەرۆکایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەرین..

بەڵام تائێستا بڕی ئەم موچەو نیوەی ژینگە پارێزەکانی نەداوە کە هی تەندەری پێشوتریەتی، ئەمە لەکاتێکدایە ژینگەپارێزان لەدۆخێکی ناخۆشی بارو گوزەرانی ژیانیاندان.. هەروەها بەهۆی هەڵبژاردن و بانگەشەی هەڵبژاردنەوە زەختێکی زۆر دەرونیان لەلایەن حیزبی دەسەڵات داری ناوچەکەوە لێدەکرێت بۆ بەشداریکردنیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەعێراق و دەنگپێدانی زۆرەملێ و وەرگرتنی کارتی دەنگدان لێیان هی خۆیان و خانەوادەکانیان بەزۆرو لەژێر فشاری دەرکردن لەکار لەکاتێکدا کە ئامادەنەبن کارتی دەنگدانەکەیان بهـــێنن…

وە حیزبی دەسەڵاتداری ناوچەکەو حکومەتیش لەم بارەیەوە بێخەم و بێباک لەفەوتاندنی ئەم موچەو نیوەی ژینگە پارێزان و هیچ هەوڵێکیش لەئارادانیە بۆ گەڕاندنەوەی مافی خوراویان.. بەمهۆیەوە ژینگە پارێزان زەنگی بایکۆتی کارو دەنگدانیان ڕادەگەیەنن لەبەرواری ٢٥/١٠/٢٠٢٥ ئەگەر هیچ ڕێگرییەک نەکرێت لێیان لەلایەن کۆمپانیاو حیزبی دەسەڵاتداری ناوچەکەوە. لەلایەکی تریشەوە، لەسەروبەندی هەڵـــــــبژاردنەکانیشدا دۆخێکی سەخت و نالەباریان بۆ کرێکاران هێناوەتە پێــــــشەوەو ناچاردەکرێن کەکارتی دەنگدانی خۆیان و خانەوادەکانیان وئامادە بکەن و دەنگ بدەن بەیەکێتی..

لەئەگەری نەهێنانی کارتی دەنگدان و دەنگنەدانیشیاندا بەیەکێتی، ئەوا چارەنوسێکی خراپ بەرەو ڕوویان دەکرێتەوەو هەڕەشەیان ئەوەیان لێدەکرێت کەبۆ مانگی داهاتوو لەکارەکانیان دوورئەخرێــــنەوە بەبیانووی نەهێـــنانی کارتی دەنگدانیان..

بەبڕوای دەنگی کرێکار، ئەم هەڕەشەیە لەئێستادا نەک هەر هەموو ژینگەپارێزان و کارمەندانیش دەگرێتەوەو هەمووان لەژێر فشارو هەڕەشەی بێکارکردندا دەبن، بەڵکو سەردەکێـــشێتە ناو ناوەندەکانی کارو کۆمپانیاو کارگەکانیش وفشارێکی گەورە بۆکرێکاران دەهێنرێتە پێشەوە لەسەرانسەری کوردستاندا ئەگەر بەهێزی یەکگرتووی کرێکاران ڕێگایان لێنەگیرێت..

Related posts

ڕوداو شوێنی کار

Dangi Krekar

workers voice No.8 , The First Worker’s Journal in Kurdistan-Iraq January 2024

Dangi Krekar

لەماوەی ١٥ ڕۆژدا زۆرترین قوربانی شوێنی کار لە سنوری هە ولێر بوو

Dangi Krekar

Leave a Comment