گیانلەدەستدانی گەنجێکی تەمەن ۲۱ ساڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە
دەنگی کرێکار -هەولێر
ئەمڕۆ نیوەڕۆ، گەنجێکی کرێکار بەناوی (یوسف موراد) تەمەن ۲۱ ساڵ، کە خەڵکی قەزای کەفرییە و کارمەندی کارەبایە لە پڕۆژەی ڕووناکی، لە کاتی راپەڕاندنی کارەکانیدا لە گوندی ڕەژووکەریانی سەر بە شارەدێی وەرتێ تووشی ڕووداوی تەزووی کارەبا بوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
