Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

گەرمیان: دواى ٥ ساڵ كاركردن به‌فه‌رمانى به‌رپرسێك له‌كاره‌كه‌ی ده‌رکرا!

گەرمیان: دواى ٥ ساڵ كاركردن به‌فه‌رمانى به‌رپرسێك له‌كاره‌كه‌ی ده‌رکرا!

دەنگی کرێکار

کارمەندێکی ‌شارەوانی‌ ناحیه‌ى ڕزگاریی لەگەرمیان ده‌ڵێت: دواى ٥ ساڵ كاركردن به‌فه‌رمانى به‌رپرسێك له‌گه‌رمیان له‌كاره‌كه‌م ده‌رکرام. سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: گه‌ڕاندنه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه‌ چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى فه‌رمانى ده‌ركردنى ده‌ركردوه‌ بەر‌پرسیارێتى له‌سه‌روى ئێمه‌وه‌یه‌.

حه‌مید شه‌عبان، كرێكار له‌كۆمپانیاى گه‌ردین بۆ كركردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك له‌ناحیه‌ی ڕزگاری، لەنامەیەکدا کە وێنەی بۆ ڕادیۆی دەنگ ناردوە ده‌ڵێت: بۆماوه‌ى زیاتر له‌ ٥ ساڵه‌ له‌كۆمپانیاى گه‌ردین كارده‌كه‌م به‌بێ كه‌موكورتى به‌موچه‌ى ته‌نها ٣٠٠ هه‌زار دینارەوە، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كارى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانی ناحیەی رزگاریشم كردوه‌، كه‌چى به‌فه‌رمانى به‌رپرسێك له‌گه‌رمیان به‌بێ هیچ بیانویه‌ك ده‌ركرام.. هاوکات ئاماژەی بەناوی بەرپرسەکە نەداوە. له‌به‌رامبه‌ردا.. ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى ڕزگاریی بۆ ڕادیۆى ده‌نگ ووتى: چاودێرى كۆمپانیاكه‌م بانگ كردوه‌و بابه‌ته‌كه‌ دروسته،‌ له‌ ١-٤-٢٠٢٤ موچه‌ى ئه‌و کارمەندە‌ بڕدراوه‌. له‌باره‌ى هۆكاره‌كه‌یه‌وه‌ پرسیومانه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ به‌فه‌رمانى به‌رپرسێك له‌گه‌رمیان ئه‌و كرێكاره‌ ده‌كراوه‌. ده‌شڵێت: وه‌ك شاره‌وانى ته‌داخولمان كردوه‌و پێمان ووتون ڕازی نین ئه‌و كرێكاره‌ دەر‌بكرێت، چونكه‌ هیچ كه‌موكورتیه‌كى نیه‌، به‌ڵكو كۆمپانیا جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌بڕیاره‌و جێبه‌جێ كراوه‌، ئێمه‌ش ناتوانین بیگه‌ڕێنینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى فه‌رمانى كردوه‌ به‌رپرسیارێتى له‌سه‌روى ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌وه‌یه‌و ناتوانین پێى بڵێن بیگه‌ڕێنێته‌وه‌.

بەڵام لێدوانی سەرپەرشتیاری کۆمپانیای گەردین، دلێر هیدایەت دەڵێت: ئەو کرێکارە دەرنەکراوە، بەڵکو پێی ڕاگەیەنراوە کەبچێتەوە سەر کارەکەی پێشتری خۆی کە ژینگە پاککەرەوەیە، بەڵام ئەو نەگەڕاوەتەوە. ئەم کوڕە کارمەندی کۆمپانیاکەمان بووە، دواتر بەبێ ئاگاداری ئێمە خراوەتە ناو ڕاگەیاندنی شارەوانی ڕزگارییەوەو لەم دواییانەدا زانیومانە، بۆیە ئێمەش داوامان لێکردووە کەبچێتەوە سەرکاری پێشتری خۆی. ئێمە هیچ ململانێیەکمان لەگەڵ کەسدا نیەو ناوبراو دوو برای دیکەشی لەکۆمپانیای ئێمە کار دەکات.

Related posts

سێ کرێکار لەباڵەخانەیەک کەوتنەخوارە و گیانیان لەدەستدا

Dangi Krekar

کاری ناوماڵ .. کاری بێکرێ!

Dangi Krekar

بانگەواز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەکۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە فەلەستین، ٢٩ی نۆڤێمبەر

Dangi Krekar

Leave a Comment