Dangikrekar.com
وتار

کاری منداڵان کێشەیەکی ئابوری و کۆمەڵایەتییە، نەک تەنها کێشەی یاسایی!

کاری منداڵان کێشەیەکی ئابوری و کۆمەڵایەتییە، نەک تەنها کێشەی یاسایی!

    | ئامادەکردنی وەستا مەهدی

 

سەرەڕای ئەوەی لەزۆربەی وڵاتانی جیهان یاساو ڕێنماییە نێو دەوڵەتییەکان کاری منداڵان قەدەغە دەکەن، بەڵام هێشتا ملیۆنان منداڵ ناچارن بچنە ناو بازاڕی کارەوە. ئەمە نیشانیئەدات کەتەنهادانانی یاسا بۆ قەدەغەکردنی کاری منداڵ بەس نییە، بەڵکو پێویستە هۆکارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم دیاردەیەش چارەسەربکرێن.

ئامارەکانی جیهان بەپێی نوێترین هەژماری هاوبەشی ڕێکخراویکاری نێودەوڵەتی (ILO) و UNICEF، لەساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی١٣٨ ملیۆن منداڵی تەمەنی ٥ تا ١٧ ساڵ لە جیهاندا لەکاری منداڵاندا بوون. لەو ژمارەیەش: نزیکەی ٥٤ ملیۆن منداڵ لەکاری مەترسیداردا بوون کەدەتوانێت زیان بەتەندروستی و گەشەییان بگەیەنێت. ٧٨ ملیۆن کوڕ و ٥٩ ملیۆن کچ لەکاری منداڵاندا بوون. کاری منداڵان نزیکەی ٠٨٪ هەموو منداڵانی جیهان پێکدەهێنێت. لەساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٤ ژمارەی منداڵانی کارکەر بەزیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەمبووەتەوە، بەڵام جیهان نەیتوانیوە ئامانجی کۆتایی هێنان بەکاری منداڵتا ساڵی ٢٠٢٥ بەدی بهێنێت.

ئەفریقا:قورسترین بار لە ئەفریقای ژێر سەحرادا کێشەکە زۆرقورسترە. لەساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی ٨٧ ملیۆن منداڵ لەکاری منداڵاندا بوون، واتە نزیکەی دوو لەسەرسێی هەموو منداڵانی کارکەری جیهان لەو ناوچەیەن. ڕێژەکە لەو ناوچەیە لە ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٤ لە ٢٣.٩٪ بۆ ٢١،٥٪دابەزیوە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ژمارەی منداڵان، ژمارەیڕەهای منداڵانی کارکەر بەشێوەیەکی بەرچاو کەم نەبووەتەوە. لە ڕۆژهەڵات و باشووری ئەفریقا تەنها، لە ساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی ٤١ملیۆن منداڵ کاریان دەکرد، واتە نزیکەی یەک لەپێنج منداڵ.

ئاسیا وپاسیفیک: لەئاسیاو پاسیفیکدا پێشکەوتنەکە زۆرتر بووە. ڕێژەیکاری منداڵان لە ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٤ لە نزیکەی ٥.٦٪ بۆ ٣.١٪دابەزیوەو ژمارەی منداڵانی کارکەر لە ٤٩ ملیۆن بۆ ٢٨ ملیۆن کەم بووەتەوە. ئەم ئەزموونە نیشان ئەدات کە کەم کردنەوەی کاری منداڵممکنە، بەڵام پێویستی بەسیاسەتی دروست و بەردەوام هەیە.

منداڵەکان لە چ جۆر کارێکدا دەبینرێن؟

لەجیهاندا: ٦١٪ی کاری منداڵان لە کشتوکاڵە. ٢٧٪ لە بواری خزمەتگوزارییەکانە، وەک فرۆشتن و کاری ماڵ. ١٣٪ لەپیشەسازی، دروستکردن و کانەکانە.بۆیە کێشەکە تەنها لەکارگەو کارخانەکاندا نییە، بەڵکو بەشێکی زۆری لەکاری منداڵان لەکشتوکاڵ و کاری نا ئاشکرای خێزانیداڕوودەدات. هۆکاری سەرەکی چییە؟ هۆکاری کاری منداڵ تەنها                           نەبوونی یاسا نییە. گرنگترین هۆکارەکان بریتین لە:

١/ هەژاریخێزان و کەمبوونی داهات.

٢/ نەبوونی کاری گونجاو و مووچەیشایستە بۆ دایک و باوک.

٣/ نەبوونی خوێندنی بەخۆڕایی و بەکیفەت.

٤/ بێکاری و نەبوونی بیمە و پشتگیری کۆمەڵایەتی.

٥/جەنگ، ئاوارەبوون و قەیرانی ئابووری.

٦/ کەمی چاودێری وپشکنینی شوێنی کار.

