“نەدەترسم و نەمنەتیشم پێیان هەیە!“
دەنگی کرێکار
لەیەکێک لەکارگەکانی سلێمانیدا، کرێکارێك بەمجۆرە دەردەدڵی خۆی بۆ دەنگی کرێکار بەیان ئەکات، ئێمەش هەروەک بەڵێنمانداوە بەکرێکاران هەتا بۆ ماندەکرێت ناویان ناهێنین نەبادا زیانی هەبێت بۆ کارەکەیان.
کرێکارەکە ئەڵێت: حەز ئەکەم سەبارەت بەدەستی کار لەهەرێمی کوردستان و بەتایبەت کەرتی ئەهلی قسەتان بۆ بکەم بەتایبەتیش ئەم کومپانیایەی کەئێستا چەند ساڵیکە کاری تێدا دەکەم.
چەند ساڵیکە ئەوەندە کرێکاران ترسێنراوون وهێندەش بێدەنگ کراون وا ئەزانن ئیتر تەنها لێرە نەبێت کار نییەو قوتی ئێمە تەنها لێرە پەیدا ئەبێت!.
ئەم کۆمپانیایە ڕۆژ بەڕۆژ شتیکی ناخۆش دورست ئەکەن بۆ کرێکار، سەرەتا بەدەوامی سێ شەفت کەبەردەوامی هەبوو، دوای ئەوە بەوەش نەوەستانەوە، ڕۆژانی هەینیشیان کرد بەدەوام و هەرچیەک بەدڵی خۆیان بێت ڕایدەگەیەنن. جاری واهەیە بەچەند ڕۆژێک پێشتر پێت ئەڵێن ڕۆژی هەینی دەوام هەیە و هیچ حیساب و ڕوونکردنەوەیەك بۆ کرێکار نادەن و نایکەن.
بۆ مەسەلەی عوتڵەکانیش، جاران ئەیانووت ئێمە سەربە عێراقین، بەڵام ئێستا ئەڵێن سەر بەهەرێمی کوردستانین، یەعنی عوتڵەیەکی هەرێمی کوردستان یان عێراقیش بێتە پێشەوە نایکەن بەعوتڵەو خۆیانی لێ ئەدزنەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی گرنگ یان نوسراوێك بڵێن لەبەرئەم هۆکارە عوتڵەکەمان ڕەتکردووەتەوە.. ئەگەر وازیش لەڕۆژانی جومعە بهێنین و زۆر درێژەی پێنەدەم، ئێستا لەدوای ئەوەوە هاتونەتە سەر معاش زیادکردن چینی کرێکار کەلە هەمووی کەموکورتترە لەهەموی داماوترە، خۆپیشاندانی کردووە و خەڵکی تیا دەرکراوە، خەڵك نوێنەرایەتی ئەم دۆخ و معاش زیادکردنەی کردووە لەسەر ئەو بابەتە دەرکراوە، کەچی معاش زیادکرابێت لە هەموی کەمتری بۆ زیادکراوە بۆ کرێکارێك پەنجا هەزاریان زیادکردووە، ئەڵێی خێرمان پێئەکەن. دوای ئەوەش بەبیانوی ئەوەی خەتێکی تازە بخەنە ئیش خاوەخاوی لێئەکەن وتەمەڵی لێئەکەن وهیچ ئەنجامێکی نییە. وازیش لەوە بهێنە، دەوامەکەیان کردووەتە دوانزە سەعاتی و شەفت لەجێگای خۆی ماوەو شەفتێکیش تەوزیع کراوە بووەتە دوانزە سەعاتی، کرێکارانیش بەشێوەیەک چەواشە کراوە هیچ هەڵوێستێکی نەبێت.
حەز ئەکەم ئێوەوەك دەنگی کرێکار قسەکانم لەلای خۆتان تۆمار بکەن یان بگەیەنن بەو شوێنەی کەخۆی بەلایەنگری کرێکاران ئەزانێت، یان بینێرە بۆ هەر کوێیەک کەخۆتان پێتان خۆشە. یەعنی ئەم وتانەی من ئەم هەموو کێشەو موشکیلانەو ئەم هەموو کەموکوڕییانەی کەهەیە باس بکرێت وبڵاو بکرێتەوە. پێویستە هەمولایەك بزانێت، چونکی بەجدی ناهەقییە، یەعنی بەجدی ناهەقییە.. من ئەوەی کەپێم بکرێت وەکو خۆم قسە دەکەم لەهەر کوییەک بمەوێت، ئامادەشم لەگەڵ ئێوە قسەبکەم وئامادەشم دوو کرێکاربێت ولەگەڵی بچمە ئیدارەو باسی حەقومافی خۆمان بکەم، ئەوەی بتوانم ئەیکەم، وام لێهاتووە ئەوەنە شتی ناخۆشمان بۆ دەهێننەپێشەوە لەهیچ شتێکیان ناترسین و من بەش بەحاڵی خۆم ترسم لییان نییەو منەتیشم پێیان نییە، خێزانداریشم…..
