لەدوو ڕووداودا، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا
هەر ئەمڕۆ! ١٠ جێنیوەری ٢٠٢٤
دەنگی کرێکار-ســــلێمانی
دوو كرێكارى كۆمپانیاى پاككهرهوه كه یهكێكیان پیشهى شۆفێری بووه لهكۆمپانیاكهو ئهویتریش پیشهوهرى چاکكردنهوهى ئۆتۆمبێل بووه لەهەمان کۆمپانیادا سهرقاڵى چاكردنى ئۆتۆمبێلێكى فرێدانى زبڵ و خاشاكبوون و ئۆتۆمبێلهكه كهوتووه بهسهریانداو بەداخەوە فیتەرەکە بەناوی کاروان جمال گیانی لەدەستداوە. بەپێی زانیارەکانی دەنگی کرێکار بریندارەکە کەناوی محمد عبدالعزیز گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئاسیای تایبەت بۆچارەسەر.
دەنگی کرێکار-هــەولێر
لەهەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە کاسبکارێک گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ -١-٢٠٢٤ دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بەشەقامێکی بازاڕی هەولێردا تێدەپەڕێت و چەند کێبڵێکی دووکانەکان دەپچڕێنێت، هاوڵاتییەک کە کارپێکەری موەلیدەی بازاڕە لەکاتی چاککردنەوەی کێبڵەکاندا بەهۆی شۆرتی کارەباوە بەداخەوە گیانی لەدەستداوە. ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە
ناوی (پێرس شاکر)ـە و تەمەنی ٤٠ ساڵ بووەو باوکی پێنج منداڵە. ماوەی هەشت ساڵە کارپێکەری موەلیدەیە لەبازاڕی هەولێر.