Dangikrekar.com
هەواڵ

لە گوندی جوجەری بچووک منداڵێکی ١٤ ساڵان لە کاتی کاردا گیانی لەدەستدا ​

لە گوندی جوجەری بچووک منداڵێکی ١٤ ساڵان لە کاتی کاردا گیانی لەدەستدا ​

دەنگی کرێکار

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٧/١٣لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی شوێنی کاردا، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان لە کاتی کارکردن لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا بووە قوربانی و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. ​بەپێی ئەو زانیارییانەی بە سایتی (دەنگی کرێکار) گەیشتوون، ڕووداوەکە لە کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە گوندی جوجەری بچووک ڕوویداوە. منداڵەکە ناوی وەلید مەولود ە و تەمەنی تەنیا ١٤ ساڵ بووە لە کاتی کارکردن و هەڵکەندنی پەتاتەدا، کەوتووەتە ژێر ئامێری قالیعەی پەتاتە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە. ​دەنگی کرێکارئەم ڕووداوە جارێکی تر سەرنج دەخاتەوە سەر نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لە شوێنی کار و بەردەوامیی دیاردەی کارکردنی منداڵان لە کەرتی جیاجیادا، کە ساڵانە دەبێتە هۆی بەکوشتچوونی چەندین کرێکار و منداڵی بێدەرەتان

Related posts

ئەو بابەتە گرنگەی کەلەڕاپۆرتەکەی بەرنامەی”لەگەڵ ڕەنجدا” نەهات لەسەر ژینگەپارێزان!

Dangi Krekar

ڕوداوی شوێنی کار

Dangi Krekar

“لەلایەن خەڵکی دەوڵەمەندو کوڕان و کچانی بەرپرسانەوە سوکایەتیمان پێ دەکرێت و تەنانەت کوژراوو برینداریشمان هەیە”

Dangi Krekar

Leave a Comment