Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

سلێمانی/ زەڕایان: بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیان لەدەستدەدات!

ڕووداوەکانی شوێنیکار

 

 

سلێمانی/کەلار: بەهۆی تەقینی ئوتۆبیلێکەوە کرێکارێک گیان لەدەستدەدات!

لەناوچەی پیشەسازی کەلار، کرێکارێک کەناوی (ئاریان ابراهیم)ە و لەدایک بوی ساڵی ١٩٩٤ دانیشتوی گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلارە، لەکاتی کارکردندا، بەهۆی تەقینی تەنکی ئۆتۆمبێلێکەوە گیانی لەدەست.

 

سلێمانی/ زەڕایان: بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیان لەدەستدەدات!

کرێکارێك بەناوی ئومێد عەبدوالرحیم لەناوچەی زەڕایانی سەر بەپارێزگای سلێمانی، لەکاتی کارکردن بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدات.

 

هەولیر: ١١ کرێکار لەڕووداویکی کاردا بریندار دەبن!

ڕۆژی دوشەمە رێکەوتی ٣/٤/ ٢٠٢٣لەشاری هەولێر، ١١ كرێكار لەكاتی كاركردنیاندا بەهۆی كەوتنەخوارەوە لەباڵەخانەیەکەوە برینداربوون. بەپێى زانیارییەکان كرێكارەكان سەرگەرمی كاركردن بوون لە باڵەخانەیەك لە شەقامی ١٢٠ مەتریی شاری هەولێر، دوائەوەی لەسەر ئەسكەلەوە بەردەدەبنەوە برینداردەبن. كرێكارەكان كە هەشتیان عەرەبزمانن وسیانیان كوردن، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا بۆ وەرگرتنی چارەسەری خێرا.

کەرکوک: کرێکارێک دەبێت بەژێر بلدۆزەرەوەو گیان لەدەستدەدات!

لەنزیک چێشتخانەی میدیا، لەکاتی کارکردندا بلدۆزەرێک کرێکارێك دەکات بەژێرەوە و گیان لەدەستدا. بەپێی زانیاریەکانی کرێکارەکە تەمەنی ٤٣ ساڵە و ناوی (سامی محسن سەلیم) و دانشتووی گەڕەکی عەمەل شەعبی کەرکووکە.

سلێمانی: کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیان لەدەستدەدات!

لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی کە ئێستا لە قۆناغی دروستکردندایە گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ

بەناوی (دانیار بەکر) لە نھۆمی ١٧ی یەکێک لە باڵەخانەکان کەوتووەتەخوارەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. کرێکارەکە خەڵکی ناحیەی سەنگاوە و لەکاتێکدا کەوتووەتەخوارەوە کە سەرقاڵی دانانی سۆندەی ھەڵدانی

Related posts

چاوپێکەوتنێکی پێشەنگی تیڤی لەگەڵ کوێستان محەمەد، وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵەیەتی

Dangi Krekar

کرێکارێ دەكەوێتە ژێری گرێدەر و دەست بە جێ گیان لەدەست دەدات

Dangi Krekar

گرێبەستی کار ، تاک لایەنەیەو لە لایەن کۆمپانیاکانەوە شەرعیەتی پێدراوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment