پەیامی دەنگی کرێکار بۆ کرێکارانی کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایارەوە!
هاوڕێیانی کرێکار..
سەرەتا بەناوی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە پێرۆزبایی یەکی ئایار،ڕۆژی هاوپشتی و هاوخەباتی جیهانی چینی کرێکار لەئێوەو سەرجەم کرێکارانی کوردستان وجیهان ئەکەین…
هاوڕێیان..
ئەمڕۆ دوای سەدوچل ساڵ،هێشتا کرێکاران لەسەرتاسەری جیهاندا لەمڕۆژەدا شەقامی شارەکانیان بەڕەنگی سور داپۆشیووە.. یادی یەکی ئایار بۆنەیەکی زۆر گەورەیە بۆ چینی کرێکارو تەجروبەو سەرکەوتنێکە کەکرێکاران لەڕێگای کۆبوونەوەی سەراسەری لەدەوری خواستی هەشت سەعات کار لەڕۆژیکداو دوای قوربانیدان بەگیانی دەیان هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی کرێکاری، ئینجا توانرا هەشت سەعات کار لەرۆژیکدا لەلایەن خاوەنکارو دەسەڵاتەوە بەڕەسمی بناسرێتو هەتائێستاش ئێمە لەسایەی خەباتی هاوچینەکانمانەوە لەبەرهەمی ئەو سەرکەوتنە بەهەرەمەندین..
ئێمە ئەمڕۆژە بەڕۆژی خۆمان دەزانین.. ئایار ڕۆژی چینی کرێکارە بەبێجیاوازی ڕەگەزو ڕەنگی پێستو زمان.. ئەمڕۆ ڕۆژی ژنان و پیاوانی کرێکارە.. ڕۆژی توندکردنەوەی خەباتی چینایەتیە لەدژی نیزامی سەرمایەداری و تەواوی قەیدو بەندەکانی..ڕۆژی هاتنە مەیدانی ڕیزی یەکگرتوی کرێکاران و یەکخستنی هەوڵوتواناکانمانەو دەربڕینی ناڕەزایەتی کرێکارانە لەبەرامبەر دۆخی سەختی کارو ژیانمان.. ڕۆژی گەڵاڵە کردنەوەی خواستەکانمانەو کاتی دەستبردنە بۆ دەورەیەکی تازە لەخەباتو تێکۆشان لەپێناوی باشتر کردنی هەلو مەرجی کارو ژیانمان…
بژی یەکی ئایار
سەرکەوتوبێت خەباتی کرێکاران لەپێناوی دنیایەکی باشتردا
دەنگی کرێکار ئایاری ٢٠٢٦
