Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

ئەو ووردەکارییانەی کەدەبێت کرێکاران بیزانن  لەکاتی دەستکردن بەکارەکانیان!

ئەو ووردەکارییانەی کەدەبێت کرێکاران بیزانن  لەکاتی دەستکردن بەکارەکانیان!

 دەنگی کرێکار 

بەمەبەستی ئاشنا کردنی کرێکاران بەدۆخیکارو مافەکانیان، بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار هەوڵدەدات هەرجارە لەڕویی یاسایەوە کرێکاران ئاشنا بکات بەو مافانەی کە یاسا بەرکارەکانی هەرێم بەفەرمی ناسیوە..

ئەوەی لێرەدا دەیخوێننەوە ئەوەخاڵانەیە کە پێویستە هەر کرێکارێک بیزانێت بەرلەوەی گرێبەستیکار واژۆ بکا و دەستبەکارەکەی باکات:

١/ بەپێی یاسایکاری بەرکاری هەرێم، خاوەنکار ناتوانێت ٣٠ ڕۆژ یان هەر کاتێکی تر بۆ کرێکار دابنێت کاتێک بیەوێت لەسەر کار دەریبکات.. بەپێـــچەوانەوە! ئەوە تەنها کرێکارە کەدەتوانێت کاتێک دابنێت بۆ خاوەنکار کاتێک کە ئەیەوێت واز لەکارەکەی بهـــهێنیت، هەر بۆیە ئەم بڕگەیە پێچەوانەی یاسای کاری هەرێمە.

٢/ خاوەنکار ڕێگاو شوێنی تایبەت بەخۆی هەیەو ناتوانێت یەکسەر کرێکار لەسەر کار دەربکات، تەنها لەحاڵەتێکدا نەبێت: ئەویش بەهۆی قەبارەی کارکردنەوەیە کە بەدەر لەوویستی خاوەنکارە لەوکاتەی کەلەقەبارەی پڕۆژەکە کەم ئەبێتەوە، جا بەهۆی لایەنی داراییەوە بێت یان بە هەر هۆکارێکی ترەوە.. لەم حاڵەتەشدا ئەبێت تەنها بەئاگاداری وەزیری کار ئەو کارە بکات، تەنانەت بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتیش ئەو ماف و سەلاحیەتەی نیە. هەر بۆیە ئەبێت خاوەنکار بەڕێوەبەرایەتی کار ئاگادار بکاتەوەو بەڕێوەبەرایەتیش سەرەوەی خۆی ئاگادار بکاتەوە لەسەر کەم بوونەوەی (تقلیص) قەبارەی کاری هەر کۆمپانیاو ناوەندێکی کار.. ئینجا دەتوانێت کرێکار لەسەر کار دەربکات.

٣/ کاتێک خاوەنکار ئەتوانێت کرێکار لەسەر کار دەربکات کە سەرپێچیەکی هەبێت. لەم حاڵەتەشدا دەبێت لەڕێگای تایبەت و فەرمیەوە بێت، وەک: ئاگادارکردنەوە بەشێوەی نوسراوێکی فەرمی، ئینجا لەکۆتا هەنگاودا بەپێی بەڵگەنامەکان کەپێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی کاری دەکات، بۆی هەیە کرێکارەکە دەربکات.

٤/ ئەگەر خاوەنکار بەپاساوی تەمەنی خانەنشینیەوە کرێکار دەربکات، ئەوا لەم دۆخەشدا دیسانەوە پێچەوانەی یاسای کارە. چونکە تەمەنی خانەنشینی بەپێی یاسای کار هەتا ئەم ساتەش دیارینەکراوە کە چەندە.. کۆمەڵێک کێشە هەیە سەبارەت بەم بابەتە لەدادگای کاردا کە بەڕاشکاوی تەمەنی خانەنشینی لەیاسای کارداو لەناو دەستەبەری کۆمەڵایەتیشدا دیاری نەکراوە.

