Dangikrekar.com
هەواڵ

ڕیپۆرتاژێکی کورتی دەنگی کرێکار لەسەر بەڕێوەچوونی مەراسیمی یەکی ئایار لەشارۆچکەی بازیان

ڕیپۆرتاژێکی کورتی دەنگی کرێکار لەسەر بەڕێوەچوونی مەراسیمی یەکی ئایار لەشارۆچکەی بازیان

لەدوای ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی مەراسیمی ئایاری ٢٠٢٥ لەشارۆچکەی بازیان، کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ مەراسییمەکە بەدەقیقەیەک بێدەنگی بۆ قوربانیانی شوێنیکار دەستی پێکرد.. هەردوو ئەندامی تیمی دەنگی کرێکار، کاک شابازو کاک پەیوەند، هەریەکەیان بەنۆرەی خۆیان مەراسیمەکەیان بەڕێوە ئەبرد.. لەنێوان پێشکەشکردنی هەر بابەتێکدا، سرودە کرێکارییەکان ئەووترایەوەو بەجۆرێک تەنسیق کرابوو لەگەڵ بابەتەکاندا..

سەرەتا وەستا مهدی وەک سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ووتەیەکی لەبارەی یەکی ئایار وەک ڕەمزی خەباتی کرێکاران باسکردو جەختی کردەوە کە تەجروبەی چینی کرێکار لەهەر پێشڕەوی و هەڵچوون و داچوونێکیدا لەخەبات بۆ باشترکردنی هەل ومەرجی کارکردن ژیان و چارەنوسکی باشتریان، بەندە بەئامادەیی کرێکاران خۆیانەوە کەچۆن بەدەستی خۆیان بتوانن ڕێکخراوێکی واقیعی کرێکاری دروست بکەن هەتا لەم ڕێگایەوە هەم وەک ئامرازێک بەکاری بهێنن لەدیفاع لەخۆیان لەدژی پەلامارەکانی خاوەنکارو کۆمپانیاکان بۆسەر ژیانیان، وە لەلایەکی تریشەوە خودی ئەو ڕێکخراوەیەی خۆیان هێزی پەرش و بڵاویان کۆدەکاتەوەو بەم هۆیەوە ئیرادەی هاتنە مەیدانیان لەپێناوی خواست و مافەکانیان ئەهێنێتە مەیدانەوە بەهێزێکی تۆکمەوە..

وەستا مصطفی، وەک سکرتێری ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان ووتەیەکی پێشکەش کردو ئەویش چەختی کردەوە لەڕێکخراوبوونی کرێکاران کەچەندە گرنگ و پێوویستەو کرێکار بەبێ ڕێکخراوێکی واقیعی خۆی ناتوانێت ژیانی لەئێستای باشتر بکات..

دواتر محمود حلاق، خاوەن ئیمتیازی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، ژیاننانمەی کرێکارێکی جەسوری خوێندەوە بەناوی کاک شێخ قادر کەچەندە لەمەیدانی بزووتنەوەی کرێکاری و بەتایبەت لەناو کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی سەرچنار لەسەردەمی حکومەتی بەعس لەسەردەمی هەشتاکان ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەدیفاع لەوان و لەخواستەکانیان.. لەم ڕاستایەشەوە بەڕێزەوە تقدیری کرا بەپێشکەش کردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان بەوەکالەت..

دواتر لەڕێگای مایکی ئازادەوە ڕێگا کرایەوە بۆ تێڕوانین و بۆچوونەکان، سەرۆکی شارەوانی بازیان و چەند کرێکارێک بەنۆرەی خۆیان بەشدارییان کرد لەمەراسیمەکەو لەووتەکانیاندا سەرنجی کرێکارانیان ڕاکێشا بۆ چەند مەسەلەیەکی کرێکاری کەگرنگترینیان مەسەلەی ڕێکخراوبوونیانە..

لەدووتوێی بەرنامەی مەراسیمەکەدا خواستەکانی کرێکاران بۆ ئایاری ئەمساڵ خوێنرایەوە کەکرێکاران ئەتوانن پێداگری بکەن و لەدەوری کۆببنەوە تا بەهێزو گوڕێکی ترەوە بتوانن دیفاع لەماف و خواستەکانیان بکەن..

لەگۆشەیەکی تریشەوە، سێرڤس پێشکەش بەئامادەبوان کراو بەخۆشحاڵیەوە ئایار لەناو ئاپۆڕای کرێکارانی ژینگەپارێزی سیدصادق، چەمچەماڵ، تەکیەو بازیان، کرێکارانی شارەوانی بازیان، کرێکارانی هەندێک لەکارگەکانی ناوچەی بازیان بەخۆشیەوە بەڕێکراو پاش زیاتر لەکاتژمێریک کۆتایی هات..

شایانی باسە هەرلەسەرەتاوە بەسپۆنسەری دەزگای میدیایی بازیان میدیا لەگەڵ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ئایاری ئەمساڵ ٢٠٢٥ ڕوماڵکراو بازیان میدیا ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا بۆ گواستنەوەی ئایار ڕووەو کۆمەڵگا.. هەروەها بازیان پرێس و ڕادیۆی پێشەنگیش بەنۆرەی خۆیان کاتێکی باشیان تەرخانکرد بۆ گواستنەوەی مەراسیمەکەو بەم هۆیەوە بینەرێکی باشیان هێنایە پشتی خۆیانەوە…

شتیەوە..

Related posts

“کۆمپانیاکان ئێمەیان کردووە بەکۆیلە” گفتوگۆی دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارانی ژینگەپارێزی سنوری سلــــــێمانیدا

Dangi Krekar

سویسرا: نوێنەری دەنگی کرێکار لەخوپێشاندانێکدا لەبەردەم کۆنگرەی ڕیکخراوی کاری جیهانیدا بەشداری دەکات.

Dangi Krekar

”کۆمپانیای بیڤان“ لەگرێبەستێکدا واژۆ بەکرێکاران دەکات کە بێموچە کاربکەن!

Dangi Krekar

Leave a Comment