Dangikrekar.com
هەواڵ

”کۆمپانیای بیڤان“ لەگرێبەستێکدا واژۆ بەکرێکاران دەکات کە بێموچە کاربکەن!

”کۆمپانیای بیڤان“ لەگرێبەستێکدا واژۆ بەکرێکاران دەکات کە بێموچە کاربکەن!

دەنگی کرێکار :

بەپێی گرێبەستێک کەتاک لایەنە لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی کۆمپانیای بیڤان ئامادەی کردوە و وێنەیەکی دەست بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار کەوتووە، کۆمپانیای ناوبراو بەکرێکارانی ژینگە پارێزی دەڤەری پشدەر/ بتوێنی واژۆ کردوە، هیچ کرێکارێك بۆی نییە داوای موچە لەکومپانیا ناوبراو بکا کاتێك کە وەزارەتی شارەوانیەکان سلفەکانی تەئخیردەکا.

لەخاڵی پێنجەمی ئەو گرێبەستەدا هاتووە:

” لایەنی یەکەم مانگانەبڕی (      /      )دینار دەدات بە لایەنی دووەم پاش وەرگرتنی پێشینە ی مانگانە (مانگی کارکردن)لەوەزارەتی شارەوانی وگەشت وگوزار، لەبری ئەو کارانەی کە لایەنی دووەم بۆلایەنی یەکەمی ئەنجام دەدات. وە لەکاتی دورست بونی هەر حاڵەتێکی نائاسایی یاخود دورست بونی قەیرانی دارایی یان سیاسی  لە هەرێمی کوردستان، لایەنی یەکەم هیچ بەرپرسیارێتیەکی  دارای ویاسایی  لەئەستۆ ناگرێت. وەلایەنی دووەم بۆی نییە داوای هیچ قەرەبویەك بکات“.

ئەم مەرجەی کە کومپانیای بیڤان لە گرێبەستەکەیدا دایناوە وبەکرێکارانی واژۆ کردووە تەواو پێچەوانیە لەگەڵ بەندەکانی یاسای کاری هەرێمی کوردستاندا، کەبەم دوایانە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوە. لەیاساکەدا هاتووە: گرێبەست دەبێ هەردولا ڕازی بن لەسەر ئەو خاڵانەی کە تێیداهاتووە وهاوکات خاوەنکارو کۆمپانیا مولزەمە موچەی مانگانە لەبری کارێک کە کرێکارەکە ئەنجامی داوە، لەئەستۆبگرێ.

ئەم گرێبەستەی کۆمپانیای بیڤان بەمانای ئەوەیە کەبەبێ کرێ کار بەکارێکاران دەکات وبەیەکجاریش یاسا بەرکارەکان پێشێل دەکات بەتایبەتی کە:

یەکەم: گرێبەستەکەی کۆمپانیای بیڤان یەکلایەنەیەو ڕەزامەندی کرێکارانی لەسەر وەرنەگیراوە. بەپێی قسەی کرێکارەکان بە هەندێك لەکرێکارەکانیان وتووە تەنها دو وێنەی خۆی وئیستنساخی نفوسەکەی بببات ئیتر هیچی ناوێت. دووەم: سەبارەت بە موچە، بەپێی یاسا موچە دەبێ مانگانە لەکاتی خۆیدا بدرێت و نابێت لە حەوت ڕۆژ زیاتر دوابکەوێت ،لایەنی دووەم کە گرێبەست لەگەڵ لایەنی یەکەم دەکا ،نابێت بێئەوەی گرێبەست ببینێ واژۆی لەسەربکا وهەرگرێبەستێك پێچەوانەی یاسابێت باتڵە .

ئەم جۆرە فرت وفێڵەی کۆمپانیای ناوبراو جگەلەوەی غەدرێکی ئاشکرایە، خاوەن کۆمپانیا مەبەستیانە بەر بەهەرجۆرە داواو ناڕەزایەتیەکی کرێکاران بگرێ لەکاتی نەدانی موچەداو بەبێ کرێ کار بەکرێکاران بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کرێکاران تەرەفێک نین لەبەستنی هەرجۆرە عەقدێکی نیوان کۆمپانیاکان وشارەوانیەکان لەسەر ئەوەی کە چۆن وکەی سڵفە وەربگرن یان نا. لەمەش خراپتر ئەوەیە کە ئەم جۆرە فێڵو تەڵەکەبازیەی کۆمپانیای ناوبراو بەبەرچاوی حکومەتو وەزارەتی کارەوە، پەیڕەوی لێدەکرێو کاردانەوەیەکیشیان لێنابینرێ!!.

 

Related posts

دۆخی کرێکاران لە کارگە پێشەسازیەکاندا! پاڵاوگەی نەوتی کەوەرگۆسک و ئاسن و پۆڵای ماس، بەنمونە

Dangi Krekar

  “مووچەمان لێئەبڕن، غرامەی زیاترمان، ئەکەن، مۆڵەتمان نادەنێ، زیاد لەحەدی خۆی ئیشمان پێئەکەن، تواناو تاقەمان پێنامێنێت” 

Dangi Krekar

کرێکارێک لەناو بیردا لە کەلار گیانی لەدەستدا 

Dangi Krekar

Leave a Comment