٥/ کاتێک خاوەنکار یان کۆمپانیاو کارگەیەک کرێکار دەرئەکات، ئەوا دەبێت جۆری ئیشەکە، کرێ و حەقدەست یان مووچەکەشی دیاری کردبێت بەنوسراو.

٦/ کاتێک خاوەنکارو کۆمپانیاو کارگەیەک گرێبەست ئەکەن لەگەڵ کرێکاردا، ئەوا دەبێت ئەو گرێبەستە بە ٣ نوسخە بکرێت: نوسخەیەکیان بدات بەکرێکارەکە، نوسخەیەک لەلای خۆیان بێت و نوسخەی سێیەمیش بدات بە بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی ئەستۆپاکی”تصدیق” بکرێت وەکو بەڵگە نامەیەکی فەرمی بۆ کاتێک کە بەکار بهێنرێتەوە… ئەگەر هاتوو کرێکار کەوتە گومانیشەوە لەوەی کەخاوەنکار نوسخەی گرێبەستەکەی نەداوە بەڕێوەبەری کارو بەدەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئەوا دەبێت کرێکارەکە خۆی نوسخەیەک بگەیەنێتە دەستیان بۆ دڵنیایی خۆی.

٧/ بەپێی یاسای کاری هەرێم، لەساڵیکدا کرێکار ٢٠ ڕۆژ مۆڵەتی ئاسایی خۆی هەیەو ٣٠ ڕۆژیش مۆڵەتی نەخۆشی هەیە بەمووچەی تەواوەوە. خاوەنکار ناتوانێت بەپێچەوانەی ئەم یاسایەوە مامەڵە لەگەڵ کرێکاردا بکات.

٨/ کرێکار دەتوانێت گرێبەست واژۆ نەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکاتەوە، ئەگەر گرێبەستەکەی واژۆ کردبێت و بڕگەی نایاسایی تێدا بێت، ئەوا لەکاتی ناکۆکیدا لەدادگاندا بە پووچەڵ دائەنرێت.

٩/ کاتێک کرێکار ئەچێتە ناو کارکردنەوە، ئەوا لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکار بوونیەوە، دەبێت دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکرێت هەتا کۆتا کات کە ٣ مانگەو نابێت زیاتر بێت.. زۆرینەی جار کرێکار بەناوی تێستەوە بۆماوەی چەند هەفتەو تەنانەت چەند مانگ و زیاتریش کاری پێدەکەن بەبێ دەستەبەرکردن، ئەوەش پێچەوانەی یاسای کاری هەرێمە.

١٠/ هەندێک ناوەندو کارگەو کۆمپانیا کار بەکرێکار دەکات بەڕۆژانە”ڕۆژانە کار”و ئامانج لەوەش پێدانی کەمی حەقدەست یان مووچەیە، دیسانەوە خۆدزینەوەشە لەدەستەبەرکردنی کرێکارەکە، ئەمەش پێچەوانەی یاسای کاری هەرێمە.

١١/ هەندێک ناوەندو کارگەو کۆمپانیا گوایە ٨ کاژێر کار بەکرێکاران دەکەن، بەڵام لەڕاستیدا کاتی کارکردن دەچیت بۆ زیاتر لەنۆ کاژیر، دەو دوانزە کاژێر.. دواتر بەناوی قەرەبووکردنەوەوە چەردەیەکی کەمتر لەنرخی یەک کاژێر کار ئەدرێت بەکرێکارەکە، ئەمەش پێچەوانەی یاسای کارە.

Related posts

کەمپینی ڕاکێشانی هاوپشتی جیهانی بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی مامۆستایان پشتوانی تری پێگە ێشت

Dangi Krekar

مانگرتنی نانەواخانەکانی هەولێر بڕیارێکی حکومەتی ڕاگرت!

Dangi Krekar

گردبوونەوەو دە ربرینی نارە زایە تی خاوەن ماتۆڕی دیلیڤەرییەکانی شاری کرکوک !

Dangi Krekar

Leave a Comment