Dangikrekar.com
هەواڵ

ئاگرێکی گەورە لەکارگەیەکی قیر لەعەربەت کەوتەوە!

ئاگرێکی گەورە لەکارگەیەکی قیر لەعەربەت کەوتەوە

دە نگی کرێکار  ناوی بریندارەکان  بڵاو دە کاتە وە

دەنگی کرێکار- سلێمانی

بەپێی زانیارییەکانی دەنگی کرێکار، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥/١٠/٢٠٢٣ لەکاتێکدا تەنکەرێک خەریکی بەتاڵکردنی قیری شل دەبێت لەعەمبارێکدا لەکارگەی قیری زلیۆن ZILLION COMPANY  بەهۆی کەووتنەوەی ئاگرەوە عەمبارەکە دەسووتێت و بەداخەوە شۆفێرێک گیان لەدەست ئەدات و سێ کەسی تریش سووتاوون کەڕێژەی سووتاووییەکەیان لەگەڵ ناوەکانیان لەخوارەوە ئاماژە پێئەدەین:

١-ئیدریس سەلام، تەمەن ٥٠ ساڵ ، ڕێژەی سووتاوویەکەی ٩٨%

٢-سەمیر ڕەشید، تەمەن ٤٣ ساڵ ،خەڵکی پارێزگای دهۆک – قەزای بەردە ڕەش ، ڕێژەی سووتاووییەکەی ٩٧%

٣-هاوسەر یوسف ، خەڵکی قەزای دەربەندیخان ، تەمەن ٢٧ ساڵ ، ڕێژەی سووتاووییەکەی ١٥%… بەداخەوە سووتاوەکان ئێستا لەخەستەخانەی ئیمیرجنەیسین و دۆخی دوانیان ناجێگیرە.

شایانی باسە، هەتا ئێستا پاش زیاتر لە ٦ کاژێر ئینجا نەتوانراوە تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن بەهۆی قەبارەی گەورەی ئاگرەکەوە..

Related posts

ژمارە ٨٦ی رۆژنامەی دەنگی کرێکار

Dangi Krekar

دۆخی ژیان و گوزەرانی کرێکاران، لەسایەی مامەڵەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا گفتوگۆ لەگەڵ وەستا مەهدی، سەرنوسەی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

Dangi Krekar

پێویستە خاوەنکار نوسخەیەك لەگرێبەستی کار بدات بەکرێکار!

Dangi Krekar

Leave a Comment