Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

ڕووداوێکی تری کار لە هەولێر کارمەندێکی کارەبا لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا گیانی لەدەستدا

ڕووداوێکی تری کار لە هەولێر کارمەندێکی کارەبا لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا گیانی لەدەستدا

​دەنگی کرێکار / هەولێر

به‌داخه‌وه‌ زنجیرەی قوربانیانی کرێکاران و فەرمانبەران لە کاتی کارکردندا بەردەوامە و هێشتا مەرجەکانی سەلامەتیی پیشەیی لە ئاستی پێویستدا نین. ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کارمەندێکی تەکنیکیی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر، لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی فەرمیدا، بەهۆی تەزووی کارەباوە ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستدا. ​بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت بە سایتی (دەنگی کرێکار) گەیشتوون، قوربانییەکە ناوی شاخەوان مرشیدە و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر بووە.

ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتریی شاری هەولێر سەرقاڵی چاککردنەوە و ڕێکخستنی تۆڕەکانی کارەبا بووە، بەڵام بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی بەهێزی کارەبا، دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانی سپاردووە.

Related posts

“لەم پڕۆژەیەدا، مەرجەکانی سەلامەتی کار نییە” گفتوگۆ لەگەڵ یادگار عەلی، کرێکاری پڕۆژەیەکی بیناسازی

Dangi Krekar

دیسان کارەساتی  شوێنی کارلە روداوێکدا دووکرێکار گیانیان لە دە ستدا

Dangi Krekar

بۆ دووەم جار وانەبێژان بێبەش بوون لە مافی دامە زراندن

Dangi Krekar

Leave a Comment