Dangikrekar.com
هەواڵ

ئەمساڵ یەکی ئایار، بەسازدانی گردبونەوەی جەماوەری لەشارەکانی هەولێر، سلێمانی وکەرکوک بەرزڕاگیرا!

ئەمساڵ یەکی ئایار، بەسازدانی گردبونەوەی جەماوەری لەشارەکانی هەولێر، سلێمانی وکەرکوک بەرزڕاگیرا!

دەنگی کرێکار 

بەمەبەستی ڕێزگرتن لە یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، ئەمساڵ لەکوردستان لەلایەن هەڵسوڕاوانی کرێکاریی و کەسایەتی و چەند لایەنی چەپ وئازادیخوازەوە، گردبوونەوەی جەماوەری لەناوەندی شارەکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکوک بەڕێخرا.

لەهەوڵیر لەناوەندی شار، لەنزیک قەڵاوە، بەوتنەوەی دروشم و سرودە ئایاریەکان و بە‌هەڵبڕینی دەیان لافیتەو ئاڵای سور.. جەماوەرێکی بەرچاو لەژنان و پیاوانی کرێکاران و خەڵکێکی ئازادیخواز ئاپورەیان بەست و هەمو پێکەوە نەزم و نیزامی سەرمایەداری وئەو بێمافی وسەرکوتگەریەی بەرامبەر بەکرێکاران وخەڵکی بەشمەیەنت دەکرێ سەرکۆنەو مەحکوم کردو بەدەنگی بەرز خواستەکانی کرێکارانی کوردستانیان ڕاگەیەندرا.

لەشاری سلێمانی لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی یەکی ئایار لەسەرای ئازادی بەدانانی مەنەسەو هەڵواسینی لافیتە وسورکردنی سەرای سلێمانی بەئالا ودروشمە ئایاریەکان، گردبونەوەیەکی جەماوەری بەڕیخرا، کەتێدا ژمارەیەک لەژنان و پیاوانی کرێکارو خەڵکی ئازادیخواز بەشداریان تێداکرد. گردبونەوەکە جگەلە خویندنەوەی وتاری ئایاری ئەمساڵ لەلایەن کۆمیتەی یەکی ئایارەوە، هاوکات چەندید وتارو پەیام پێشکەشکرا.

لەشاری کەرکوکیش، بەهەمان شێوە گردبونەوەیەکی جەماوەری لەلایەن کۆمیتەی یەکی ئایارەوە، لە ناوەندی شاردا سازدراو تێدا وتاری ئایارو چەندین چالاکی هۆنەری بەڕیوەبرا. شایانی باسە دروشمە سەرەکیەکانی ئایاری ئەمساڵ بریتیبوو لە:

”جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل دژ بەبەرژەوەندیەکانی چینی کرێکارە“، ” بەسیەتی برسێتی و بەسیەتی جەنگ و کاولکاری“، ”بژی ئایار ڕۆژی خەبات و هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار..

 

Related posts

کرێکارێ لەکاتی لەحیمکردن و چاککردنەوەی تانکەرێکدا، تانکەرەکە ئەتەقێتەوە پێدا

Dangi Krekar

پێویستە خاوەنکار نوسخەیەك لەگرێبەستیکار بدات بەکرێکار!!

Dangi Krekar

جەنگی بێکۆتایی؛ ئاشوبی سەرمایەو هەڕاجکردنی هێزیکار!

Dangi Krekar

Leave a Comment