Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

لەماوەی شەش مانگدا؛ ٣٣ کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

لەماوەی شەش مانگدا؛ ٣٣ کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

دەنگی کرێکار-ڕاپۆرتی تایبەت

​سەلامەتی و پاراستنی ژیانی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان لەبەردەم کارەساتێکی بەردەوامدایەو کەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەکان ساڵانە دەبێتە هۆی شێواندنی ژیانی دەیان خێزان.

بەپێی نوێترین بەدواداچوون و داتاکانی بەشی ئاماری ماڵپەڕی (دەنگی کرێکار)، لە ڕۆژی ١/ ١/ ٢٠٢٦ هەتا  ٢٠٢٦/٦/١١  ، ٣٣ کرێکار لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیانداو لەپێناو پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، بەهۆی ڕووداوە جۆراو جۆرەکانی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەم ژمارە شۆکهێنەرە لەماوەی کەمتر لەشەش مانگدا، تەنها ئامارێکی وشک نییە، بەڵکو بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر غیابی تەواوی چاودێری و لێپرسینەوە و گوێپێنەدانی خاوەنکارەکان بەسەرەتایترین مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی. بەرپرسیاری یەکەمی ڕشتنی ئەم خوێنەو بەردەوامی ئەم دۆخە دڵتەزێنە، ڕاستەوخۆ دەسەڵات، حکومەت و وەزارەتی پەیوەندیدارن، کەنەیانتوانیوە لەڕێگەی یاساو لیژنەکانی پشکنینەوە چاودێرییەکی توند بەسەر پڕۆژەو کارگەکاندا بسەپێنن و سزا بەسەر ئەو خاوەنکارە چاوچنۆکانەدا بدەن کە قازانجی دارایی دەخەنە پێش ژیانی مرۆڤەکانەوە.

ماڵپەڕی “دەنگی کرێکار” لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیی مێژوویی و پیشەیی خۆیەوە، دەسەڵات و وەزارەتە ڕووبەڕووی ئەم کەمتەرخەمییە گەورەیە دەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت کە بێدەنگی و نەبوونی هەنگاوی جیددی بۆ ڕاگرتنی ئەم کۆمەڵکوژییە بێدەنگەی کرێکاران، بەشداریکردنە لە تاوانەکەو پێویستە دەستبەجێ یاساکانی پاراستنی سەلامەتی کارا بکرێن بۆ ئەوەی چیتر کرێکاران نەنەبنە قوربانی خەمساردیی دامەزراوەکانی حکومەت.

بەشی ئامار لەدەنگی کرێکار

 

Related posts

لە شاری كەركوك دو كرێكار لە كاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە

Dangi Krekar

دەنگی کرێکار، کۆمەک و هاوکاری دەگەیەنێتە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ!

Dangi Krekar

بایکۆتیان لە بە شێک لە فەرمانگەکان دە ستی پێکردووە 

Dangi Krekar

Leave a Comment