Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

کرێکاران بڕبرەی پشتی مانەوەی کۆمەڵگان!

کرێکاران بڕبرەی پشتی مانەوەی کۆمەڵگان!

​      وەستا مەهدی 

​ئەوەی کەسەر چاوەی گەشەو مانەوەی بەشەریەتە، ئەو هێزەیە کەپێداویستییەکانی ڕۆژانەی ملیۆنەها ئینسان بەرهەمدەهێنیت، نەک خاوەنپارەو دەسەڵاتداران. ئەگەر کرێکاران خۆراک دابیننەکەن، ئەگەر کرێکاران پۆشاک بەرهەم نەهێنن، ئەگەر کرێکارانئەمرازەکانی تەکنەلۆژیا دابیننەکەن، ئەگەر کارکەران شەونخونی نەکێشن، ئێمەش هەمووان نە نان دەبێت بیخۆین ، نەپۆشاک دەبێت لەبەری بکەین ، نەپێڵاویشدەبێت لەپێی بکەین، بەکورتی،  ئەگەر کرێکاران نەبن ژیانیش مانایەکی نامێنێتەوە.

بەڵام ئەوەی کەپێویستە کرێکاران بیکەن و ژیان بۆ هەموان باشترو یەکسان بکات، ئاڵوگۆڕی سیستەمی کارە. ئەوەی کەژیانی ناهەموارو نابەرابەرکردووە، سیستەمی کارێکە کەهەزاران ساڵە کرێکاران تێیدا ڕەنجئەکێشن بەڵام هێشتا هەر ئەوەندەیان پێئەبڕێت کەبتوانن ڕۆژانەبچنەوە سەرکارو تەنانەت بەدڵی خۆشیان نەتوانن بژین، کەواتەکێشەی بەشەریەت ئەوەنییە کەکرێکاران کەمتەرخەمو تەوەزەلبن ،کێشەکە ئەوەیە ئەوان بەسیستەمی کاری بەکرێوە بەستراوونەتەوەو بەری ڕەنجیان دەچێتە گیرفانی خاوەنانی هۆیەکانی بەرهەمهێنانەوە.

سیستەمی سەرمایەداری بەجۆرێك سیاغەو ئامادەکراوە کەخاوەنکارو دەسەڵاتداراندەستکراوەو ئازاد بکاتکەچۆن بیانەوێت بەوشێوەیە بازاڕیکاررێکبخەن،هێزیکار وەك هەرکاڵایەک بەکار بهێنن و لەڕەنج و ماندووبوونی ئەوان کەڵەکەی سەرمایە بکەن و هەمیشە قاسەکانیان پربکەن ولەمڕێگایەشەوە درێژە بە نابەرابەری و نایەکسانیهەمەلایەنە بدەن و وانیشانیبدەن کەئەم زوڵم و نایەکسانیە، هەرخۆی لەبنەڕەتدا ژیان بەمجۆرە بووەو دەشبێت هەروا بمێنێتەوە.

کێشە و قەیرانەکان لەم کۆمەڵگایەداهێندە زۆرن باری ژیانی ملیۆنەها ئینسانی لەخراپترین دۆخداڕاگرتووە، یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی ئەم جیهانە تەنها بەئاڵوگۆری ڕیشەیی نەبێت چارەسەر نابێت، ئەو ئاڵوگۆڕەش تەنها بەکرێکاران دەکرێت لەڕێگای شۆڕشی کۆمەڵاتی خۆیەوە. گۆڕینی سیستەمیکاری بەکرێ و یاساو ڕێساکانی ئەم کۆمەڵگا نایەکسان وجەنگڵستانە،ئەرکی دەستبەجێی چینی کرێکارەوئەگەر درەنگ یان زووش بێت، ئەوا هەرئەوە  تاکەڕێگایە بۆ دەستڕاگەیشتنی تەواوی بەشەریەت بەژیانێکی یەکسانو بەرابەرو بێچین و چەوساندنەوە.

 

Related posts

کاسبکارێک لە داخی شارەوانی عەرەبانە و کەرەڤانە کەی  سووتاند و دەستگیرکرا

Dangi Krekar

هاوڕێیانی کرێکار.. یەکی ئایار ڕۆژی خۆمانە!

Dangi Krekar

یاسای کار و ســزای لەسەرکار دەرکردن

Dangi Krekar

Leave a Comment