Dangikrekar.com
هەواڵ

کارەساتێکی تر لە سێمێل ئەندازیارێک بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتییەوە گیانی لەدەستدا

کارەساتێکی تر لە سێمێل ئەندازیارێک بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتییەوە گیانی لەدەستدا

دەنگی کرێکار ​

جارێکی تر بەهۆی کەمتەرخەمی و جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی سەلامەتیی پیشەیی لە شوێنی کاردا،

ڕووداوێکی تری دڵتەزێن لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆمارکرا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەندازیارێک. ​

نیوەڕۆی دوێبی ٢٠٢٦/٦/٩، لە ئەنجامی بەربوونەوەی ئەسکەلەیەک لە باڵەخانەیەکی کۆمەڵگەی “کواشی” سەر بە قەزای سێمێل، ئەسکەلەکە بەسەر سەری ئەندازیارێکدا دەکەوێت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیان لەدەستدەدات. ​ناسنامەی قوربانییەکە قوربانییەکە ناوی (ڕەزا محەمەد شوجاعی) تەمەن ٥٤ ساڵە. ناوبراو خێزاندارە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لەو باڵەخانەیەدا وەک ئەندازیاری بەستن و چاککردنی ئاسانسۆر (مەسعەد) کاری کردووە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و ڕادەستکردنەوەی بە بنەماڵەکەی. ​سێمێل؛ شوێنێکی مەترسیدار بۆ کرێکاران و کارمەندان ئەم کارەساتە نوێیە لە کاتێکدایە کە تەنها ٢٠ ڕۆژ پێش ئێستا، لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا لەسەر باڵەخانەیەکی تری قەزای سێمێل، بەهۆی شکانی ئەسکەلەی تاوەرێکەوە چوار کرێکار پێکەوە گیانیان لەدەستدا.

Related posts

هاوڕێیانی کرێکار

Dangi Krekar

لە ساڵێ ٢٠٢٤ لە هەرێمی کوردستان ٤٧ کرێکار گیانیان لە دە ستداوە

Dangi Krekar

کرێکاراێک گوزارشت لەدۆخی خراپی کاری ناوکارگە دەکات 

Dangi Krekar

Leave a Comment