Dangikrekar.com
هاوپۆلنه‌كراو

 سەلامەتی کارو بیرەوەریەک لەپەیوەند بە ڕۆژی قوربانیانی شوێنی کارەوە!

 سەلامەتی کارو بیرەوەریەک لەپەیوەند بە ڕۆژی قوربانیانی شوێنی کارەوە!

|  حسێن ساڵح :

سەلامەتی شوێنی کار بابەتێکی گرنگە وپەیوەندی بەژیانی  کرێکارانەوە هەیە لەسەرانسەری دنیادا. بەداخەوە لەژێرسایەی سیستەمی چاوچنۆکی سەرمایەداریدا، کەتەنیا قازانج بۆی ئەسڵە، سەلامەتی جەستەیی وزیندەگی کرێکاران، دەخاتە بەردەم مەترسیەکی گەورەوەو وڕۆژ نییە ژیانی سەدان وھەزاران ئینسان لەگەڵ مردن وکەم ئەندامبوون ڕووبەڕونەکاتەوە. مەگەر لەشوێنک کەکرێکاران ڕێکخراوبن و بەهوشیاری خۆیان بتوانن بەر بەروداوی شوێنی کاربگرن و ڕیژەی قوربانیدانەکان کەمبکەنەوە. بەڵام وڵاتانێکی هاوشێوەی کوردستان، کەسیتەمی کار تێدا پەیمانکاری و کاری مۆقەتەو کۆمپانیاکان ڕۆڵی باڵادەست دەگێڕن و هەلومەرجی سەختی کار وسەعاتکاری زۆر بەسەر کرێکاراندا دادەسەپێنن، شوێنی کار دەبێتە کوشتارگەی کرێکاران ونەحکومەت ونەڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وە نە ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، ڕۆڵێکی جدی لەئاست  ژیان وسەلامەتی گیانی کرێکارانیاندا دەگێڕن. بەپێچەوانەوە ئەم دەزگایانە لەبازنەی سیاسەتو مامەمەڵەی کۆمپانیاکان وخاوەنکارەکاندا کاردەکەن وئەگەر بۆیان بکرێت دۆخە دەشارنەوە. لەم بارەوە کرێکاران چیرۆکە تاڵەکانی گیان لەدەستان وبریندابون وکەم ئەندامبونیان لەڕوداوەکانی شوێنیکاردا، وەک مێژویەک تۆماردەکەن. منیش وەک یەکێک لەو کرێکارانەی کەلەماوەی زیاتر لە٣٥ ساڵدا کارم لەمەیدانی بیناسازی کردووە، توشی دەیان ڕوداوی شوێنی کاربوم و لەمەرگ ڕزگارم بووە، سەرشکان، پەراسوشکان، دەست بڕان و خوێن بەربون و کەوتنی دەیان ڕۆژ لەماڵەوە تێپەراندووە. لەمەش زیاتر نەخۆشیەکانی وەک ئازاری فەقەرات، سەوەفان و سڕبون، دوای ئەوەی کەنزیک بە ٨ ساڵیش وازم لەکاری بیناسازی ھێناوە، کەچی ئێستاش شەوانە خەوی ناخۆش دەبینم ودەکەومە خوارەوە. ئەمەش بۆتە کابوس و لێم نابێتەوە. یەکێک لەو ڕووداوانەی توشم بووە، ساڵی ١٩٨٩ لەخاڵص لەسەربازگەی مجاھیدنی خەلک ئیشم دەکرد کە کۆمەلێ وەستاو کرێکار بوین و لەسەردابەستێکی بەرز ئیشمان دەکرد.لەناکاو داربەستەکە کەوتە جوڵە و خۆم ھەڵدا، بەڵام کەوتمە سەرزەوی و جفتەکەی دەستم کە ئاسن بوو، من پێشی کەوتبوم وئەویش بەدوامدا هات وچەقیە سەرم. ھاورێکانم ھەڵیاساندمەوە بردیانم بۆ خەستەخانە و سەریان دوریمەوە. دکتۆر پێی وتین ئەگەر شەو وەزعی خراپبوو، بیگەێننە خەستەخانە. ئەو کراسەی لەبەرم بوو لەبەرخوێن فڕێمدا. شەوم لەحاڵی بێھۆشیدا بردەسەر و بەو حاڵەوە تەنیا ڕۆژێک پشومداو چومەوە سەرکار. گەر تیاشچومایە ھەروەک  ئەو سەدان ھاوچارەنوسەم کەساڵانە بەھۆی ناسەلامەتی شوێنی کارەوە گیان لەدەست دەدەن پێیان دەوتم قەزاوقەدەرە!.

تەنها بەهوشیاری وخەباتی کرێکاران خۆیان دەکرێ بەربەم کوشتارگەیە بگیرێت

Related posts

نامەی ژینگەپارێزێک لەڕانیەوە، بۆ دەنگی کرێکار

Dangi Krekar

  پرسی بەهێزکردنی ژنان لەکەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستاندا

Dangi Krekar

ڕۆژی جیهانی و خەبات لەدژی کارپێکردن بە مناڵان! دواستوون

Dangi Krekar

Leave a Comment