Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

مافە بنەڕەتییەکانی کرێکارو یاسای گرێبەستی کار

مافە بنەڕەتییەکانی کرێکارو یاسای گرێبەستی کار

 

دییە ئەحمەد  

خوێندکاری یاسا

 

یەکەم: ناساندنی گرێبەستی کارو گرنگییەکەی

گرێبەستی کار، ئەو ڕێککەوتنە فەرمییەیە کە لەنێوان کارمەند (کرێکار)و خاوەنکاردا دەبەسترێت و قەڵای پارێزەری مافەکانی هەردوولایە. بەهیچ شێوەیەک نابێت گرێبەست بەشێوەی زارەکی بێت یان مەرجی نایاسایی تێدا هەبێت. بەپێی یاسایکاری بەرکار لەهەرێمی کوردستان، دەبێت لەیەکەم ڕۆژی کارکردنەوە گرێبەست و دەستەبەری (مۆڵەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی) بۆ کرێکار بکرێت، تەنانەت لەماوەی تاقیکردنەوەشدا (کەدەبێت لە ٣ مانگ زیاتر نەبێت) کرێکار مافی تەواوی گرێبەست و دەستەبەریی هەیە. هەروەها، پێویستە گرێبەستەکە بە سێ نوسخە بێت: یەکێکیان بۆ خاوەنکار، یەکێک بۆ کرێکارو سێیەمیان بۆ فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

دووەم: مەرجە سەرەکییەکانی ناو گرێبەست

دیاریکردنی مووچە: دەبێت بڕی مووچە بەڕوونی بنووسرێت. بەکارهێنانی دەستەواژەی “مووچەی بنەڕەتی” یان “مووچەی ئیسمی” لەجیاتی “کۆی گشتی مووچە” لەلایەن زۆرێک لەخاوەنکارەکانەوە نایاساییە؛ بۆ نموونە ئەگەر مووچەی بنەڕەتی ٤٥٠ هەزار دینار بێت بەڵام کۆی مووچەکەی زیاتر بێت، دەستەبەرییەکەی تەنها لەسەر بڕە کەمەکە دەکرێت کە ئەمەش ستەمە لەمافی کرێکار.

دیاریکردنی کاتژمێرەکانی کار: کاتی ئاسایی کارکردن بەپێی یاسا دیاریکراوەو هەر زیادەیەک لەسەر ئەو کاتانە مافی پاداشت یان پارەی زیاتری هەیە.

جۆری کار: ئەرکەکان بەڕوونی دەبێت دیار ببن و نابێت کارێکی جیاواز لەناوەرۆکی گرێبەستەکە بەکرێکار بسپێردرێت.

سێیەم: مافە بنەڕەتییەکانی تری کرێکار لەکاتی کارکردندا

مۆڵەتەکان: کرێکار مافی مۆڵەتی ساڵانە (پشووی فەرمی)، مۆڵەتی نەخۆشی، و مۆڵەتی تایبەتی هەیە بەبێ بڕینی مووچە یان بەمەرجی یاسایی خۆی. زۆرجار کارکردن لەپشووە فەرمییەکاندا بەبێ ڕەزامەندی یان بە هەژمارنەکردنی کرێی دەبڵ پێشێلکارییە.

سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی: پێویستە خاوەنکار ژینگەیەکی سەلامەت دابین بکات و کەرەستەی خۆپارێزی بەکاربێنێت بۆ دووربوون لەڕووداوەکان.

پاراستن لەگرێبەستی “ڕۆژانە”: کارکردنی بەردەوام بۆ چەندین مانگ و ساڵ لەژێر ناوی “کرێکاری ڕۆژانە” بۆ ئەوەی هیچ ئیمتیازاتێک کرێکار نەگرێتەوە، کارێکی نایاساییە.

چوارەم؛ ڕێکارە یاساییەکانی کۆتاییهێنانی کارو دەرکردن

لەکاتی لادان یان دەرکردنی نایاسایی، کرێکار مافی قەرەبووکردنەوەی هەیە بەپێی یاسا. خاوەنکار بۆی نییە لەخۆڕا، لەئەنجامی مانگرتن، یان بەبێ هۆکار کرێکار دەربکات. دەرکردنی کرێکار تەنها لەم حاڵەتانەدا ڕێگەپێدراوە:

ئاشکراکردنی نهێنییەکانی کۆمپانیا یان کارگە.

سەرخۆشی، چەک، یان دروستکردنی شەڕو کێشە لەشوێنیکارد، ئیفلاسکردنی کارگە یان شوێنی کارەک، ئەویش دەبێت دەرکردنەکە بەشێوەی فەرمی و بەنووسراو پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی کار بکرێت و ئەوانیش لەڕێگەی لێژنەی تایبەتەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستی و دروستیی بابەتەکە دەکەن.

Related posts

پڕۆژه‌ی به‌دیجیتاڵ كردنی ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ”هه‌ژماری من“، با له‌خزمه‌ت كرێكاران و بێكاراندا بێت 

Dangi Krekar

کرێکار چ لەحەڵەب بێت و چ لەهەولێر، قوربانییە نەک تاوانبار  

Dangi Krekar

شاری دهۆک و دوو کرێکار لەکاتی تەقینەوەی موەلیدەیەکی کارەبا بەسەختی برینداربوون

Dangi Krekar

Leave a Comment