Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

ڕۆڵی یاسای کار لەچوار چێوەی سیستەمی کاری کرێگرتەدا!!

ڕۆڵی یاسای کار لەچوار چێوەی سیستەمی کاری کرێگرتەدا!!

|مەحمودی حەلاق

یاسای کار، بەڵگەنامەیەکی ئامادە کراوە لەبەردەستی دامودەزگاکانی تایبەت بەڕێکخستن و چاودێری کردنی بازاڕی کار. ئەم بەڵگەنامەیە لەدەزگا تەشریعیەکانی دەوڵەتەوە پەسەند دەکرێت. دوای ئەوەی بەپرۆسەیەکدا تێپەرئەبێت، دواتر دەخرێتە بەردەم وەزارەتی کارو لەوێشەوە ووردەکاری بۆدەکرێت و کۆمەڵێک ڕێنمایی لەسەر ئامادە دەکرێت بۆ چۆنیەتی جێبەجێ کردنی. دوای هەموو ئەوانەش ئینجا لەڕۆژنامەی فەرمیدا بەناوی: (الوقائع العراقیة) بڵاو دەکرێتەوەو دەنێردرێت بۆ هەموو وەزارەتەکانی حکومەت بۆئەوەی بکرێت بەیاسای کار.

بەڵام بابزانین یاسای کار بۆچی وچ ڕۆڵێکی هەیە وەیان چ ڕۆڵیک ئەگێرێت لەچوارچێوەی بازاڕی کاردا؟!

بازاڕی کار بەیەکێك لەکۆڵە بنەڕەتیەکانی دەوڵەت هەژمار دەکرێت لەسیستەمی سەرمایەداریدا ، یاسای کاریش کە زەرورەت پەیدائەکات و بەگرنگترین ئامراز هەژمار دەکرێت، لەبەر ئەوەیە کەحکومەت پشتی پێئەبەستێت بۆکۆنترۆڵکردنی بازاڕو هێزی کار لەرێگای یاسای کارەوە شێوەی پەیوەندییەکەی بەچۆنیەتی بەرهەم هێناوە دەخرێتە ڕوو. هاوکاتیش خاوەنکارەکان لەڕێگای یاسای کارەوە کرێکار دەخەنە سەرکارو ئەبێت پابەند بن بەناوەرۆکی ئەویاسایەو گشت حوکمەکانی ئەویایسایەو،  پێویستە هەردوولا بگرێتەوە، هەم کرێکارو هەم خاوەنکار.

کەواتە دەتوانین بڵێین،  یاسای کار فۆرمێکە لەفۆرمەکانی سیستەمی سەمایەداری بۆ ناوبژی کردنی کرێکارو خاوەنکار وبۆبردنە پێشەوەو گەشەپێدانی ئاستی بەرهەم هێنان و کەڵەکەی قازانجی خاوەنکارو لەقاڵبدانی کرێکار لەچوارچێوەی کاری بەکرێدا.. بەواتایەکی تر دەتوانین بڵێن:  یاسای کار تەوقکێکی ئامادەکراوە لەلایەن چینی سەرمایەدارەوە دەکرێتە دەست وقاچی کرێکار بۆپابەند بوون بەسیستەمی کاری بەکرێ و قبوڵکردنی ئەو ڕێسایانەن کە چینی بۆرژوازی فەرزیان دەکات بەسەر چینی کرێکاردا، بۆ ڕازی بوونیان بەو بڕە حەقدەستەی کە لەبری فرۆشتنی هێزی لەشیان پێیان دەدات .

یاسای کار لەتەواوی دنیادا لەم ڕۆڵە زیاتر نابینێ..  هەتا کاری بەکرێش هەبێت تەوقی ئەم سەرمایەداریە لەدەست و قاچی چینی کرێکار نابێتەوە.. کرێکارو خاوەنکار دوو چینی دژ بەیەك خوڵقاوون، کێشەکانیان بێکۆتاییە، هەرکاتێك درکی بەوەکرد کەسەرچاوەی کەڵەکەی تەواوی سەروەت و سامان چینی سەرمایەدارە، ئەوکاتەش  ئەو تەوقە باش دەبینێت وڕێگای دەربازبوون لە کاری بەکرێ ئەدۆزێتەوە.

 

 

Related posts

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان بۆ بە دەستهێنانی موچە و دامـەزراندنیـان، کردەیـەکی ڕەوایـە و پێویستی بـەپشتیـوانیـەکی گـەورەی کۆمـەڵایـەتییــە    

Dangi Krekar

مافی کارکردن” لەبەڵگەنامەیەکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیدا-ILO

Dangi Krekar

کرێکارانی کوردستان، ساڵێکی سەختیان لەسایەی حکومەتی هەرێم و مامەڵەی زاڵمانەی خاوەنکار و کۆمپانیاکاندا بەڕێکرد!

Dangi Krekar

Leave a Comment