ئامارەکانی ئێستاو ، پێشبینیەکانی داهاتوو
| شاباز مەحمود :
بهپێی زانیارییهكان ژمارەی دەستەبەرکراوان بە سیستەمی کاغەزی لە ئێستادا، ١٣٩ هەزارە و بۆ سیستەمی دیجیتاڵی لە داهاتوودا، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٤ بگاتە ٢٨٠ هەزار و بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بگاتە ٤٢٠ هەزار دەستەبەر، هەروەها ژمارەی بەڵگەنامەكان بە سیستەمی کاغەزی لە ئێستادا زیاترە لە ٥ ملیۆن و تا کۆتایی مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢٣، سەرجەمیان لە سیستەمی دیجیتاڵی تۆمار دەکرێن.
لەڕابردوودا حکومەت تەنیا لایەنی سەرەکی دامەزراندن بوو، بەڵام دهكرێت ئەو هاوکێشەیە بگۆڕدرێت، بە شێوەیەک حکومەت هەلی کار تەنیا بە دامەزراندن لە کەرتی گشتی نەڕەخسێنێ، بەڵکوو بە کاری هاوبەش لەگەڵ کەرتی تایبەت ، دەرگای هەزاران دەرفەتی کار بکاتەوە ئهوهش به بهستنهوهی دهستهبهری كۆمهڵایهتی و ههژماری من پێكهوه ڕێگری كردن لهچهندكاری لهسهرجهم سێكتهرهكاندا.
ئایا گرنگی بەدیجیتاڵکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی چییە ؟!
بەووتەی بەرپرسانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ، هەر کرێکارێکی کەرتی تایبەت لەدەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمار بکرێت هەمان مافی فەرمانبەرانی حکومەتی دەبێت . پلانەکە بەجۆرێکە لەماوەی کەمتر لە دووساڵدا نزیک نزیکەی ٤٥٠ هەزار کرێکاری کەرتی تایبەت دەستەبەر دەکرێن ..
بەگشتی ٣٨ هەزارو ٤٩١ پڕۆژەی دەستەبەر کراو هەیە کە ١٣٨ هەزارو ٩٢ کرێکار کاری تێدا دەکەن کەلەسەر ئاستی هەموو کوردستاندا زیاتر لە ٤٢ هەزار دۆسیە هەیە کەکاریتێدادەکرێت لەشارەکانی هەولێرودهۆک وسلێمانی وئیدارەسەربەخۆکاندا..
بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەقۆناغی یەکەمدا بەسکان کردنی ئەو پڕۆژانە دەستی پێکردووە کەبە فایل لەلای وەزارەتی کار هەیە لەهەولێر ، کەلە ئێستادا تەنها ١٧ هەزارو ٥٠٠ پڕۆژە لەلای وەزارەتی کار هەیە. لەهەرێمی کوردستان ٤٢هەزار دۆسیە هەیە کەدابەشبوون بەسەر هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گەرمیاندا .. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەلە بەردەستدایە ، جیاکاری مووچە هەیە لەنێوان کرێکارانی ژنان و پیاوان کەلە ١٦% کەمترە لەچاو پیاوان . لە ١١% هێزی کاری کەرتی تایبەت و کاری سەربەخۆی مندڵانی خوار ١٨ ساڵن .. ئەگەر پرۆسەکە بەم شێوەیە بەڕێوە بچێت ، ئەوا بەکەمتر لەسێ مانگ تەواو دەبێت و دەچێتە قۆناغی دواترەوە..
یەکێک لەکارەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گرنگیدانە بەکەرتی تایبەت و بەدیجیتاڵکردنی خودی حکومەتەکەی بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر، چونکە بەووتەی کاربەدەستان خۆیان داهاتی ساڵی ٢٠٢٢ ، (١٩٤) ملیار دینار داهاتی سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەبووە ، وەکو ووتم پلانەکە بەوجۆرەیە کە ٤٥٠ هەزار کرێکار دەستەبەر دەکرێت .. بەپێی یاسا هەر کرێکارێکیش کەکار دەکات ، دەبێت لە٥% لەمووچەکەی ببڕدرێت و بدرێت بەسندوقی خانەنشینی و هەر خاوەنکارو کۆمپانیایەکیش دەبێت ١٢% بۆ هەر کرێکارێک بدات بەسندوقی خانەنشینی ولەحاڵەتی دواکەووتنیشدا٢% داپارەکەسزائەدرێت.
خاوەنکارەکان خۆیان لەدەستەبەر( ضمان ) ی کۆمەڵایەتی ئەدزنەوە ، بەڵام بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەت و بەرەڵڵاکردنی بازاڕ بۆخاوەن کۆمپانیاکان و پەیڕەوی لەسیستەمی گرێبەستیکاتی،بەشیزۆری کۆمپانیاوخاوەن کۆمپانیاکان لەپێدانی مافی خانەنشینیبەکرێکاران،خۆیان ئەدزنەوەوچاودێری ڕەووشیکرێکاران بەگوێرە یپێوویستنییە . هەمووئەوهەنگاوانەش کەدەسەڵاتدەستی بۆبردووەتەنهابۆئەوەیەکەدەمی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق دابخات و بڵێن: حکومەت مافی خانەنشینی بۆکرێکاران دەستەبەرکردووە .
٢٦/٦/٢٠٢٣