نامەی سەرنوسەری دەنگی کرێکار بۆ سەرۆکی سەندیکای پۆستی نیشتمانی لەکەندا (CUPW)
بەمەبەستی، دەربرینی پشتیوانی کرێکارانی کوردستان، لەمانگرتنی کرێکارانی پۆست لەکەنەدا، سەرنوسەری بلاوکراوەی دەنگی کرێکار، نامەیەکی ئاڕاسەتی بەڕێز ئیان سیمپسن کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکەیە:
بەڕێز ئیان سیمپسن:
دەمەوێت هاوسۆزی خۆمان بۆ خەباتی ئێستاتان پێشکەش بکەم.. مانگرتنەکەی دەیان هەزار کرێکار وکارمەندی پۆست لەسەرانسەری کەنەدادا بۆ ژیانێکی باشتر، کە بووەتە بابەتێکی سەرەکی هەواڵ و ئاماژە بەوە دەکات کە چینەکەمان دەتوانێت و هێزێکی بەهێز بێت، کاتێک یەکگرتوبین و هەموومان پێکەوە لەمەیداندا بین. ئەمەش لەجیهانێکدا کە حکومەت و دەزگاکان ڕۆژێکیان بەفیڕۆ نەداوە بۆ ئەوەی چینەکەمان بخەنە ژێر فشارەوە بۆ زیادکردنی بەرژەوەندی و سامانیان، بەدڵناییەوە مانگرتنەکەتان وەڵامێکی بەهێزەو شایانی هاوسۆزیەکی فراوانە لەسەرانسەری جیهاندا ..
بەناوی دەیان هەزار کرێکارەوە لەکوردستان-عێراق و وەک سەرنوسەری بڵاوکراوەی ”دەنگی کرێکار” دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم کە دەنگ و هاوسۆزی لەتەنیشت ئێوەدایەو تێکۆشانی ئێمە لەهەر سووچێکی ئەم جیهانەدا، هەوڵی چینەکەمانە بۆ گەیاندنی خواستەکانمان بەحکومەت و دەزگاکانیان، پێیان دەڵێین کە ئێمە یەکین و ناگەڕێینەوە تاوەکو داواکارییەکانمان قبوڵدەکرێن و جێبەجێ دەکرێن.
وەستا مەهدی/ سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار