Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

دوو کرێکار لەکاتی پاککردنەوەی مەنهۆڵی یەکەیەکی نیشتەجێبون لە کەرکوک خنکان

دوو کرێکار لەکاتی پاککردنەوەی مەنهۆڵی یەکەیەکی نیشتەجێبون لە کەرکوک خنکان
لە کەرکووک دوو کرێکار لە کاتی کارکردنیان لە پڕۆژەی کۆمەڵگەی برایەتی سیتی
کەوتنە نێو بیری ئاوەڕۆی پڕۆژەکە و گیانیان لەدەستدا.
ڕۆژی پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، سامان یابە عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک ڕایگەیاند
رۆژپێنج شممە لە نزیک شەقامی بازنەیی کەرکووک، دوو کرێکار لە کاتی کارکردنیان لە پڕۆژەی کۆمەڵگەی برایەتی سیتی، کەوتنە نێو بیری ئاوەڕۆی پڕۆژەکە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.”
گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت: “ئەو دوو کرێکارە بەناوەکانی،
فەهمی حەمەد عەلی، لەدایکبووی 1983 و دانیشتووی چەمچەماڵە و
کرێکارەکەی دیکەش، ناوی گەیلان یوونسە، لەدایکبووی 1993یـە و دانیشتووی گەڕەکی سەر رێگەی کەرکووک – بەغدایە.”
بە گوتەی سامان یابە، “تەرمی دوو کرێکارەکە رەوانەی دادپزیشکی کراون و توێکارییان بۆ دەکرێت، بە ئەگەری زۆریش مردنیان بە خنکان بووە لە نێو بیری ئاوەڕۆکەدا.”

Related posts

بێـــکاری، گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکاتە قوربانی!

Dangi Krekar

کرێکارانی کارگەی ئاوی سلێمانی، خەبات لەپێناوی  خواستەکاندا..درێژەی هەیە!

Dangi Krekar

ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی فەرمانگە جیاجیاکان درێژەی هەیە..!

Dangi Krekar

Leave a Comment