Dangikrekar.com
هەواڵ

 کرێکارانی کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراوی هەڵەبجە، تا بەدەستهێنانی موچەی تەواو، سورن لەسەر مانگرتنەکەیان!

 کرێکارانی کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراوی هەڵەبجە، تا بەدەستهێنانی موچەی تەواو، سورن لەسەر مانگرتنەکەیان!

| دەنگی کرێکار

لەسەرەتای مانگی چوارەوە، کرێکارانی کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراوی هەڵەبجە دەستیانداوەتە مانگرتن لەسەر پێنەدانی تەواوەتی موچەکانیان.. ئەوان دەڵین بەردەوامدەبین هەتا ئەوکاتەی کەلایەنی پەیوەندیدار وەڵاممان ئەداتەوە… ئێستا مانگرتنەکەیان هەڵپەساردووە بەشێوەی کاتی و بەقسەی خۆیان چاوەڕێی سەندیکای کرێکارانی سلێمانی دەکەن کەچ وەڵامێک بەقازانجی کرێکارەکان دەگێڕنەوە.. بەپێی بەدواداچوونەکانی دەنگی کرێکاریش، پێئەچیت لەم ڕۆژانەدا وەڵامێکی ئەرێنییان بدرێتەوە..

بەڵام پاش نزیک مانگێک و پاشئەوەی کەڕێککەوتنکرا لەگەڵ کارگەی ناوبراودا بەنێوەندگیری سەرۆکی سەندیکای بیناسازی بۆ کەمنەکردنەوەو لێبڕینی مووچەی کرێکاران و دوای ئەوەی چەندین کرێکار دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەو کارگەیە ڕاگەیاند، بەڵام بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە جەختدەکاتەوە لەبڕین و کەمکردنەوەی مووچەی کرێکاران و جارێکی تر کرێکارەکان مانگرتنی خۆیان ڕاگەیاندەوەو سورن لەسەر مانگرتنەکەیان هەتا ئەو کاتەی خواستەکانیان جێبەجێ نەکرێت.

لێرەوە دەنگی کرێکار بانگەوازی لایەنی پەیوەندیدارو حکومەت دەکات کەڕێگاو میکانیزمی گونجاوو بگرنەبەرو لەسەر خواست و مافەکانی کرێکارەکان بەپەلە بێنە سەخەت و کێشەی ئەو کرێکارانە هەرچی زووترە بەقازانجیان یەکلایی بکەنەوە.

 

Related posts

دە نگی کرێکار ژمارە ٥٦ بە شێوەی pdf

Dangi Krekar

 یەکی ئایاری ئەمساڵ و کرێکارانی ژینگە پارێزی دەڤەری ڕاپەرین؟

Dangi Krekar

ووتەی مستەفا ئەحەمه د سکرتێری ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەمەراسیمی ئایاردا

Dangi Krekar

Leave a Comment