ڕاگەیاندنی ژمارە:٦
جۆن مکدۆنێل ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا نامەیەکی پشتیوانی ئاراستەی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی کرد
دوای ناردنی نامەیەکی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازیی لەکوردستانەوە بۆ نۆێنەرایەتی دەنگی کرێکار لەدەرەوە سەبارەت بە ڕاکێشانی پشتیوانی جیهانی لە ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان، ئەمڕۆ ٢٩/١/٢٠٢٤ بەڕێز جۆن مکدۆنێل ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و خەزینەداری پێشوی حکومەتی سێبەر لە لەیبەر پارتی لە نامەیەکدا کە بۆ ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی لەکوردستان ناردوە هاتووە ” ئەندامانی خۆشەویستی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی، دەمەوێت پاڵپشتی و هاوسۆزی تەواوی خۆم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی ناڕازی بکەم. چەپڵە بۆ ئەو مامۆستایانە لێدەدەم کە لە پێشەنگی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیدا بوون و داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییان لە وڵاتدا کردووە و ڕەخنەیان لە سەرکوتکردنی دڕندانەی دەسەڵات لە ناڕەزایەتییەکان گرتووە. “
هاوکات هەر لەنامەکەدا سەرباری ئیدانەکردنی هەر کارێك لەدژی مامۆستایان داوا لەدەسەلاتدارانی کوردستان و عێراق دەکات “پلە بەرزکردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاک، دامەزراندن بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بەگرێبەست وەیان بەشیوەی وانەبێژان کاردەکەن، تا کارەکانیان بکرێتە هەمیشەیی، پێدانی مووچە هەموو ٣٠ڕۆژ جارێک لەکاتی خۆیدا، وە بنبڕکردنی دەستی حیزب لە دامەزڕاوە حکومیەکاندا…جێبەجێ بکەن”
جۆن ئەوەش دەڵێت”من هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ پشتگیریکردنی کەمپەینەکەتان و ئەو داواکاریانەی کە کردووتانە”
هەوڵەکان بۆ ڕاکیشانی هاوپشتی جیهانی بۆ ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و کرێکاران و دژ بەگوشارەکانی دەسەڵات بۆ سەر مامۆستایان و وانە بیژان لەکوردستان درێژەی هەیە.
تەواوی نامەکە لەخوارەوە بخۆێنەوە
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەری دەنگی کرێکار بکەن:
٢٩/١/٢٠٢٤
ئەندامانی خۆشەویستی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
دەمەوێت پاڵپشتی و هاوسۆزی تەواوی خۆم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی ناڕازی بکەم. چەپڵە بۆ ئەو مامۆستایانە لێدەدەم کە لە پێشەنگی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیدا بوون و داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییان لە وڵاتدا کردووە و ڕەخنەیان لە سەرکوتکردنی دڕندانەی دەسەڵات لە ناڕەزایەتییەکان گرتووە.
هەر کارێک لەدژی داواکاری مامۆستایان لە کوردستان ئیدانە دەکەم و داوا لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم داواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێ بکەن، کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە::
١/ پلە بەرزکردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاک .
٢/ دامەزراندن بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بەگرێبەست وەیان بەشێوەی وانەبێژان کاردەکەن، تا کارەکانیان بکرێتە هەمیشەیی.
٣/ پێدانی مووچە هەموو ٣٠ڕۆأ جارێک لەکاتی خۆیدا.
٤-بنبڕکردنی دەستی حیزب لە دامەزڕاوە حکومیەکاندا.
من هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ پشتگیریکردنی کەمپەینەکەتان و ئەو داواکاریانەی کە کردووتانە
جۆن مکدۆنێل ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا
Dear members of Nationwide Council of Protesting Teachers,
I would like to send my full support and solidarity to all protesting teachers.
I applaud the teachers that have been at the forefront of the protest movement demanding fundamental economic, social and political changes in the country and criticizing the authorities’ brutal clampdown on dissent.
I condemn any action against teachers demands in Kurdistan and ask the Kurdistan Regional and Iraqi Authorities to meet the demands of the teachers, which are listed below:
- Resume the promotion of teachers and other employees of education sector.
- Offer teachers employed on casual and contract basis permanent contracts.
- Payment of salaries every month and on time.
- Stop the meddling of the dominant parties in the affairs and works of government institutions including education system.
I will do all I can to support your campaign and the demands you have made.
In Solidarity
John McDonnell MP
UK:+44 7 720291516
|
America : + 1(517) 256-6764
Switzerland: + 41 Kurdistan: + 64 7702237250 www.dangikrekar.com |
Finland: + Canada: + Germany: + 4915143220 dangikrekar@yahoo.com |