| دیلان سیروان :
پڕۆژه‌ی به‌دیجیتاڵ كردنی ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه كه بە هاوبەشی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری و خزمەتگوزاریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، زیاتر لە ٤٠ هەزار دۆسیە، كە پێشينهى نزیکەی ١٥٠ هەزار کرێکاریان تێدایە، بە دیجیتاڵی دەكرێن و بەشێوازێكی نوێ ڕێك دەخرێنەوە، هاوكات پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من كه به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری داراییه بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و ئەوانەی خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه پێكه‌وه ببه‌سترێنه‌وه تا یەكانگیر بێت و ڕێگری بكات لهچهندكاری به‌مه‌ش مافی كرێكاران له‌ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزراوتر ده‌بێت و ده‌رفه‌تی كار بۆ بێكاران زیاتر ده‌بێت.
گرنگییەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی و هه‌ژماری من
هەبوونی سیستەمێکی پێشکەوتووی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و هه‌ژماری من ، پایەیەکی سەرەکی بەهێزی هەر حکومەتێکە، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پاراستنی مافەکانی کرێکاران و گەشەپێدانی هێزی کار، بە ئەرکی خۆی بزانێت ، هەروەها بەهێزکردنی کەرتی تایبەت وەک هاوبەشێکی سەرەکی حکومەت، یەکێکی دیكه بێت لە ئامانجە سەرەکییەکان و بە دامەزراندنی سیستەمێکی هاوچەرخی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کەرتی تایبەتیش سەقامگیرتر دەکات و كرێكاران متمانه‌ی زیاتریان بۆ دروستده‌بێت و بێكارانیش زیاتر ڕوو ده‌كه‌نه كه‌رتی تایبه‌ت و له چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنی كه‌رتی گشتیدا نامێننه‌وه.
کێشەکانی بەردەم دەستەبەری کۆمەڵایەتی
خزمەتگوزاری ئێستای دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لەگەڵ حکومەتێکی دیجیتاڵی یەکانگیر نییە، به‌پێی زانیارییه‌كان تۆمارکردنی ڕێژەی پابەندبوون بە دەستبەرکردنی کرێکاران لە کەرتی تایبەت لە ژێر ١٠٪یە، ئەرکەکانی خاوەنکاران دەبێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت چیترڕێگه به‌پێشێل كردنی مافه‌كانی كرێكاران نه‌درێت و کرێکاران بێبەش نەکرێن لێی ، لەگەڵ ئەوەی دەستکەوتنی داتا و ئاماری دروست بۆ ناوەندی حکومەت و خزمەتگوزارییەکانی تر ئەستەم بووە، بەو پێیەی هەموو تۆمارەکان و مامەڵەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کاغەزیین.
بە دیجیتاڵكردنی داتای هەزاران وكرێكار
سیستەمی پێشووی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بارگرانییەکی گەورە بوو لە سەر کەرتی تایبەت و ڕۆتینێکی زۆری بۆ کارمەندان تێدا بوو، لەقۆناغیئێستادائەرشیفکردنیدۆسیەکانیزیاترلە٥٠ساڵیبەڕێوەبەرایەتییەکانیدەستەبەریکۆمەڵایەتی،زەمینەیەکیلەباربۆدامەزراندنیحکومەتی دیجیتاڵی دەڕەخسێنێت، به‌پێی زانیارییه‌كان ئەم پرۆسەیە لە چەند مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت و زیاتر لە ٤٠ هەزار دۆسیە کە دەکاتە زیاتر لە ٥ ملیۆن دۆکیۆمێنت، دەکرێتە تۆماری دیجیتاڵی، ئەم دۆسیانە، تۆماری پێشينهى نزیکەی ١٥٠ هەزار کرێکاریان تێدایە.
هاوكات بڕیاره حكومەت لەگەڵ پسپۆر و شارەزایانی بەئەزموون لە ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و کۆمپانیا ڕاوێژکارییەکانی تر، بە هەڵسەنگاندن و دووبارە ڕێکخستنەوە بۆ پرۆسەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەڵبستێت، بە جۆرێک بگونجێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی، بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتانی پێشکەوتووی وەکوو ئەمریکا و ئیستۆنیا و ئوردن، هەروەها وەبەرهێنان لە داهاتی زیادەی سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەكات، بۆ گەشەپێدانی کەرتە ئابوورییەکانی وەکوو کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیا و گەشتیاری.