Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

کەلار: بەهۆی پێنەدانی ٤ مانگ موچەوە، کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکان، ڕووبەڕوی دۆخێکی سەخت و نالەبار بوونەتەوە!

کەلار: بەهۆی پێنەدانی ٤ مانگ موچەوە، کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکان، ڕووبەڕوی دۆخێکی سەخت و نالەبار بوونەتەوە!

لەبارودۆخێکی سەخت و نالەباردا، کرێکارانی پاککەرەوە لەنەخۆشخانەکانی قەزای کەلار، ماوەی چوار مانگی ڕەبەقە چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەو شایستە داراییەکانیان دەکەن. ئەم کرێکارانە کەپێکهاتوون لەژنان و پیاوانی خێزانە زەحمەتکێش و هەژاری ناوچەکە، ڕووبەڕووی قەیرانێکی بژێوی توند بوونەتەوە.ئەم توێژە ماندووەی ناو نەخۆشخانەکان، کەئەرکی پاراستنی ژینگەی تەندروستییان لەسەر شانە، ئێستا خۆیان لەبارودۆخێکی وادان کەپێویستیان بەئاوڕدانەوەی خێراو جدی هەیە بۆ ئەوەی لەژیانە کولەمەرگیەکەیانبەردەوام بن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دەنگی کرێکارکەوتووە، هۆکاری سەرەکی پێنەدانی مووچەی ئەم چوار مانگەی کرێکاران گوایەبۆ نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکانیان دەگەڕێتەوە، سەرەڕای ئەوەی نایاساییە، بەڵام لەڕاستیشدا پاساوێکە بۆ خۆدزینەوە،چونکە کرێکاران بەدرێژایی ئەم چوارمانگە بەردەوامبوون لەکارەکانیان، لەکاتێکدا هەتا کۆتایی مانگی ١٢ ساڵی ٢٠٢٥ کۆتا ڕۆژی تەواوبوونی گرێبەستەکانیانە. ئەم کرێکارانە باس لەوە دەکەن کەژیانیان زۆر خراپەو گەیشتووەتە بنبەست. یەکێک لەکرێکارەکان ڕایگەیاند:

ئێمە ناچارین مانگانە بەقەرز بژێوی خێزانەکانمان دابینبکەین. هەر مانگێک کەدەڕوات، بڕی قەرزەکانمان زیاتر دەبێت و هیچ هیوایەکیش نابینین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان. کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکانی کەلار هاواری بێبەشی و برسییەتی دەگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکان و داوا دەکەن:بەپەلە بێن بەدەم داواکەمانەوەو مووچە فەوتاوەکانمان بۆ خەرجبکرێت.کێشەی یاسایی و کارگێڕی گرێبەستەکانمان چارەسەر بکرێت تاچیتر بژێوی خێزانەکانمان نەبێتە قوربانی لیژنە ساردو سڕەکان و نالێپرسراوێتی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان..

Related posts

کارەسات لە کاتی ئەرکدا دوو کارمەندی کارەبای گەرمیان گیانیان لەدەستدا

Dangi Krekar

ئامارەکانی ئێستاو ، پێشبینیەکانی داهاتوو | شاباز مەحمود

Dangi Krekar

گردبوونەوەو دە ربرینی نارە زایە تی خاوەن ماتۆڕی دیلیڤەرییەکانی شاری کرکوک !

Dangi Krekar

Leave a Comment