کاری ناوماڵ .. کاری بێکرێ!
| دەنگی کرێکار
لەکوردستان ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لەژنان هەیە، کەکاری ماڵداری دەکەن، بەبێ ئەوەی کاری ئەم ئینسانانە حسابی بۆ بکرێ. بگرە زۆر جار بەهۆی فەرهەنگی پیاوسالاریەوە کەچینی دەسەڵاتدار بەسەرکۆمەڵگادا زاڵی کردوە، کاری ژنانی ناوماڵ بەبێنرخ دەدانرێ و زۆر جاریش بەکەم سەیردەکرێ.
ژنانی ناوماڵ کاتێک کاری ماڵداری دەکەن، خوراک و پاکوخاوینی ماڵ وئەرکی پەروەردەی مناڵ لە ئەستۆدەگرن، بەگشتی پێداویستیەکانی دوبارە گێڕانەوەی هاوسەرەکانیان بۆسەر کار، ئامادەدەکەن. لەکۆمەلگای سەرمایەداریدا بەهۆی کاردابەشکردنی کۆمەلایەتیەوە، کاری ژنانە وکاری پیاوانە بۆتە واقعیەتێک، لەم سیستمەشدا، ژنان نە بەنانئاوەری ماڵ حساب دەکرێن ونە لەبەرامبەر کارەکەیاندا، موچەیەکیان پێدەدرێ وبەم جۆرە کاری ژنانی ماڵ کە گۆشەیەکی سەرەکی دوبارە ئامادە کردنەوەی هێزی کاری پیاوان ونەوەی ئامادەبەکاری تازەیە، بەو هەموو زەحەمت و فشارانەی دەکەوێتە سەر ژنانی ناوماڵ، هیچ جێگایەکی لە سیستەمی زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا نیە. لەکاتێکدا ئەگەر دەسەڵات و سیستمەێکی ئینسانی لەسەرکاربێت، هەقە کاری ئەم ئینسانانە بەهەند وەربگیرێ و لەبەرامبەریدا، پاداشتێکی تایبەتی پێبدرێ، لەوانە موچە وئیمتیازاتی تایبەت بەخۆیان بۆ بەڕەسمی بناسرێت.
لەڕاستیدا ژنانی ناوماڵ وکارەکەیان، بەشێکە لە چێنی کرێکاری هەروڵاتێک ودەبێ کرێکارانی هوشیارو پێشڕەو لەهەوڵی ئەوەدابن ئەم بەشە لەهاوچینەکانیان هوشیار بکەنەوەو ڕایان کێشنە نێو خەباتێکەوە کەکرێکاران بۆ باشکردنی دۆخی ژیانو کاریان ڕۆژانە بەناچاری دەیگرنەبەر.
بەئاوڕدانەوەیەک لەمێژوی خەباتی کرێکاران لەدونیادا، بەڕۆشنی ئەوە دەبینین کاتێک کرێکاران لەخەباتیاندا توانیویانە هاوسەرو خێزاکانیان، هاوڕابکەن لە ناڕەزایەتیەکانی خۆیاندا وبونەتە بەشێک لەمانگرتن و خۆپیشاندانە کرێکاریەکان، هێزێکی زۆریان خستۆتەپاڵ چینی کرێکارو بەم هۆیەشەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. بەنمونە مانگرتنی چيند مانگەی کرێکارانی خەڵوزی بەرد لەبەریتانیا.
لەلایەکیتریشەوە بەشداری ژنان وخێزانە کرێکاریەکان لەخەباتی ڕؤژانەی کرێکاراندا، یەکپارچەیی و ێەکگرتوویی ڕیزەکانی کرێکارانی بەرجەستەتر کردۆتەوە.
ئەگەر کرێکاران تەنها بەهێزی خۆیان وبەیەکگرتوویی ڕیزەکانیان دەتوانن خاوەنکارو حکومەت ناچاربکەن مل بەخواستەکانو مافی کرێکاران بدەن، ئەوا نابێ ژنانی ناوماڵ کە لەهەمان هەلومەرجی ژیانی کرێکاراندان، لەتەنهاییدا ڕابگیرێن، بەلکو دەبێ وەک بەشێک لەچینی کرێکار چاویان لێبکرێ وبهێنرێنە مەیدانی خەباتی جەماوەریو کرێکاریەوە. خەبات بۆ جێگیر کردنی سیستەمی بیمـە کۆمەڵایەتیەکان وکردنی کاری ناوماڵ بەکاری کۆمەلایەتی، کەحکومەت بەرپرسیارێتی لەبەرامبەردا بگرێتەبەر، ئەو خواستانەیە کەدەتوانری هێزی ژنانی ناوماڵ ڕاکێشرێتە مەیدانی خەباتەوە.
بەدڵنیایەوە جیگیرکردنی ئەم خواستانە وباشکردنی دۆخی کاری ناوماڵو ژنانی ماڵ، بەشێکی گرێدراوە بەخەباتی سەراسەری کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێشەوە، بۆ گەیشتن بەژیانێکی خۆشگوزەران وتەسەل