Dangikrekar.com
هەواڵ

هەولێر: پزیشکانی دانەمەزراو، لە گردبوونەوەیەکدا، داوای دامەزراندن دەکەن!

هەولێر: پزیشکانی دانەمەزراو، لە گردبوونەوەیەکدا، داوای دامەزراندن دەکەن!

|  دەنگی کرێکار :

​ لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی پزیشکانی دانەمەزراوی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندنانێکیان بەڕیخست و داوای دامەزراندنیان کرد.  نوێنەرێک لە پزیشکانی نارازی دەڵێت:“ بەڵێنەکان تەنیا سەرزارەکین و هیچ کارێکی فەرمی نەکراوە بۆ دامەزراندنمان“.
ڕۆژی یەکشەممە  ڕێکەوتی ٢٧ی مانگی ٩، ژمارەیەک لە پزیشکانی دانەمەزراو لە شاری هەولێر لەژێر دروشمی“دانەمەزراندنی ئێمە، پەککەوتنی سیستەمی تەندروستی و پلەبەندی پزیشکییە“ ، خۆپیشاندانێکی  ناڕەزایەتیان لەبەردەم بینای وەزارەتی تەندروستیدا سازداو  داوای دامازراندنیان کرد. لەبارەی ئەم ناڕەزایتیەوە، دکتۆر جوانڕۆ ئاکۆ، نوێنەرێکی ئەو پزیشکانەی و لەنێو خۆپێشاندەرەکانەوە گوتی: ”زیاتر لە ساڵێک و دوو مانگە لە زانکۆ دەرچووین و هیچ هەواڵێکی دامەزراندنیشمان نییە“.
ئەو پزیشکانە دەڵێن، ئێستا بەهۆی دانەمەزراندنیانەوە بەرزکردنەوەی پلەبەندیی پزیشکیش وەستاوە و هیچ پزیشکێک نییە جێگەی پزیشکان بگرێتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە حەوت زانکۆ لە هەرێمی کوردستان بەشی پزیشکیی گشتییان هەیە و بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی سیستمەی دامەزراندنی مەرکەزی لەلایەن حکومەتەوە، ساڵانە ژمارەیەک بۆ لیستی پزیشکانی بێکار زیاد دەبێ و ناچاردەبن بەبێکاری وەیان کارکردن بە خۆبەخشانە لە نەخۆشخانەو نورینگەو دامو دەزگاکانی تەندروستیدا، بەبێ موچە کاربکەن. وەک نمونەیەک ساڵی ٢٠٢٥، ٦٦٣ پزیشک زانکۆیان تەواوکردووە، کە تائێستا دانەمزراون. ئەمساڵیش نزیکەی ٧٠٠ پزیشکیتر لەبەردەم تەواکردنی زانکۆکاندان و وژمارەکەیان بۆ لیستی چاوەڕوانی پزیشکانی دانەمەزراو زیاد دەبێت.

Related posts

شکاندنی ئەو تەوقەی کەسەروتار.کراوەتە ملی کرێکارانی کوردستان، هێنانەمەیدانی ڕیزی ڕێکخراووسەربەخۆی خۆیانی پێویستە

Dangi Krekar

ڕاگەیاندنی ئاماری ساڵانەی ”دەنگی کرێکار” سەبارەت بەگیان لەدەستدانی کرێکاران

Dangi Krekar

 سەلامەتی کارو بیرەوەریەک لەپەیوەند بە ڕۆژی قوربانیانی شوێنی کارەوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment