Dangikrekar.com
وتار

کرێکاران و پرسی ڕێکخراوبوون

کرێکاران و پرسی ڕێکخراوبوون

         |   وەستا مهدی

کرێکاران ناتوانن هیچ داوایەك بەسەرخاوەنکاردا فەرز بکەن ئەگەر ڕێکخراونەبن،کەواتە دەتوانین بڵێن هێزی چینی کرێکار لەیەکڕیزی وڕێکخراوبونیدایە. ئەم دەستەواژەیە هەروا لەخۆیەوە نەخراوەتە سەر لاپەرەی مێژوی بزوتنەوەی کرێکاری،بەڵکو کرێکاران تاقییان کردوەتەوەلەڕێگای ڕێکخراوبوونەوە، کرێکاران توانیویانە سەعاتەکانی کارکردن لە ١٥سەعاتەوە بکەن بە ٨سەعات.

لەکوردستان سەدان هەزار کرێکار هەیەو ناخۆشترین هەلومەرجی کار بەسەریاندا سەپێنراوە،بەڵام هێشتا پرسی ڕێکخراوبوون لەناو کرێکاراندا لاوازەو هێشتا کرێکاران سەنگەری بەرەنگاربوونەوەیان لاوازە، خۆیان هەست بەم ڕاستیە دەکەن و ڕێگریەکانی بەردەمیان دەناسن و بەشێوەی جۆراو جۆر لەسەر پرسی ڕێکخراو بوون قسە ئەکەن وتەفسیر لەچەمکی ڕێکخراوبوون ئەکەن.کاتێک فشارەکانی خاوەنکار زۆردەبێت لەسەریان ئەوانیش دێنە جواب،  بەڵام لەسایەی ئەوەی کە بێ تەجروبەن لەجیاتی ئەوەی کە دەستکەوتیان هەبێتزۆرجار زیانی تێدا ئەکەن.

بۆنمونە کرێکارانی ژینگە پارێز زنجیرەیەك خۆپیشاندانیان ئەنجامداو کۆمەڵێک داواکارییان هەبوو هیچکام لەداواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراو بەشێك لەکرێکاران لەسەکارەکانیان دورخرانەوە. ئەم حاڵەتە لەکارگەی گرین بەهەمان شێوە ڕوویداو بەشێك لەکرێکاران لەسەرکار لابران و زیانەکان لەدەستکەوتەکان زۆرتربوون. ئەو نمونانەی کە تائێستا کرێکارانی کۆردستان نیشانیان داوەلەگەڵ ئەم دۆخە سەختەی ئێستاش کە بۆکرێکاران بوەتە جێگای ناڕەحەتیو دووودڵی وپرتوبۆڵەی هەمووڕۆژەیان، دووسەرچاوەی هەیە: یەکەمیان،سیستمی سیاسی وهەژموونی دەسەڵاتداران ودوهەمیان ناڕێکخرابوونی کرێکارانە.

بۆباشکردنی دۆخی کاروژیانی کرێکارانیش تەنها یەك ڕێگا هەیە لەبەردەم کرێکاراندا کە هاوسەنگیەك لەنێوان خاوەنکارو کرێکاراندا دروست بکات، ئەویش ڕێکخراوبوونە. کرێکاران ئەبێت پرسی ڕێکخراوبوون بکەنە قسەوباسی هەمووڕۆژەیان و هەوڵبدەن تەواوی ڕێگرییەکان لەبەردەمیاندا لاببەن.

ڕێکخرابوون دەتوانێت چارەنوسی تەواوی کێشەکان دیاری بکات و کۆتایی بەم دەورەیە لەکاری سەختو کرێی کەم و هەڕەشەی دەرکردن لەسەرکارو دواکەوتنی موچەو حەقدەستو …هتد بهێنێت.. ئەوەی کرێکاران پییان وایە لەهەلومەرجێكی وەك ئەمەی کرێکارانی کوردستاندا دەست بردن بۆڕێکخراوبوون سەختەو ڕێگریەکان زۆرن، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە کرێکاران بەشوێنێك گەیشتوون کە دەرباز بوون لێی بووەتە جێگای مشتومڕی هەموو ڕۆژەیان. بەڵام هێشتا لەبازیەکی داخراودان .بۆیە دەتوانین بڵێن کە لەناو کرێکاراندا  ئاسۆیسەرهەڵدانیبزوتنەوەیکرێکاریبۆباشکردنیبارودۆخیکاروژیانخەریکەڕۆشندەبێتەوە.

