Dangikrekar.com
هەواڵ

لەهەڵبجە ئامادەکاری بۆ مانگرتنی گشتی ئەکرێت بۆ پشتیوانی لە مامۆستایان!

 

کاسبکارانی هەڵەبجە هاشتاگێکیان ڕاگەیاند بەناوی کاسبکاران-پشتیوانی- مامۆستایانن!!

 

 دەنگی کرێکار هەڵەبجە

بەشێك لەكاسبكارانی پارێزگای هەڵەبجە پاڵپشتی خۆیان بۆ مامۆستایان ڕاگەیاندو پشتگیری لەداواكارییەكانیان دەكەن، بڕیاریاندا یەك شەممە٢٨/١/٢٠٢٤ هاوئاهەنگ لەگەڵ ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانی مامۆستایاندا پێکەوە بن و دوكانەكانیان دابخەن و بەڕیزەکانی ئەوانەوە پەیوەست بن. كاسبكاران ئەوەشیان خستەڕوو:

لەگەڵ ئەوەی داواكاری مامۆستایان بۆ مووچەو دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوە ڕەوایەو مافی بێئەملاوئەولای خۆیانە، هەمان كاتیش دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران ڕاستەوخۆ كاریگەری خراپی لەسەر بازاڕ دروست كردوەو بەم هۆیەوە سەرجەم چین و توێژەكان زەرەرمەندبوون.

 

بەرەی پشتیوانی مامۆستایانی ناڕازی هەتا دێت فراوانتر دەبێتەوەو چەندین کاسبکارو شوێنکار بڕیاریانداوە یەک شەممە٢٨/١/٢٠٢٤ لەسەر شەقام بن بۆپاڵپشتی مامۆستایان بۆداواکاری مافەکانیان… ئە وشوێنانەی کەبڕیاری پشتیوانیان بۆ مامۆستایان دووپاتکردۆتەوە:

گراند شۆپینگ لەجوت سایدی مامۆستایان، زارۆ لاند لەمۆڵە نوێیەکەی خورماڵ، نۆرینگەی لوقمان لەکانیە قوڵکە، کاسبکار عومەر عەنەبی، قەسابی عوسمان بۆینی لەڕێگای بەختیاری، چایخانەی دوو دەرگا لەناوبازاڕی هەڵەبجە، فەرشی هەڵەبجە لەکانیە قوڵکە، نانی هەورامی بەهەشت لەکانی عاشقان، قاڵی لەتەنیشت مزگەوتی مەسعەب، مۆبایلی جیهاد لەشەقامی گشتی، پەڕاوگەی ئارش ١ لەشەقامی گشتی، پەڕاوگەی ئارش لەشەقامی ئەندازیاران، نوسینگەی شاری شەهیدان، پێڵاوو بالەی ئەوروپی ئیک ئیک نزیک یاریگای شاهۆ، هێمن گروپ لەبەرامبەر نەخۆشخانەی عەنەب، مۆبیلیاتی سوڵتان، فەرش و کومباری شار، هەرزانبازاڕی پێویست، ماڵی من ـ بالەی مۆدەی کۆریا، گۆشتی مریشکی دەڵەمەڕ، پۆشاک و کەمالیاتی نایس، کۆگاو جوملەفرۆشی هەڵەبجە، تاقیگەی نەوا، پۆشاکی ئەوروپی، پێشانگای هێمن، بنێشتی کوردی کەژ، مۆبیلیاتی هیوای هەڵەبجە، فەرشی سوڵتان، مۆبایلی شار، ستافی کاشی و دیکۆراتی هەڵەبجە، مستەر پیتزا، مۆبایلی ڕێڤار، شیرەمەنی و گاوداری هەڵەبجە، هەفتەبازاڕی دایک، چەرەساتی بێستون، بالەی ئەوروپی باخی میر،UK barber staff ـ پێشانگای ڕێکەوت. جانتا و پێڵاوی ئانیا، ئەلیکترۆنیاتی مەبەست، مارکێتی کانیس، دەرمانخانەی دایک، سوبحان حسین فەرمانبەر لەفەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، کۆگای کاشی هەڵەبجە، مێخەک دیزاین، ڕۆژان بۆئەلیکترۆنیات..

 

 

Related posts

شۆفێرانی بارهەڵگر لەخۆپیشانداێکیاندا، شاڕێگەی نێوان هەولێر- ئیدارەی ڕاپەڕین، هەولێر-موصڵ، هەولێر-سلێمانی دائەخەن

Dangi Krekar

نوێنەرایەتی کرێکاران وجێگیرکردنی خواست و داوی کرێکاران لە بەستنی هەر گرێبەستێکی کاردا، مافێکی ڕەوای کرێکارانی کوردستانە!

admin

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە سێ کرێکار سووتان!

Dangi Krekar

Leave a Comment