Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

گەرمیان: دەنگی کرێکار، پەیامی کرێکارانی ژینگەپارێز بڵاودەکاتەوە!

گەرمیان: دەنگی کرێکار، پەیامی کرێکارانی ژینگەپارێز بڵاودەکاتەوە!

|پەیامنێری دەنگی کرێکار :

لەبەدواداچوونێکی دەنگی کرێکاردا لەسەر کێشەو گرفتەکانی کرێکاران لەگەڵ کۆمپانیایەکی ژینگەپارێزی ناحیەی ڕزگاریدا، دەنگی کرێکار پەیوەندی کرد بەچەند کرێکارێکەوەو ئەوانیش بەمجۆرە بۆ دەنگی کرێکار  دووان و پەیامی خۆیان بڵاوکردەوە:

” ئێمە ئەمانەوێت ئەم کێشەو گرفتانەمان بۆ ڕای گشتی و لێپرسراوان و حکومەت بڵاوبکەنەوە کەلەلایەن کۆمپانیاوە هاتۆتە پێشەوە، هەڵبەت لەمێژە ئەم گرفتەمان هەیەو کەسیش خۆی ناکات بەخاوەنی.

ئێمە وەک کرێکارانی ژینگەپارێز لەتەندەری حکومەتدا٤١٠ هەزار دینار بەشێوەی نوسراوو فەرمی مووچەکانمانە، بەڵام لەو ڕۆژەوەی کەئێمە وەک کرێکارانی ئەو بەشە کاردەکەین، مووچەکانمان ٣ سەد هەزارە، ئەویش بەوشێوەیەی کەئەدرێت کەئێستا هەیە لەکوردستاندا.. ئایا کۆمپانیای جێبەجێکار ئاگاداری ئەم بڕین و کەمکردنەوەیەی مووچەکانمانە یان خەڵک و لایەنی بەرپرس ئاوا لەپێناوی خۆدەوڵەمەند کردندا یاری بەچارەنوسی ئێمەوە دەکەن و ئەو بڕە پارەیەمان لێ گلئەدەنەوە؟ ئەی باشە کوا یاسایکارو کوا حکومەت؟ ئایا ناتوانن یەکجار لێپرسینەوەو بەدواداچوونێک بکەن تەنها لەبەر سومعەی خۆیان؟ ئەی ئەو کەناڵ و لایەنانەی کەئیدیعای دیفاع لەپاراستنی مافی کرێکاران ئەکەن لەکوێ خەووتوون؟

ئێمە لەئەنجامی دڵسۆزی خۆمانەوە بۆ شارەکەمان کەقبوڵی ئەو مووچەیەمان کردووەو لەپێناوی منداڵ و ژیانی خێزانیماندا بووە، بەڵام وادیارە ئەوەی ئەمانە ئەیکەن دوورە لەهەر بەهاو پرەنسپێکی مرۆیی..

لەناحیەی ڕزگاری گەرمیان نزیکەی ٨٠ کرێکار کاردەکات تۆ وەرە ٨٠×١١٠٠٠٠ = ٨٨٠٠٠٠٠ هەشت ملیۆن و هەشت سەد هەزار دینار تەنها بۆ یەک مانگ لەمووچەی کرێکار دەبڕدرێت، ئەی باشە ئەو ڕێژە زۆرە ئەچێتە گیرفانی چ کەسانێکەوە؟

ئێستا ئێمە وەکو کرێکاری کۆمپانیا لەناحیەی ڕزگاری،  تەنها بۆ داواکردنی مافی ئەم یەکدوانەمان نیە، بەڵکو بۆ داواکردنی مافی هاوپیشەکانیشمانە، بۆیە داوادەکەین ئیتر هەڵوێست وەربگرین و چیتر ئەم نادادیە قبووڵ نەکەین و چیتر کەس خۆی نەکات بەپاڵەوانی گێڕاندنەوەی مافەکانمان.. مافی ئێمە سەرەتایی ترین مافە، مووچەی ساڵێکی ئێمە یەکسانە بەمووچەی یەک مانگی بەرپرسێک !

منداڵی کام بەرپرس ئەو ماندووبوونەی ئێمەی دیوەو ڕازییە؟

کرێکاران.. هاوپیشە ئازیزەکانمان…

تەنها ئێمە گەورەترین و داهێنەرترین چینی کۆمەڵگاین.. هەرچی نیعمەتی سەر زەوی هەیە ئێمە دەیخوڵقێنین وئەگەر ئێمە نەبین ژیان ڕادەوەستێت، بەڵام بەداخەوە هەموومان لێی بێبەشین، چونکە پەرتەوازەو ناڕیکخراوی خۆمانین.. ئێمە لەنەفس بەرزی خۆمانەوە کاردەکەین بۆ دابێنکردنی ژیانمان، ڕۆژانە کاردەکەین و ماندوو ئەبین بۆژیانێکی سادە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو ئاوات و ئارەزووانەی کەلەمێشک و بیرکردنەوەی هەر یەکێکماندایە.

داوادەکەین پێکەوە دەست لەناو دەست و بەیەک دەنگ پێکەوە چیتر ئەم زووڵمە قبووڵ نەکەین..  ئێمە گەورەترین و ماندووترین چینی کۆمەڵگاین.. باچیتر مافەکانمان لێ زەوت نەکرێت.. بێدەنگی بشکێنن.

Related posts

ژمارە ٦ی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار بەزمانی ئینگلیزیی /پیدی ئێف

Dangi Krekar

سەروتای ژمارە ٥٠ ی دە نگی کرێکار /کرێکـارانی کوردستـان تـەنهـا بـەخەبــاتێکی  یـەکگرتوانە و ڕێکخراو،

Dangi Krekar

”کۆمپانیای بیڤان“ لەگرێبەستێکدا واژۆ بەکرێکاران دەکات کە بێموچە کاربکەن!

Dangi Krekar

Leave a Comment