ئەو باوەڕەی کە لەلای بەشێك لەکرێکاران هەیە کە پێیان وایە ڕێکخراوبوون بێ ئیستیفادەیەو هیچی لێ نایەتە دی، هەر لەوێوە سەرچاوەی دەگرێت کەکرێکاران کەم تەجروبەن و هێشتا هێزی خۆیان ناناسن ،هەندێکیش پییان وایە کەخاوەنکار ڕاستەوخۆ دەتوانێت گشت ئەوکرێکارانە لەکارەکانیان دووربخاتەوە کە بڕیاریان داوە لەدەوری داواکارییەکانیان ڕێکخراووبن و لەڕێگای نوێنەرانی هەڵبژێدراوی خۆیانەوە بەدواداچون بۆ داواکاریەکانیان بکەن. بەڵام لەڕاستیدا ئەم وێناکردنە هەڵەیە،لەبەرئەوەی کە پرسی ڕێکخراوبوون یەکێکە لەومافانەی کە بەیاسا بۆکرێکاران دەستەبەرکراوە. زۆر نمونەش هەیە کە دەریدەخات

ڕێکخراوبوون بۆکرێکاران زەروریەو ئەگەر کرێکاران لەڕێگای ڕێکخراوەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتی بکرێن دەتوانن درێژە بەخەبات بدەن هەتا کۆتایی بەدواداچون بکەن بۆخواستەکانیان. بەهەر ئەندازەیەك کرێکار خاوەنی ڕێکخراوی خۆی بێت بەو ئەندازەیەش دەستکەوتی ئەبێت. نمونەیەکی زیندوی تری خەباتی ڕێکخراوەیی کرێکار لەشکڵێکی زۆر ئاسانو بچوکدا نیشان ئەدەم بۆئەوەی کرێکاران بزانن کە ڕێکخراوبوون بێ دەستکەوت نابێت،.

کرێکارانی کارخانەی چیمەنتۆی تاسڵوجە ماوەی زیاتر لە ٢٠ساڵە بەشێوەی جۆراوجۆر سەقاڵی خەباتن بۆ وەرگرتنەوەی قازانجی ساڵانە کە لەنێوان دووکومپانیادا دەستی بەسەردا گیراوە.خەباتی کرێکاران ئەگەرچی پچڕ پچڕ درێژەیان پێداوە، بەڵام بەردەوام بەشێکیان وەك نوێنەراتی هەمویان بەشێوەکی ڕێكخراو بردویانەتە پێشەوە. دوای یەك دەیە لەخەبات بەڵام هێشتا وازیان نەهێناوەوخاوەنکاریش هێشتا نەیتوانیوە هیچ کام لەو کرێکارانە لەسەرکاردەربکات کە بەشدارییان کردوە.کرێکاران چەندین جار دەگای کارخانەیان داخستووە لەپێناوی بەدیهێنانی داواکارییەکەیان چەند نەفەریان بەڕێژنەی تەقەی پاسەوانەکانی ئەوکارخانەیە ساڵی ٢٠١١بریندار بوون بەڵام هێشتاش کۆڵیان نەداوەوئێستا کێشەکەیان گەیاندوەتە وەزارەتی پیشەسازی بەغدادو لێکۆڵینەوە لەو داوایە بەردەوامە. بۆیە ئەبێت کرێکاران هاوشێوەی کرێکارانی کارخانەی چیمەنتۆی تاسڵوجە دوابریاری خۆیان بدەن و خۆیان بۆ دفاع لەمافەکانیان ئامادەو تەیار بکەن و شێوازی ئەو ڕێکخراوەیە دیاری بکەن کە دەتوانێت کاریگەری هەبێتو خەباتکاربێت لەپێناوی مافەکانیاندا.

Related posts

دوو برای برینداری ئاگرەكەی كارگەی غازی نەورۆز گیانیان لەدەستدا.

Dangi Krekar

ئامارەکانی ئێستاو ، پێشبینیەکانی داهاتوو | شاباز مەحمود

Dangi Krekar

ژمارە ٦ی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار بەزمانی ئینگلیزیی /پیدی ئێف

Dangi Krekar

Leave a Comment