٧/ کاری نا ئاشکراو نافەرمی کە بەئاسانی لەچاوی دەسەڵات شاراوەیە UNICEF جەخت دەکاتەوە کە فشارە ئابوورییەکان و دۆخی نا ئاسایی خێزان، وەک نەبوونی کار یانکەمبوونی داهاتی سەرەکی خێزان، یەکێکن لەهۆکارە سەرەکییەکانی چوونە ناو کاری منداڵ.

چۆن دەتوانین کاری منداڵ کەم بکەینەوە؟

یەکەم: داهاتی گەورەکان زیاد بکرێت. ئەگەر باوک و دایکمووچەیەکی شایستەیان هەبێت، پێویستی خێزان بەداهاتی منداڵ کەمدەبێتەوە. بۆیە بەرەنگاربوونەوەی کاری منداڵ دەبێت لەگەڵ بەرز کردنەوەی مووچە، دروست کردنی کارو پاراستنی مافی کرێکاران بڕوات.

دووەم: خوێندن بۆ هەموو منداڵێک منداڵ دەبێت لە قوتابخانە بێت، نەک لەبازاڕو کارگەو کانەکان. دەوڵەت دەبێت خوێندنی خۆڕایی، جلوبەرگ و پێداویستی خوێندن و گواستنەوە بۆ خێزانە هەژارەکان دابین بکات.

سێیەم: پشتگیری کۆمەڵایەتییارمەتی دارایی بۆ خێزانە هەژارەکان دەتوانێت ڕێگری لەوە بکاتکە خێزان ناچار بێت منداڵەکەی بنێرێتە سەر کار.

چوارەم: یاساجێبەجێ بکرێت، دەبێت پشکنینی شوێنیکار بەهێز بکرێت وکارفرمایانی بەکار‌هێنەری منداڵ لەکارە قورس و مەترسیدارەکاندا بە دوادا چوونی یاساییان بۆ بکرێت.

پێنجەم: سەندیکاو ڕێکخراوەکانی کرێکاران بەهێز بکرێن سەندیکاکان دەتوانن لەپێناوی مووچەیشایستە، بیمە، دڵنیایی شغلی و مافەکانی کرێکاراندا خەبات بکەن.

ئەمە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتی دەدات پێویستی خێزان بەکاری منداڵ کەم بکرێتەوە. عێراق و کوردستان بەپێی داتای MICSعێراق ٢٠١٨، ڕێژەی منداڵانی تەمەنی ٥ تا ١٧ ساڵ کە لەکاری منداڵاندا بوون لە ئاستی نیشتمانی ٧.٣٪ بوو.

لە هەرێمی کوردستاندا جیاوازی لەنێوان پارێزگاکان هەبوو: هەولێر: ١٣.١٪ دهۆک: ٨.٦٪سلێمانی: ٧.١٪ ئەم ئامارانە کۆنن و سەرچاوەکەیان ساڵی ٢٠١٨، بۆیە نابێت وەک ئاماری دۆخی ئێستای ٢٠٢٦ وەربگیرێن؛ بەڵامنیشانەیەکی گرنگن بۆ تێگەیشتن لەقەبارەی کێشەکە.

لە کۆتاییدا، بۆکۆتاییهێنان بەکاری منداڵ، دەبێت یاسا و هەنگاوە ئابورییەکان، بواری خوێندن و پاراستنی کۆمەڵایەتی لەگەڵ یەکتردا خبرێنە گەر. ئەگەر دەمانەوێت منداڵ کار نەکات، نابێت تەنها بڵێین: «منداڵ نابێت کار بکات.» دەبێت هەمان کات بپرسین: «بۆچی ئەم خێزانە ناچارە منداڵەکەی بنێرێتە سەر کار؟» ئەگەر هۆکارەکە هەژارییە، دەبێت هەژاری چارەسەربکەین، ئەگەر بێکارییە، دەبێت کاری گەورەکان دابین بکەین، ئەگەرنەبوونی خوێندنە، دەبێت خوێندنی بەخۆڕایی و بەکیفەت دابین بکەین. منداڵ داهاتووی کۆمەڵگایە، پاراستنی لە کاری زۆر و مەترسیدار،تەنها پاراستنی منداڵ نییە، بەڵکو پاراستنی داهاتووی کۆمەڵگایە.

Related posts

ئەو ووردەکارییانەی کەدەبێت کرێکاران بیزانن  لەکاتی دەستکردن بەکارەکانیان!

Dangi Krekar

سەروتای ژمارە ٥٠ ی دە نگی کرێکار /کرێکـارانی کوردستـان تـەنهـا بـەخەبــاتێکی  یـەکگرتوانە و ڕێکخراو،

Dangi Krekar

  لەمەراسیمـێکدا بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، بە هاوبەشی لەگەڵ هەڵسوڕاوانی کرێکاریی، لەقەزای بازیان، یەکی ئایاری ئەمساڵیان بەرز ڕاگرت!

Dangi Krekar

Leave a Comment