Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

کرێکارانی ژینگەپارێزی دەڤەری پشدەر و قەزای خەبات، بۆ بەدەست هێنانی موچەکانیان دەستیان دایە مانگرتن!

کرێکارانی ژینگەپارێزی دەڤەری پشدەر و قەزای خەبات، بۆ بەدەست هێنانی موچەکانیان دەستیان دایە مانگرتن!

|  دەنگی کرێکار:

 

ڕۆژی ١٦ ی دیسامبەری ٢٠٢٣ ، جارێکی تر ژینگەپارێزانی دەڤەری پشدەرو ڕانیە دەستیان دایەوە مانگرتن لەپێناوی وەرگرتنی مووچەکانیان کە ٩٥ ڕۆژە دەستی دەستیان پێ ئەکرێت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە. ئەم مانگرتنەی کرێکاران، ژینگەپارێزانی چەمچەماڵیشی گرتەوەو لەڕێگای گردبوونەوەیەکەوە نمایشی خۆیان پیشاندا لەسەر مووچەکانیان.

پەیامنێری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەدەڤەری پشدەر، یەکێک لە کرێکارانی ژینگەپارێزی دواندو ئەویش لەبارەی مانگرتنەکەوە ئەم رونکردنەوەیەیدا:

“مانگرتنەکە تەنها دورۆژی خایاند و دوایی موچەیەکیان پێداین وئیتر دەست دستکرایەوە بەکار کردن. لەکاتیدا بڕیاری کرێکاران وابوو تا سێ موچە نەدرێ دەست نەکەینەوە بەکار”. سەبارەت بەداهاتوی مانگرتنەکەش پرسیارمان کرد، لەوەلامدا کرێکارەکەوتی:”لەئێستا دۆخی کارمان هەروەک ڕۆژ و هەفتەو مانگەکانی پێشوو دەڕوات و ئیش بەردەوامە و پێم وانییە کەس بەرچاووی ڕوون بێت” ئەوەشی وت:”ڕەنگە دوای سەری ساڵ  دۆخەکە یەکلایی بێتەوە بەلام هیشتا کرێکاران دووموچەیان لەلای کومپانیایە و وەرنەگیراوە، واتە ١٥ی١٠بۆ١٥ی١١یەک موچە وە ١٥ی١١ بۆ ١٥ی ١٢موچەیکی تر، وە ١٥ی١٢ بۆ کۆتایی ساڵ نیوو مووچە.. پێشم وانییە کەس بزانێ کەی سەرف دەکرێ و چۆن سەرف دەکرێ”.. لەکۆتییدا کرێکارەکە دوڕیگای خستەبەردەم:

“تەنها دوو ڕێگا هەیە بۆ داواکردن یا ئەوەتا مانگرتنی گشتی یا وازهێنان لە ئیشەکە کە بەڕای من هەردووکیان زەحمەتن لەبەرئەوەی مانگرتنی گشتگیر دروست نابێ وازهێنانیش لە ئیشەکە بۆ ئەمڕۆ کەئیش پەیداکردن زەحمەت بووە ئەویش هەرزەحمەتە”.

شایانی باسە لەقەزای خەبات لە هەولێر، کرێکارانی ژینگە پارێز ٣ ڕۆژە بەردەوام مانگرتنیان ڕاگەیاندووە بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان. یەکێک لە کرێکارەکان دەڵێت: “سێ مانگە معاشمان وەرنەگرتیە، ئەڵێت هەتا معاشەکانیشمان وەرنەگرین مانگرتنمان بەردەوامەو مادام سێ مانگان معاشمان نادەنێ، ئەوهاش با هەموو بەزبری بکرێت ، لێگەڕێ با زبر دایان پۆشێت “. شایانی باسە لەسنوری پارێزگای هەولێر ١٤ کۆمپانیای ژینگە پارێزی هەیە کەئەرکیکۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکیان لەئەستۆدایە. کارگێڕی قەزای خەبات مۆڵەتی دوو ڕۆژی بەکۆمپانیای جێبەجێ کار داوە هەتا مووچەی ژینگەپارێزان بدات.. شایانی باسیشە تێچووی کۆکردنەوەی خاشاک و خۆڵ لەسنوری پارێزگای هەولێر دوو زیاتر لە دوو ملیارد دینارەو لە ٦٠% ئەو بڕە پارەیەش بۆ کۆمپانیا تایبەتەکانی خۆڵ و خاشاک کۆکردنەوەیە.

Related posts

یاداشتنامەی داخوازییەکانی کرێکارانی کوردستان لەئایاری ئەمساڵدا

Dangi Krekar

کاریگەرییەکانی زیادە کاری (ئیزافەکاری) لەسەر کرێکاران!

Dangi Krekar

ئێستائەو کرێکارەی لە پرۆژەی نیشتەجێبونی تابلۆ سیتی بەهۆی کارەباوە برینداربو، گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment