Dangikrekar.com
هەواڵ

کرێکارانی ژینگەپارێزی ئیدارەی ڕاپەڕین، نامەیەکی کراوە ئاراستەی بەرپرسی شارەوانیەکان دەکەن!

کرێکارانی ژینگەپارێزی ئیدارەی ڕاپەڕین، نامەیەکی کراوە ئاراستەی بەرپرسی شارەوانیەکان دەکەن!

| دەنگی کرێکار :

بۆ: بەر پرسی شارەوانیەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین

 سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین

وەزارەتی شارەوانیەکانی هەرێمی کوردستان

 وەزیری کاروباری کۆمەڵاتی هەرێمی کوردستان

دوای سڵاوو ڕێزمان ….

بەڕێزان، ئێمە دەستەیەك لەکرێکارانی ژینگە پارێز سەربەکۆمپانیای بیڤان، گرفتی دواکەوتنی موچەو کەمی موچەمان هەیە. چەندینجار هەوڵمانداوە دەنگمان بگاتەلاتان تاچارەسەرێکمان بۆبکەن، بۆئەم مەبەستە، تەنانەت سەردانی وەزیریشمان کردووە، بەڵام هەرپێمان دەڵێن بەدواداچون دەکەین و هەتائێستا هیچیان بۆ نەکردووین. بۆیە بەباشمانزانی لەڕێگای ئەم نامەکراوەیەوە هەم ئێوەی لێئاگادار بکەینەوەو هەم رای گشتی، بەوهیوایەی لایەنیک خۆی شیرن کات و دەستپێشخەری بکات و کێشەی ئێمەو کومپانیاو وەزارەتی شارەوانیەکان یەكلایی بکاتەوە.

وەک دیارو ئاشکرایە  ٣٠/٤/٢٠٢٤ تەندەری کۆمپانیای پاککەرەوەی سنوری ئیدارەی ڕاپەرین کۆتایی پێهات و تەندەری نوێ هەر لەهەمان مانگدا ڕاگەیەندراو تەندەرەکە بۆ کۆمپانیایەکی تر دەرچوو، دواتر بەهۆی هەندێک ڕێکاری یاساییەوە تەندەرەکە دوبارەکرایەوەو هەر بۆ کۆمپانیای بیڤان دەرچووە بەئامانجی زیاد کردنی مووچەی ژینگە پارێزان بۆ ٤٠٠هەزار، بەڵام هەتا ئەم دەقەیەش یەک ژینگە پارێز مووچەکەی زیادنەکراوەو بەهەمان گرێبەستی ڕابردوو کارمان پێدەکرێت کە مووچەکەمان٣٣٥ هەزارە. ئەمە لەکاتێکدایە کەکۆمپانیا مووچەی ٣مانگمان قەرزدارەو هیچ هەوڵێکیش لەئارادانیە بۆ گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوت کراوەکانمان و بەگوتەی کۆمپانیا لەلایەن حکومەتەوە هیچ پارەیەکیان بۆ سەرفنەکراوە هەتا موچەی ژینگە پارێزانی پێدابینبکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کەگرێبەستی نێوان کۆمپانیاو و ژینگە پارێزان بەزۆر پێمان واژۆ کراوەو لەئەگەری سەرفنەکردنی نەختینەی کۆمپانیا لەلایەن حکومەتەوە بۆ دواکەوتنی موچەکانمان نابێت ژینگە پارێزان هەڵوێست وەربگرین و داوای موچەکانمان بکەین. هەر بەم هۆیەشەوە لە ئێستادا کۆمپانیا مووچەی ٣ مانگمانی نەداوەو ئێمەی ژینگە پارێزیش لەچینی هەرە هەژارو کەمدەرامەتەکانین و ڕۆژ دەژمێرین لەچاوەڕوانی موچەکانمان هەتا بتوانین کرێی خانوو ئاو کارەباو بژێوی ژیانی ماڵ و منداڵمان دابینبکەین. هەرچی کۆمپانیاشە خەم ساردانەو بێباکانە  کارمان پێدەکات بەبێ موچەو بێنوێکردنەوەی گرێبەستەکانمان و بێ زیاد کردنی مووچەکانمان.

دەستەیەك لە کرێکارانی ژینگە پارێزی کومپانیای بیڤان لەدەڤەری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین

٢٠/٨/٢٠٢٤

Related posts

یەکیتی خەباتی کرێکارانی فەلەستینی پشتیوانی خۆیان بۆ بۆ نارەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان ڕاگەیاند!

Dangi Krekar

تیمێکی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەکۆڕبەندێکی ڕێکخراوی دابین بۆ کاروباری کرێکاران بەشداری دەکات!

Dangi Krekar

ڕووداوەکانی شوێنی کار هە واڵی قوربانیە کانی مانگی ٧

Dangi Krekar

Leave a Comment