Dangikrekar.com
گفتوگۆ

دۆخی سەختی کرێکارانی کوردستان، لەنەبوونی ڕێکخراوێکی واقیعی کرێکاریدا؟

دۆخی سەختی کرێکارانی کوردستان، لەنەبوونی ڕێکخراوێکی واقیعی کرێکاریدا؟

چاوپیکەووتنی دەنگی کرێکار لەگەڵ وەستامهدی، سەرنوسەری دەنگی کرێکار

 

دەنگی کرێکار: وەستا ئێوە چۆن دەڕواننە دۆخی چینی کرێکار لەکوردستاندا؟

 وەستا مەهدی: سەرەتا، ئەبێت ئەوەبڵێم کەکرێکارانی کوردستان بەشێکی دابڕاو نین لەچینی کرێکاری جیهانی،ئەمڕۆ چینی کرێکار بەگشتی لەسەراسەری جیهادا ڕووبەڕووی سەخترین هەلومەرجی کار بوونەتەوە، پێش هەرشتێک مەسەلەی بێکاری کە وایکردووە کرێکاران لەترسی ئەوەی بێکار نەبن پابەندی سەخترین ئەو مەرجانە بن کەخاوەنکار دەیخاتە سەرشانیان. قبوڵکردنی کرێی کەمو سەعاتکاری زۆر، کاری قونتەراتی و پارچەکاری و نەبوونی سەلامەتی شوێنیکار، نەبوونی بیمەکۆمەڵاتیەکان و..تاد.. بەشێکن  لەو مەرجانەی کە لەسیستەمی بازاڕیکاردا جێکەوتە بووەو لەلای خاوەنکار هیچ رەسیدیان نەماوە. خاوەنکار کرێکارێک دەخاتە سەرکار کەباس لەهیچ نەکات و هیچ داوایەکی لێنەکات و بەتەواوی ئەو سیستەمەی قبوڵبێت کەخاوەنکار کاری پێدەکات، بویە کرێکارانی کوردستان بەناچاری دۆخێکی سەختو هەلومەرجێکی سەخت بەسەریاندا سەپێنراوە

دەنگی کرێکار: زۆر باشە، بەپێی قسەکانت، کرێکاران بێمافێکی زۆریانبەسەردا فەرزکراوە، کەواتە کرێکاران لەبەرامبەرئەم زوڵمانەدا چییانکردووە؟

وەستا مەهدی: بێگومان لەهەر جێگەیەک کرێکار هەبێت کێشەی هەیەو هاوکاتیش بەهەر ئەندازەیەکیش بۆی بکرێت دیفاع لەخۆی ئەکات. لەکوردستانیش هەروایە.ڕاستە کرێکار ڕێکخراوی سەربەخۆی نییەو هێشتا دەستی بۆ نەبردووە، بەڵام بەهەر ئەندازەیەک بۆی گونجابێت بەرگری لەمافەکانی کردووە لەسەر دەکردن لەکار، لەسەر زۆری سەعاتی کار، لەسەر کەمی کرێ و دواخستنو لێبرینی کرێ، تەنانەت زۆر جاریش لەسەرگرانی شتومەک بەجواب بووەو هەوڵی خۆیان داوەو دەستکەوتیشیان هەبووە.

دەنگی کرێکار: ئێوە لەقسکانتاندا وتتان، کرێکاران ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیان نییەو هێشتا دەستیان بۆ نەبردووە ، ئەی کەواتە بە چ ڕێگایەک و  چۆن دیفاع لەخۆیان دەکەن وە کێی نوێنەرایەتی فەرمییان دەکات لەکێشەو ململانێیڕۆژانەیان لەگەڵ خاوەنکارەکاندا؟

 وەستا مەهدی: هەڵبەت لەروی قانونیەوە لەکوردستان دووشت دەتوانێت نۆێنەرایەتی فەرمی کرێکاران بێت، یەکەم ئەو ڕێکخراوانەی کەبەناوی کرێکارانەوەیەو حکومەت مۆڵەتی پێداوەو لەیاسای کاریش ئاماژەی پێدراوە، دووەم پارێزەر بەوەکالەت، بەڵام کرێکاران لەکوردستان لەزۆربەی کێشەکانیان دەستیان بۆ پارێزەر بردووەو لەو ڕێگایەوە لەدادگاکان دیفاع لەخۆیان ئەکەن. سەبارەت بەوەی کەهێشتا دەستیان بۆ ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیان نەبردووە، بەبڕوای من نەک هەر لێرە لەکوردستان، بەڵکو لەتەواوی دنیادا کرێکاران بۆ دیفاع لەمافەکانیان شێوازێکی تازە لەڕێکخراوبوونیان دەستپێکردووە. چینی کرێکارو بزوتنەوەی کرێکاری لەبەرامبەر خاوەنکارو کومپانیاکاندا لەم سەردەمی تەکنەلۆزیایەدا بەسود وەرگرتن لەو ئێمکاناتە مەوجودە لەڕێگای گروپی تایبەت بەخۆیانەوە، دەیان شەبەکەی محەلی و جیهانییان سازداوەو لەدەرەوەی ئیتحاداتو ڕێکخراوە کرێکارییەکان ئیعترازو ناڕەزایەتیەکان دەبەنە پێشەوە، ئەمە ئەم حاڵەتەیەکەکرێکارانی کوردستانیش دەستیان بۆ بردووە.

Related posts

دۆخی کرێکارانی ژینگە پارێز، لەقەزای چەمچەماڵ، لەزاری کرێکارێکی ژینگەپارێزەوە

Dangi Krekar

کرێکارێک لە پڕۆژەی دووسایدی نێوان (کۆیە – هەولێر) گیانی لەدەستدا،

Dangi Krekar

گیان لەدەستدانی کرێکاران لە هەولێر و گەرمیان

Dangi Krekar

Leave a Comment