Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

بەهۆی داڕووخانی سەقفی دوکانێکەوە کرێکارێک لە قەزایی ڕزگاری گیانی لەدەستدا

بەهۆی داڕووخانی سەقفی دوکانێکەوە کرێکارێک لە قەزایی ڕزگاری گیانی لەدەستدا
​دەنگی کرێکار — گەرمیان
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە قەزای ڕزگاری . کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕووخانی سەقفی دوکانێک بەسەریدا گیانی لەدەستدا.
​بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەیانی ئەمڕۆ شەممە بریندارێک بەناوی (بەکر حەمەعلی سلێمان) تەمەن ٤٦ ساڵ (لەدایکبووی ١٩٨٠) و دانیشتووی قەزای ڕزگاری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
​بەوتەی کەسوکاری ناوبراو مام بەکر کە کارگوزاری پەروەردەی گەرمیان بووە.لە کاتی کارکردندا لە ناو بازاڕی قەزای ڕزگاری سەقفی دوکانێک بەسەریدا کەوتووە. سەرەڕای ئەنجامدانی چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە

Related posts

پەیامێک لەڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازیەوە بۆ مامۆستایان 

Dangi Krekar

ژینگەپارێزێک لەهولێر گیانی لەدەستدا لەکاتی کارکردن

Dangi Krekar

بزوتنەوەی کرێکاری لەپێناوی چیدایە؟

Dangi Krekar

Leave a Comment