Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

لە دهۆک کرێکارێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەهۆی کەوتنی کرێنێکەوە گیانی لەدەستدا

لە دهۆک کرێکارێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەهۆی کەوتنی کرێنێکەوە گیانی لەدەستدا

​دهۆک – دەنگی کرێکار

دواینیوەڕۆی دوێنێ ٢٠٢٦/٧/١٩لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە شاری دهۆک، کرێکارێکی گەنج لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا گیانی لەدەستدا، ئەمەش جارێکی تر پرسی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتیی پیشەیی لە پڕۆژەکانی بیناسازیدا دەهێنێتەوە بەرباس ​بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە کرێکارەکە ناوی (زیرەک زۆرچاک) و تەمەنی ٢٣ ساڵە. ڕووداوەکە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی کیڤڵای شاری دهۆک ڕوویداوە، کاتێک لە کاتی کارکردندا کرێنێک (ئامێری بەرزکەرەوە) بەسەریدا کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە. ​ دوای ڕووداوەکە، گەنجەکە بە خێرایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەی و تووشبوونی بە خوێنبەربوونی مێشک، نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستدا. دواتر تەرمەکەی بە مەبەستی توێکاری گوازرایەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی پزیشکی دادی دهۆک. ​ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەبوونی توندوتۆڵی لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەلامەتی و پاراستنی پیشەیی لەلایەن کۆمپانیا و خاوەن پڕۆژەکانەوە، دەبنە قوربانی و گیانیان لەدەستدەدەن یان کەمئەندام دەبن. پەپێی ئاماری دەنگی کرێکار لەسەرتای ئەمساڵەوە بەم ڕوداوە بووە ٤١حاڵەتی گیان لەدەستدانی کرێکار بەڕوداوی شوێنی کار

Related posts

گەرمیان: کرێکاران و کارمەندانی نۆرینگە و دەرمانخانەکان، لە دژی بڕیاری داخستنیان گربونەوەیەکی ناڕەزایەتیان سازدا!

Dangi Krekar

 ناچارکردنی کرێکاران، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانەوە، بەوەی دەست لەکار بکێشێتەوە، کارێکی نایاساییە

Dangi Krekar

ووتا ری کۆمیته ی یه کی ئایار له نا وچه ی بازیان

Dangi Krekar

Leave a Comment